 دڵ‌و دەرونی نەخۆش
دڵ..
أَفَمَن شَرَحَ اللَّهُ صَدْرَهُ لِلإِسْلامِ فَهُوَ عَلَى
نُورٍ مِّن رَّبِّهِ فَوَيْلٌ لِّلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكْرِ
اللَّهِ أُوْلَئِكَ فِي ضَلالٍ مُبِينٍ ﴿٢٢﴾الزمر
ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که خوای میهره‌بان سینه‌ی گوشاد کردووه
بۆ ئیسلام و له‌سه‌ر ڕێبازی نوورو ڕوناکی په‌روه‌ردگاریه‌تی، (وه‌ك ئه‌و
که‌سه وایه که پێچه‌وانه‌یه؟) هاوار و وه‌یل بۆ ئه‌وانه‌ی که دڵیان
ڕه‌قه له ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی
ئاشکرادا گیریان خواردووه.
خۆساغکردنەوە بە دڵ: مەرجە بۆ هەموو کارێك دڵت دامەزراوبێت لەسەر ئەوەی
کە کارەکە ئەنجام ئەدەیت، چونکە خوای گەورە کە باسی کافران شەریکدانەراکان
و منافیقەکان دەکات، لە دڵیانەوە دەست پێ دەکات، چونکە هەیانە دڵیان
نەخۆشە هەیانە دڵیان ڕەقە..هتد
نمونەی دڵ نەخۆش..
فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَهُمُ اللّهُ مَرَضًا وَلَهُم عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ ﴿١٠﴾ البقرە
ئه‌وانه له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی بێ باوه‌ڕی و حه‌سوودی و كینه
هه‌یه، خوایش (به‌سه‌رخستنی حه‌ق و ئیمانداران) ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ردیان
گران و كاریكگه‌ر ده‌كات و سزایه‌كی سه‌ختیش (له دنیا و قیامه‌تدا)
چاوه‌ڕێیانه به‌هۆی درۆكردن و (دژایه‌تییان بۆ ئیسلام).
نمونەی دڵ رەق..
ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُم مِّن بَعْدِ ذَلِكَ فَهِيَ
كَالْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةً وَإِنَّ مِنَ الْحِجَارَةِ لَمَا
يَتَفَجَّرُ مِنْهُ الأَنْهَارُ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ
فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَاء وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْ خَشْيَةِ
اللّهِ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿74﴾ البقرە
که‌چی له‌وه‌و دوا دڵه‌کانتان ڕه‌ق بوو (ئه‌ی جوله‌که‌کان)
هه‌روه‌ك به‌رد، به‌ڵکو ڕه‌قتریش (چونکه) به‌ڕاستی به‌رد هه‌یه که
ڕووباری لێ هه‌ڵده‌قوڵێ، هه‌شیانه له‌ت له‌ت ده‌بێ و ئاوی لێ دێته
ده‌ره‌وه، هه‌شیانه له ترسی خوا لوتکه‌ی شاخه‌کان به‌رده‌بێته‌وه،
خوایش بێ ئاگا نییه له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
نمونەی کافران..
وَقَالُواْ قُلُوبُنَا غُلْفٌ بَل لَّعَنَهُمُ اللَّه بِكُفْرِهِمْ فَقَلِيلًا مَّا يُؤْمِنُونَ ﴿88﴾البقرە
(جوله‌که‌کانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم)
وتیان: دڵه‌کانمان داخراوه (له گوفتاری تۆ، تێناگه‌ین، ئه‌وه وانیه)
به‌ڵکو ئه‌وانه خوا نه‌فرینی لێ کردوون به‌هۆی کوفر‌و خوا نه‌ناسیانه‌وه،
زۆر که‌م ئیمان ده‌هێنن و باوه‌ڕ ده‌که‌ن.
مرۆڤی موسڵمان کە دڵی دامەزراو بوو بە نوری خوای گەورە رۆشنای ئیسلام
دڵنیا بن خوای گەورە لەم زیندانی دونیادا سەرکەوتنیان پیشکەش دەکات، بە
مەرجێك دڵی دامەزراوبیت بە ئیمان و ئیسلام..
خوای گەورە نمونەی ئەوانەمان نیشان ئەدات کە لەگەڵ پێغەمبەردا بیعەتیان دا لەسەر مردن دڵیان دامەزرا بوو..
هُوَ الَّذِي أَنزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ
الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَّعَ إِيمَانِهِمْ وَلِلَّهِ
جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿4﴾
(الفتح)
هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی ئارامیی و هێمنی دابه‌زاندۆته سه‌ر
دڵی ئیمانداران، بۆ ئه‌وه‌ی که ئیمانیان دامه‌زراوترو پته‌وتر بکات،
سه‌ره‌ڕای ئیمانداری و خوناسییان، بێگومان هه‌رچی سه‌ربازانی ئاسمانه‌کان و
زه‌وی هه‌یه هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نیانه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆی گه‌وره
زانایه به هه‌موو شتێك و دانایه له هه‌موو کارێک‌دا.
إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ
وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ
إِيمَانًا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ﴿٢﴾الانفال
بێگومان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه ته‌نها ئه‌وانه‌ن:
(یه‌که‌م) که کاتێک ناوی خوا برا، ئه‌وه دڵه‌کانیان ده‌ترسێت و
ده‌هه‌ژێت، (دووهه‌م) کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا
بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات، (سێهه‌م) (له
هه‌موو کار‌و بارێکیشیاندا) هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن…
لَقَد تَّابَ اللَّه عَلَى النَّبِيِّ وَالْمُهَاجِرِينَ
وَالأَنصَارِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ مِن بَعْدِ
مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٍ مِّنْهُمْ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ
إِنَّهُ بِهِمْ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ ﴿١١٧﴾التوبە
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌ی قبوڵ کرد له
پێغه‌مبه‌رو کۆچبه‌ران و پشتیوانان، ئه‌وانه‌ی که شوێنی پێغه‌مبه‌ر که‌وتن
له‌کاتی سه‌غڵه‌تی و ته‌نگانه‌دا (له غه‌زای ته‌بووکدا)، دوای ئه‌وه‌ی
که خه‌ریک بوو دڵی ده‌سته‌یه‌کیان له خشته بچێت و (بێزاری ده‌ربڕێت)،
له‌وه‌ودوا ته‌وبه‌و په‌شیمانی ئه‌وانیشی قبوڵ کرد، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و
په‌روه‌ردگاره به‌سۆزو میهره‌بانه له‌گه‌ڵیاندا.
لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ
يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ
السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا ﴿18﴾ الفتح
به‌ڕاستی خوا ڕازیی و خۆشنوده له‌و باوه‌ڕدارانه‌ی که
په‌یمانیان دایتێ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! صلی الله علیه وسلم) له ژێر
دره‌خته‌که‌دا، وه خۆی ئاگاداره به‌وه‌ی له دڵه‌کانیاندا هه‌یه (له
نیازپاکیی و دڵسۆزیی) به‌و هۆیه‌وه ئارامیی و هێمنیی و ئاسوده‌یی
دابه‌زانده سه‌ریان، وه پاداشتی به (مژده‌ی) سه‌رکه‌وتنێکی نزیك
داناوه.
لێرەدا ئەوندە نمونە بەسە بۆ سازادنی دڵ و دەرون لەسەر
پلانێك کە دروچونە لە لەزیندانێك کە ئیماندار گیرۆدەی بوە، کەواتە بە دڵ
ساغی و سافی وەرپێشەوە بۆ ئەوەی لە زیندان ڕزگارت بیت …
|