 گرنگی رەوشت لای پێغەمبەرﷺ
سەروەرمان پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) کە باسی ڕەوشت دەکات وا هەست دەکەین کە تەنها بۆ ئەو کارە رەوانە کرابێت دەفەرموێت..
إنما بعثت لأتمم مكارم الأخلاق.
بەڕاستی من بۆ ئەوە ڕەوانە کراوم کە رەوشتی جوان لە نێو ئێوەدا بڵاو بکەمەوە..
أكثر ما يدخل الناس الجنة، تقوى اللّه وحسن الخلق.
پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دەفەرموێت: زۆرینەی خەڵکی کە دەچنە بەهەشت، بە هۆکاری ڕەوشت جوانی و خۆپاراستنیانە لە تاوان..
إن أقربكم مني مجلساً يوم القيامة أحسنكم أخلاقاً
نزیكترین کەس لە مەجلیسی موبارەکی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) لە رۆژی قیامەتدا ئەو کەسەیە کە ڕەوشت بەرزە.
|