 ❪ گەورەیی و پاداشتی سەردانی ڪردنی نەخۆش ❫
●پێغەمبەری خوا ❨ﷺ❩ فەرموویەتی:-
« ئەگەرکەسێک سەردانی برا موسوڵمانەکەی بکات، ئەوە بەناو باخە خورمایەکی بەھەشتدا ڕێ دەکات ھەتا وەکو دادەنیشێت، ھەروەھا کاتێک کە دانیشت ڕەحم و بەزەیی خودا دایدەپۆشێت، خۆ ئەگەر سەردانەکەی لە بەیانیدا بێت ئەوە حەفتا ھەزار فریشتە نزا و دوعای خێری بۆ دەکەن تا وەکو شەوی بەسەردا دێت، خۆ ئەگەر لە شەودا بێت ئەوە حەفتا ھەزار فریشتە نزا و دوعای خێری بۆ دەکەن تا وەکو ڕۆژی بەسەردا دێت »
●قال رسول الله ❨ﷺ❩
« إذا عادَ الرَّجُلُ أَخاهَ المُسلِمَ، مَشَى في خِرافةِ الجَنَّةِ حتَّى يَجلِسَ، فإذا جَلَسَ غَمَرَتْه الرَّحمةُ، فإنْ كان غُدوةً صَلَّى عليه سَبعون ألْفَ ملَكٍ حتَّى يُمْسي، وإنْ كان مَساءً صَلَّى عليه سَبعون ألْفَ ملَكٍ حتَّى يُصبِحَ »
▪️الراوي: علي بن أبي طالب
▪️المحدث: أحمد شاكر
▪️المصدر: مسند أحمد
▪️الجزء أو الصفحة: 2/42
▪️حكم المحدث: إسناده صحيح
|