 گفتوگۆیەکی سەرنج ڕاکێشی.. نێوان حەنظەڵەی کاتبی وەحی و ئەبوبەکری سدیق.. ڕەزامەندی خوا لە هەردوکیان بێت..
ئەبوبەکری سدیق بەلای حەنظەڵەی کوڕی ئەبی عاممردا تێدەپەڕیو سڵاوی لێدەکاتو دەڵێت: حاڵو گوزەرانت جۆنە حەنظەڵە..؟
حەنظەڵە لە پر دەڵێت: .. ئێمە مونافیقین و دووروین ئەبوبەکر..؟!
ئەبوبکر دەڵێت: سبحان اللە ئەوە تۆ دەڵێ چی حەنظەڵە..!
لەوەڵامدا حەنظەڵە دەڵێت: کتێك لە خزمەتی پێغەمبەرداین - صلی اللە علیە وسلم - باسی قەبرو قیامەتو بەهەشتو جەهەنمان بۆ دەکات ، ئیمانمان لە جێگایەکی تردایەو زۆر جیاوازین لەوکاتانەی کە دەچینەوە لای ماڵو منداڵو کارو کەسەبەتمان و خێزانمان .. ئەی ئەگەر ئەمە موناقفیقی و دوورووی نەبێت چیە ؟
ئەبوبەکری سدیق بێدەنگە .. ئەویش سەرسامە بە قسەکەی حەنظەڵە دیارە ووتەکەی حەنظەڵە کاریگەری لەسەر ئەبوبەکریش دروست کرد بۆیە هەردووکیان بڕیاریاندا بچنە خزمەتی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ..
کاتێك گەیشتنە خزمەتی خۆسەویستمان صلی اللە علیە وسلم .. حەنظەڵە هاواری کرد ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم .. حەنظەڵە مونافیقە .. دووروی دەکات ..
چۆن ئێستا ئێمە هەموومان سەرسام بووین بەووتەکانی، هەروەها خۆشەویستمان فەرمووی ئەوە تۆ دەڵێ چی حەنظەڵە..؟
باسەکەی بۆ پێغەمبەر گێڕایەوە صلی اللە علیە وسلم ، کە حاڵو گوزەرانی ئیمانیان چۆنە کە کاتێك لە خزمەتیدان و کە جیا دەبنەوە ئیمانیان دادەبەزێت..؟
پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە و وسلم .. بە ئاسای و زۆر بە هێمنی پێی فەرموو .. حەنظەڵە .. ئەوکاتانەی کە لە زیکرو یادی خوای پەروەردگاردان لای مندا دانیشتون .. فریشتەکان باساتان دەکەنو لەسەر ڕێگاتاندا و باڵایان بۆ کردونەتە سێبەر ، بەڵام سەعاتێك بۆ خوا و سەعاتێکیش بۆ خۆت
.. ووشەی "ساعە" لە زمانی عەرەبیدا بەواتای کاتێکی دیاریکراوە ، نەك سەعاتی ئێستا..
واتا مرۆڤ لەو ساتانەدا کە لە بەندایەتیدایە گومانی تێدانیە .. کە ئیمانی جیاوازترە لەوکاتانەی کە لە کارو کەسابەتو ناو ماڵو منداڵی خۆتی ئەوەیش هەر بە بەندایەتی هەژماردەکرێت ئەگەر مرۆڤ دووربێت لە کاری خراپەوە ..
واتا ئەوە دووروی مونافیقی نیە ، بەڵکو حاڵەتێکی زۆر ئاساییە کە بەسەر مرۆڤەکاندا دێت.
فەرمودەکە ئیمامی موسلیم ڕیوایەتی کردوە .
|