 چارە سەری هەڵە
سەروەرمان دانی بەوەدا ناوە (صلی اللە علیە وسلم) فەرمویەتی : "كل ابن آدم خطاء، وخير الخطَّائين التوّابون"
هەموو مرۆڤەکان تاوان دەکەن، باشترین کەس لە تاوانباران ئەوکەسەیە کە پەشیمان دەبێتەوە.
ئەمەش بنەمایەکی دارێژراوە مەگەر ئەم
بنەمایە تەنها بەسەر پێغەمبەراندا پیادەناکرێت.. لەبەر ئەوەی ئەوان خوای
موتەعال پاکی کردونەتەوە مەعسومی کردوون لە تاوان، تەنانەت رەوەندی
هاوەڵانیش دەگرێتەوە کە ئەوانیش هەر مرۆڤ بوون هەڵەیان کردوە، من لە
خۆشمەوە ناڵێم باشترین رەوەند بوون، بەڵکو ئەوە فەرمودەیە کە دەفەرموێت لە
سەروەرمانەوە(صلی اللە علیە وسلم):" خير الناس قرني ثم الذين يلونهم ثم
الذين يلونهم ثم الآخر أردى . "
باشترین رەوەند رەوەندی هاوەڵانە؛ پاشان
ئەوانەی شوێنکەوتوی ئەوان و بوون هاوەڵانیان بە مامۆستا زانیوە.. واتا
تابعین و پاشان ئەوانەی تابعی تابعینن..
یاخود خوای گەورە لە قورئاندا جوانترین
پێناسەیان بۆ دەکات دەفەرموێت:" مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ
مَعَهُ أَشِدَّاء عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاء بَيْنَهُمْ تَرَاهُمْ
رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا
سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ السُّجُودِ.. "
محمد صلی الله علیه وسلم ڕهوانه کراوی
خوایه، ئهوانهش کهله خزمهتیان و (شوێنی کهوتوون) ئازاو بههێزن
بهسهر بێ باوهڕاندا، وه بهبهزهیی و میهرهبانن له نێوان خۆیاندا،
دهیانبینی سهرگهرمی نوێژو خواپهرستین، کڕنوش و سوژده دهبهن (بۆ خوای
پهروهردگار)، ههردهم ئاواتیان بهدهستهێنانی ڕهزامهندیی و
پایهبهرزییه لهلای ئهو زاته، نیشانهی چاکیی و پاکییان له
ناوچهونیاندا دیارییهو دهدرهوشێتهوه له ئهنجامی سوژده بردن و خوا
پهرستییانهوه..
کەواتە ئەم بنەمایە بەسەر هەموو کەسێکدا پیادەدەکرێت و هەموو مرۆڤ دەکەوێتە هەڵەوە.
ئەگەر دەتەوێت بە کورتی ئەم باسە بێتە بەر
دەستت، مەنهەجی پێغەمەبەرمان (صلی اللە علیە وسلم) بۆ چارەسە سەرکردنی
هەڵە.. تەنها یەك ووشە بووە ئەویش بریتیە لە:- (الرحمة) سۆزو بەزەیی!
لەوانەیە خەڵکانێك سەرەسام بن بەوەی کە چارەسەری تاوانی مرۆڤ.. مەنهەجی سۆزو بەزەییە..
ئەوەی کە لە مێشکی هەمووماندا چەسپیوە
ئەوەیە کە ئەگەر کەسێك هەڵەی کرد، یاخود تاوان بکات، بەرانبەرەکەی تۆڵەیە و
یاخود سزایە، لەڕاستیدا ئەمە هەڵەیە- چونکە زۆر جار ئەو پەی بردنە هەڵەی
کوشیندەی لێدەکەوێتەوە،.. زۆر هەڵە بە بێدەنگی و زەردەخەنەی سەر لێو و
لێبوردەییو ئاراستەی دروست و ئامۆژگاری و فێرکردن چارەسەر دەکرێت، پێش
ئەوەی سزاو تۆڵە سەندنەوە ڕێگا چارە بێت، هەر کاتێكش سەروەرمان(صلی اللە
علیە وسلم) ئەگەر سزایەکی کەسێکی دابێت سزاکە(حەدی خوای گەورە بووە) نەك
سزای سەرکردەیی و سڕ کردن وەك ئێستا باوە لە ناو سەرکردە لوت بەرزەکانی
خۆماندا، کە ئاخافتنیشیان لەگەڵ دەکەیت بە بەزەییو سۆزەوە دەڕواننە رەعیەت و
ژێر دەستەکانیان، هەمووشی شانۆگەریە و تەمسیل کردنە.
هەر کاتێکیش پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)
سنوری خوای گەورە پیادە کردبێت ئەویشی بە سۆزو بەزەییەوە سەپاندویەتی،
تەنانەت ئەگەر حەدەکەی خوای گەورە دەست بڕین و وکوشتن ورەجم بوایە ئەوەیشی
هەر بە سۆزو بەزەیەوە دەکرد .. لە تێزی ئەم باسەدا بە درێژی باسی دەکەم.
لە هەمووی جوانتر ئەم سۆزو بەزەییەی
سەروەرمان محمد(صلی اللە علیە وسلم) تەنها رەوشت جوانی سەروەرمان نەبووە،
یاخود بونیادی کەسایەتی وا هەڵکەوتبێت سروشتی وابووبێت، بەڵکو ئەوە
چارەسەری واقیعی ئەو کێشانە بووە، سەروەرمان محمد(صلی اللە علیە وسلم)
وا تاك و کۆمەڵگای پەروەردە کردوە کە هەست بە وە نەكەن لە کاتی تاواندا
ئەو خەڵکە توشی خەڵووت و دابران لە گۆمەڵگاو سەرشۆری ناو کۆمەڵگاو..تاد
ببنەوە، کۆمەڵگاو تاکەکانی وا بار هێنابوو کە مرۆڤ هەڵە دەکات و دوای لێخۆش
بوون دەکات، ئەمە وا دەکات کە کۆمەڵگایەکی تەندروست بی قسەو باس و ڕێزی
یەکترو پاراستنی کەرەمەتی یەکترە کە لە ڕێگای وەحیەوە پێغەمبەرمان (صلی
اللە علیە وسلم) دایمەزراندوە.
ئەمە وا دەکات کە هەڵە کردو- هەست بەوە
نەکات دادەبڕیت و لە ناو گۆمەڵگادا نابوت دەبێت، بەڵکو وا بار دەهێنرێت کە
تاوانەکانی لە بیر بکات سەر لە نوێ دەست بە کاری باشە و چاکە باکاتەوە،
کەواتە جیهان لە هەڵەو پەڵە ناوەستتێیت و هەڵەکان هەرچیبێت، هەر جۆرە
هەڵەیەکیش بێت..
ئەمە دیدەکەیە کە دەبێتە بزاڤ و لەناخدا... ئەمانە دروست دەکات
رۆحی گەشبینی و لێبوردەی و خۆ بە کەم زانی دروست دەکات..
رۆحی خۆشەویستی و بەزەیی و سۆز دروست دەکات..
کەواتە خاڵێك دابنێ لە دوای خۆتەوە سەرلە نوێ دەستبکەرەوە بەکارکردنی چاکە..
بۆیە لەسەرەتاوە نوسیومە ..
دە پێبکەنە چونکە تۆ لە قوتابخانەی پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم)
|