بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 ناشیرین کردن و شکاندنی بتەکانی قوڕەیش
05/11/2019
بینین: 1303
هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ هەرکاتێ دەرفەتێکیان بۆ،هەڵکەوتایە و بیان توانیایە بتەکانیان ناشیرین دەکرد و ئەگەر بۆشیان ڕێکەوتایە هەندێ لەوبتانەیان دەشکاند بەبێ ئاگای بێ باوەڕەکان.
ئیمامی عەلی خوا لێی ڕازیبێ دەفەرموێت:من و ئوسامە دەچووین بۆلای بتەکانی قوڕەیش کە لە چواردەوری کەعبە بوون دەچووین شتی پیسمان دەهێناو شتێکمان دەگرت بەدەستمانەوە دەمان هێنا بەڕووی بتەکاندا و پیسمان دەکردن کە ڕۆژمان لێ دەبووەوە(دیارە بە شەو ئەنجامیان داوە و کەس لەو ناوە نەبوو)و بێ باوەڕەکان کە دەچوون سوجدە بەرن بۆ بتەکانیان تەماشایان دەکرد و دەیان بینی چیان لێ کراوە و دەیان وت:ئەمە کێ وای لە خواکانمان کردووە،ئینجا دەچوون بەشیرو ئاو دەیان شت و پاکیان دەکردەوە و دەیان سڕییەوە....).
لەڕیوایەتێکی تردا ئەوە دەگەیەنێت کە پێغەمبەر ﷺ ئیمامی عەلی خستۆتە سەر شانی بۆ ئەوەی ئەو بتەی کە داکوتراوە بە قورقوشم بە سەر کەعبەدا فڕێی بداتە خوارەوە و پارچە پارچەی بکات. لە ئیمامی عەلییەوە خوای لێ ڕازیبێ دەفەرموێت:(من و پێغەمبەر ﷺ ڕۆیشتین تا گەیشتینە لای کەعبە، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:دانیشە منیش دانیشتم و چووە سەرشانم و ویستم بەرزی بکەمەوە نەمتوانی بینی کە نەمتوانی،ئینجا ئەو دانیشت و من چوومە سەرشانی موبارەکی و فەرمووی:سەرکەوە بۆ سەر هەردوو شانم ، منیش سەرکەوتم کە بەرزی کردمەوە وام دەزانی کە ئەگەر دەست بەئاسمانیش بگرم دەستم دەیگاتێ تا بەرز بوومەوە بۆ سەر کەعبە و بتێکی تیابوو کە بە قورقوشم یان بە مس داکوترابوو منیش بەلای ڕاست وبەلای چەپ و لای پێشو پاش جووڵەم پێ کرد هەتا هەڵم کەند کە هەڵم کەند،
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی :فڕێی دە لەو بەرزایییەوە، منیش فڕێمدا وەک شووشە پارچە پارچەبوو، ئینجا دابەزیم من و پێغەمبەر ﷺ بەپەلە خۆمان شاردەوە وچووینه وە بەرەو ماڵ بۆ ئەوەی کەس نەمان بینێت وە لە ڕێگادا کەس پێمان نەزانێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرموودەکاندا
نوسینی:محمد ملا فائق شارەزووری
بەرگی یەکەم
ص:۱۰٥-۱۰٦

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه