 باسێک ؛ دەربارەی ئاکاری پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- لە زیکر و یادکردنی پەروەردگاردا ... بەشی یەکەم
- پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- تەواوترین بەندە بووە لە زیکر و یادکردنی پەروەردگاردا ' تبارک وتعالی '
- بەلکو ھەمـوو وتەکانی و فەرمان و رێگری کردن و باسەکانی شەریعەتی لە خزمەتی زیکر و یادی پەروەردگاردا بووە
- وە ھەوالدانەکانی دەربارەی ناو و سیفەتەکانی پەروەردگار وە حوکم و رەفتارەکانی و بەلێن و ھەرەشەکانی ھەمووی یادی پەروەردگار بووە لەلایەنی ئەوەوە
- بۆیــە لە ھەموو کاتێکـدا زیکر و یادی پەروەردگاری ئەنجام دەدا ، وە لە ھەموو حال و بارێکیدا، بەلکـو لەگەل ھەناسەکانیدا تێکەل بوبو ، تەنانەت لەکاتی بێدەنگ بوونیشیدا دلی بێ ئاگا نەدەبوو لە یادی پەروەردگار ' تبارک وتعالی' ، لەکاتی دانیشتن یان بە پێوە بوونەوە، لە رێکردن بو پێ یا بە سواری وە دانیشتن و پالکەوتنی ھەمووی بە یادی پەروەردگار دەرازاندەوە
- ئەگەر لـە خەو ھەلبستایە دەیفەرموو ( الحمدللە الذی أحیانا بعد ما أماتنـا وإلیە النشور ) - سوپاس و ستایش بۆ ئەو پەروەردگارەی کە زیندووی کردینەوە پاش مراندنمان ، زیندووبونەوەش ھەر بۆلای ئەوە ' أخرجە البخاری برقم ٦٣١٢ '
- ئەگەر لە مال دەربچوایـە دەیفەرموو ( بسم اللە، توکلت علی اللە، اللھم إنی أعوذ بک أضل أو أضل ، أو أزل أو أزل ، أو أظلم أو أظلم علي ، أو أجھل أو یجھل علی ) - بەناوی اللە ، پشتم بە اللە بەست ، پەروەردگارە پەنات پێ دەگرم لەوەی گومرابم یاخود گومرا بکرێم ، یاخود لە رێگای راست لابچم یاخود لابدرێم ، یاخود ستەم بکەم یان ستەمم لێ بکرێ، یاخود نەفامیەک بکەم یان بەرامبەرم ئەنجام بدرێ ' أخرجە الترمذی ٣٤٢٧ '
ئەم سوودانە دەرھێنراوە لە کتێبی [ زاد المعاد فی ھدی خیر العباد - لاپەرە ٣٧٣'٣٧٤ ]
———————————————————
ڕێباز سیامــند فتاح
٣٠/ ذو القعدة /١٤٤٠ - ١/٨/٢٠١٩
|