بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 چەند ڕونكردنەوەیەك لە بارەی قۆناغی یەكەمی بانگەوازەوە، قۆناغی بانگەوازی تاكی و پەنهانی
14/12/2019
بینین: 1439

یەكەم: ماوەكەی
بانگەوازی پێغەمبەر ﷺ بەشێوەی تاكی و پەنهان لە كتێبەكانی (سیرە)دا بەناوو ناونیشانی( الدعوة السریة)، هاتووە، بەڵام وا باشترە بوترێت: بانگەوازی پەنهان(الدعوة الفردیة السریة)، چونكە پێغەمبەر ﷺ ئەوانەی كە لەم قۆناغەدا بانگی كردوون، تاك تاك و جیا جیاو بە پەنهانی دواندونی و بانگی كردوون، كە ماوەكەی سێ ساڵ بووە، واتە بانگەوازی نهێنی و تاكی، هەندێكیش ئەڵێن سێ ساڵ و چەند مانگێك بووە، بەهەر حاڵ چوار ساڵی تەواو نەكردووە و لە سێ ساڵیش كەمتر نەبووە، لێرەدا دەپرسین ئایە پێغەمبەری خوا ﷺ  بانگەوازی بە شێوەی تاكی و پەنهانی بەكۆشش(اجتهاد) ی خۆی بووە، یان بە فەرمانی خوا بووە؟!
واپێ دەچێت خوای پەروەردگار فەرمانی پێكردبێت، چونكە خوای بەخشندی دەفەرموێ: (  فَاصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ وَأَعْرِضْ عَنِ الْمُشْرِكِينَ) الحجر، واتە: ئەوەی فەرمانت پێدەكرێت بەدەنگی بەرز ڕایبگەیەنەوپشت بكە هاوبەشدانەرەكانت، كەواتە لێرەدا پەروەردگار بە پێغەمبەر ڕادەگەیەنێت، بە ئاشكراو بەدەنگی بەرز بەرنامەكەت ڕا بگەیەنە ! لەوەوە دەردەكەوێت كە تا ئەو كاتە بە فەرمانی خواو لە بەر سەركەوتن و بەرژەوەندی بانگەوازەكەی پێغەمبەر ﷺ بەنهێنی كردوویەتی، چونكە كارێكی زۆر گرنگ بووەو لەسەرەتای كاردا بووە، بۆیە وا پێدەچێت بانگەواز كردنی تاكی و نهێنیش هەر بە فەرمانی خوا بووبێ و بە شێوەیەك لە شێوەكان ئەو شێوازەی تێگەیاندبێت، وەك چۆن بۆ ئاشكرا كردن بە فەرمانی خوا بووەو بە كۆششی پێغەمبەر ﷺ نەبووە، بەهەمان شیوە بانگەوازی نهێنیش هەر بە فەرمانی خوا بووە.
دووەم: ناوو ژمارەی ئەوانەی كە لەم ماوەیەدا ئیمانیان هێناوە:
وەك پێشتر باسمان كرد كە لە نێو ماڵی پێغەمبەردا  ﷺ  لەسەرەتاوە (خدیجە)ی خێزانی و هەركام لە چوار كچەكانی (زینب، رقیة، أم كلثوم، فاطیمة) وە (علی) ئامۆزای و (زید بن حارثة)_خوا لە هەمویان ڕازی بێت_ئیمانیان پێ هێناوە وەلەدەرەوەی ماڵیشی(أبوبكر) هاوەڵ و ڕەفیقی هەرە نزیك و دڵسۆزی وەیەكێك لە ئەشراف و پیاوە ناودارەكانی قوڕەیش ئیمانی پێهێنا، كە ئەویش یەكسەر قسەی كرد لەگەل ئەوانەی  كە زۆر لێی نزیك بوون، وە دوایی لەگەڵ خۆی بوون بە شەش كەسی بەرجەستە لە ئیسلامدا، كە بریتی بوون لە( عثمان بن عفان، عبدالرحمن بن عوف، زبیر بن عوام، طلحة بن عبداللە، سعد بن أبی وقاص) خوا لە هەموویان ڕازی بێت جگە لەمانەی كە ناومان هێنان ئەمانەش كە (٤٨) كەسن لەم قۆناغەدا ئیمانیان بە پێغەمبەر ﷺ هێنا، كە سەرجەم لە گەڵ ئەوانەی نێو ماڵی پێغەمبەرو ئەبو بكرو هاوەڵەكانی ژمارەیان دەبێت بە (٦١) كەس، كە لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا ئیمانیان هێناو جگە لە ماڵی پێغەمبەر ﷺ  و ئەبەبكرو پێنج هاوەڵەكەی، ئەمانە بوون:
١_أبو عبیدة عامر بن الجراح
٢_أبو سلمة ابن عمة رسول اللە
٣_الأرقم بن أبی الأرقم
٤_عثمان بن مظغون
٥_عبدة بن الحارث بن عبدالمطلب
٦_سعید بن زید
٧_فاطمة بنت الخطاب، أخت عمر بن الخطاب
٨_قدامة بن مظغون
٩_عبداللە بن مظغون
١٠_أسماء بنت أبی بكر
١١_خباب بن الارت
١٢_سلیط بن عمرو
١٣_حاطب بن عمرو
١٤_عیاش بن أبی ربیعة
١٥_أسماء بنت سلامة(زوجة عیاش)
١٦_خنیس بن حذافة السهمی
١٧_عامر بن ربیعة
١٨_عبداللە بن جحش
١٩_أبو أحمد( أخ عبدللە بن جحش)
٢٠_جعفر بن أبی طالب
٢١_أسماء بنت عمیس
٢٢_حاطب بن الحارث
٢٣_فاطمة بنت المجلل
٢٤_حطاب بن الحارث
٢٥_فكیهة بنت یسار
٢٦_معمر بن الحارث
٢٧_السائب بن عثمان بن مظغون
٢٨_المطلیب بن أزهر
٢٩_رملة بنت أبی عوف 
٣٠_نعیم بن عبداللە بن أسید
٣١_عامر بن فهیرة مولی أبی بكر
٣٢_خالد بن سعید بن العاص
٣٣_امیتة بنت خلف
٣٤_أبو حذیفة بن عتیة بن ربیعة
٣٥_وواقد بن عبداللە بن عبد مناف
٣٦_خالید بنو البكیر بن عبد یالیل
٣٧_عامر بنو البكیر بن عبد یالیل
٣٨_عاقل بنو البكیر بن عبد یالیل
٣٩_ایاس بنو البكیر بن عبد یالیل
٤٠_عمار بن یاسر
٤١_صهیب بن سنان الرومی
٤٢_ابو ذر الغفاری
٤٣_انیس الغفاری
٤٤_وامە
٤٥_بلال بن رباح الحبشی
٤٦_عمیر بن أبی وقاص
٤٧_عبداللە بن مسعود
٤٨_مسعود بن القاری
ئەوانە ژمارەیان ٤٨ كەس بوو لەگەڵ (أبوبكر)و پێنج كەسەكەی هاوەڵی و ئەوانەی نێو ماڵی پێغەمبەر ﷺ   كە سەرجەم ژمارەیان دەكاتە(٦١) كەس، بەرهەمی كارو بانگەوازی پێغەمبەر ﷺ  بوو لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا.
______________________
پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەری خوا
مامۆستا علی با پیر
لاپەڕە١٣٢_١٣٥

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه