بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 حیكمەتی هەڵبژاردنی پێغەمبەری كۆتایی محمد ﷺ لەنێو گەلی عەرەبدا..
05/11/2019
بینین: 1320
هۆكاری شارستانیی:
گەلانی ڕۆم وفارس وهیند،هەریەكەی شتێكیان هەبووەو لەڕوویی ژیانی دونیاوە لە بەرەو پێشچوندا بوون، بەڵام گەلی عەرەب ئەوكات بێبەش بووە لە هەموو شێوەكانی ژیارو شارستانی و هەتا خوێندن ونوسینیشیان نەزانییەوە، وەك خوای تاك وپاك دەفەرموێ: (( وَمَا كُنْتَ تَتْلُو مِنْ قَبْلِهِ مِنْ كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ ۖ إِذًا لَارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ
  ))العنكبوت 48
واتە: تۆ ئەی محمد ﷺ   لەپیش قورئاندا هیچ كتێبێكت نەخوێندوەتەوەو هیچ شتێكت بەدەستی ڕاستت نەنوسیوە، چونكە ئەگەر خوێندن و نوسینت هەبوایە، بێباوەڕان دەكەوتنە گومانەوە، واتە: تۆ نە خویندنەوەت هەبووەونە نوسینیشت هەبووە، نەك هەر پێغەمبەر  بەڵكو قەومەكەشی هەر نەخوێندەوار بوون وخوێندن و نوسینیان نەبووە، وەلە هەموولایەنەكانی ژیان وشارستانیەتیدا لە پاش بوون، بەڵێ بۆیە خوای پەروەردگارلەنیو دوا كەوتووترین مییلەتدا پێغەمبەری خۆی نارد، كە دوای هاتنی ئەو پێغەمبەرەلەهەموو ڕویەكەوە بەهۆی ئیسلامەوە پیش هەموو شارستانیەكان كەوتنەوە، بۆ ئەوەی خەڵك بزانن، كە هۆكاریكی غەیرە بەشەری هاتۆتە نێو هاوكێشەكەوە، ئەویش بریتییە لە وەحی وپەیوەست بوون بە پەیامی خوای پەروەردگارەوە.
_____________
پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەری خوا   مامۆستا علی باپیر
لاپەڕە 107_108

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه