 سێ خاڵە بیکەوە دەبێت پیادە بکرێت..
یەکەم/كَانُوا قَلِيلًا مِّنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ ﴿17﴾ الذاريات
له شه‌وگاردا زۆر که‌م ده‌خه‌وتن و ڕاده‌کشان (چونکه سه‌رگه‌رمی شه‌ونوێژو ده‌ورکردنه‌وه‌ی قورئان و یادی خوا بوون)…
دوەم/ وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ﴿18﴾ الذاريات
له به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا داوای لێخۆش‌بوونیان له په‌روه‌ردگاریان ده‌کرد (تا له که‌م و کوڕیان ببورێت)..
سێیەم/ وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِّلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ ﴿19﴾ الذاريات
له ماڵ و سامانیشیاندا به‌شی هه‌ژارو نه‌دارو بێبه‌شیان ته‌رخان کردبوو.
ئەم سی هۆکارە پەروەردەکردنی دڵ‌و دەرونە لە هەمانکاتدا
پیگەیاندنی خۆتە لە رووی کەسایەتیەوە، لە لاسەنگیەوە بتکاتە پارسەنگ،
هەرسێك لەم بناغەیەی کە باس کراوە لە پلانی دوەمدا ئەگەر مرۆڤ بەردەوام بێ
لەسەری توانی ئەوەی دەبێت کە بتوانیت خەڵکی تریس پەروەردە بکات لەسەر
ئاستی تاکە کەس، پاشان گۆڕانکاری بکات لە سەر ئاستی کۆمەڵگاو دەسەڵات.
شوێنکەوتوی دینی خوای گەورەن نەك زۆرینە..واتا هەرگیز شوێن زۆرینە نەکەویت بۆ ئەوەی لە پلانەکەدا سەرکەوتوبیت..
خوای گەورە لەم پلانەدا فێرمان دەکات کە هەرگیز شوێنکەوتووی
زۆرینە نەبین وەك ئێستا بوە بە باو لە ناو گومەڵگاکاندا بە ناوی
دیموکراسی، دەیانەوێت لە جیاتی دینی ئیسلام وەك سیستەم بیتە پێشەوە..
وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِي الأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن
سَبِيلِ اللّهِ إِن يَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ
يَخْرُصُونَ ﴿116﴾
خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌ر
زه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی خوا وێڵت ده‌که‌ن (چونکه زۆربه‌ی ئه‌و
خه‌ڵکه) هه‌ر شوێنی گومان ده‌که‌ون و (به‌شتی پڕوپووچ بڕوا ده‌که‌ن)،
ئه‌وانه هه‌ر درۆ‌و نادروستی هه‌ڵده‌به‌ستن.
هەمیشە لە ئیسلامدا گۆڕانکاری بە خەڵکی کەمینە دەکرێت چونکە
ئەگەر شوێن زۆرینە بکەویت رێگات لێ تێكدەچێت ، بە هۆکاری ئەوەی زۆرینە
سوپاس گوزاری خوا نابن..( وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ
لاَ يَشْكُرُونَ) ..مەرج نیە زۆرینە زیرەك بن چونکە زۆرینە زۆر جار نە
خویندەوارو نەزانە (وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ)..
إِلاَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ
وَقَلِيلٌ مَّا هُمْ وَظَنَّ دَاوُودُ أَنَّمَا فَتَنَّاهُ فَاسْتَغْفَرَ
رَبَّهُ وَخَرَّ رَاكِعًا وَأَنَابَ ﴿٢٤﴾
جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هه‌یه و
کاروکرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش زۆر که‌من، (ئینجا
دووکه‌سه‌که دیارنه‌ما) ئه‌وسا ئیتر داود زانی که ئێمه ته‌نها تاقیمان
کردۆته‌وه، (له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی، یه‌که‌م: فێر ببێت به‌په‌له حوکم
ده‌رنه‌کات…دووه‌هه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوێندی خوارد له‌سه‌ر شتێک که
لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نه‌کردبوو) ئیتر داوای لێخۆشبوونی له
په‌روه‌ردگاری کرد‌و به‌کڕنووش و سوژده‌دا چوو، داوای لێبووردنی کرد…
لەم پلانەدا ئەوە دەبێت بۆ هەموو لایەك روون بێتەوە کە
سەرکەوتنی خوای گەورە بۆ کۆمەڵێکی کەم دەستە بەر دەبێت ئەو کۆمەڵە کەمە
خۆیان پابەندن بە ئاینی ئیسلامەوە، ئیتر بۆ دواجار خەڵکی بە گشتی
سەرکردایەتی دەکان و ئەوان ددەبنە نوخبە دارولئیسلام.
|