 تیشكێك لەسەر مێژووی تەفسیری قورئان

تیشكێك لەسەر مێژووی تەفسیری قورئان
جهاد خاوەری
وەك ئاشكرایە قورئان بە زمانی پێغەمبەرەكەی دابەزیوە ، وەك خوای گەورە
دەفەرمێ لە سورەتی ( إبراهیم / ایة : 4) )) : وما أرسلنا من رسول إلا
بلسان قومه لیبین لهم )) ، وە ئەو زمانەش زمانی عەرەبیە كە قورئان دوبارە
لە بارەیەوە دەڵێ : (( إنا أنزلناه قرانا عربیا لعلكم تعقلون )) ، سورەتی
(یوسف / ایە : 2 ) ، هەروەها بە پێی ڕای زۆربەی زانایان قورئان لە زمانی
عەرەبی تێپەر ناكات ، بەڵام ئەوەیە كەبە زمانە جیاوازەكانی عەرەبی نوسراوە
:(قورەیشی ، هذیل ، ثقیف ، هوازن ، كنانە ، تمیم ، یمن ).
تەفسیر لەسەردەمی پێغەمبەر و یارانیدا
....................................................
خوای گەورە كاتێ قورئانی بۆ پێغەمبەر دەنارد ، لەگەڵیشیدا مەبەستەكەی بۆ
بەیان دەكرد ، وەك دەفەرمێ : (( إنا علینا جمعه وقرانه ، فإذا قرأنا
فأتبع قرانه ، ثم إن علینا بیانه )) ، سورەتی (القیامة/ ایة: 17 – 19 ) ،
هەروەها هاوەڵان ( ڕەزای خوایان لێبێت ) تێئەگەیشتن كاتێ قورئان بە زمانی
خۆیان دابەزیایە ، بەڵام بەشبَوەیەكی تەواوەتی نا ، وەك ئیبن خەلدون لە
(مقدمة ) دا دەڵێ : ( قورئان بە زمانی عەرەبی دابەزی و هاوەڵانیش
تێیدەگەیشتن ، بەڵام بەتەواوەتی دەركی ماناكەیان نەدەكرد كە مەبەستی چیە ) ،
لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ وشە هەبون لە قورئاندا كە هاوەڵان لێیتێنەدەگەیشتن ،
وەك دەوترێت رۆژێكیان عومەری كوڕی خەتتاب چووە سەر مینبەر و فەرموی : (
وفاكهە وأبا ) پاشان وتی : ( فاكهە ئەزانم ، بەڵام ئەی اڵاب ) ، یاخود ئیبن
عەباس كە دەڵێ نەمئەزانی ( ما فاطر السموات واڵارض ) بە واتای چی دێت ،
تاوەكو دوو ئەعرابیم بینی كە بیریان هەڵدەكەند ، یەكێكیان دەیوت : أنا
فطرتها ، ئەوی تریشیان دەیوت : أنا أبتدأتها . ئیبن قوتەیبەش دەڵێ : (
عەرەب لە توانای ئەوەدا نەبون كە لە تەواوی قورئان تێبگەن .....).
تەفسیر لە سەردەمی تابعیندا :
.........................................
تەفسیر لەسەردەمی تابعیندا شێوازێكی تری وەرگرت كە ئەویش ڕێگای ( ڕەئی و
ئیجتهاد ) بوو ، چونكە نەیانتوانی تەواوی تەفسیری هاوەڵان و ئەوانیش لە
پێغەمبەرەوە وەریانگرتووە كۆبكەنەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا نادیاریەكی زۆر لەسەر
مانای هەندێ ئایات هەبوو ، هەروەها لە ئەنجامی فتوحاتی ئیسلامیەوە چەندین
قوتابخانە لەلایەن قوتابیانی هاوەڵانەوە لەناوچە جیاجیاكانی وڵاتانی
ئیسلامیدا دامەزران ، وەك // لە مەككە : قوتابخانەی ئیبن عەباس ، لە
بەناوبانگترین قوتابیەكانی ( سعید كوڕی جبیر ، موجاهید و عەكرەمەی
خزمەتكارانی ، تاوس كوڕی كیسانی یەمانی ، عەتائی كوڕی ئەبی رەباح ). لە
مەدینەش : قوتابخانەی ئوبەی كوڕی كەعب ، لەبەناوبانگترین قوتابیەكانی:(
زەیدی كوڕی ئەسلەم ، ئەبو عالیە ، محمد كوڕی كەعب ئەلقرزی ) . لە عێراقیش :
قوتابخانەی ئیبن مەسعود هەبوو كە ناودەبرا بە قوتابخانەی ئەهلی ڕەئی ، لە
بەناوبانگترین قوتابیەكانی ( عەلقەمەی كوڕی قەیس ، مەسروق و ئەسوەدی كوڕی
یەزید ، هەمەزانی ، عامر ئەلشەعبی ، حەسەنی بەصری ، قەتادەی كوڕی دعامەی
ئەلسدوسی ) .
تەفسیر لەسەردەمی تەدویندا :
.........................................
تەدوین دەست پێدەكات لە كۆتاییەكانی دەوڵەتی ئومەوی و سەرەتای عەباسیدا
. ئەم دەورەیە شێوازێكی تری وەرگرت ، ئەویش تەفسیركردنی قورئان بوو سورەت
بە سورەت و ئایەت بە ئایەت لە سەرەتاوە بۆ كۆتایی ، ئەمەش لە پێغەمبەرەوە
دەگێڕایەوە یان هاوەڵان یان تابعین .
سەرچاوەكان
................
1. د. عبدالمجید محمود مطلوب : مباحث في علوم القران ، ص 186 – 192.
2. محمد علی الصابونی : التبیان فی علوم القران ، ص63 - 85
|