بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا
 ❪ فەزڵی سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر ﷺ ❫
07/11/2019
بینین: 1598
◇پێغەمبەری خودا ❨ﷺ❩ فەرموویەتی:-

❶« ھەر کەسێک سەڵاواتێکم لەسەر بدات، لە بەرامبەردا خودا دە سەڵاواتی لەسەر دەدات »

« مَن صلَّى عليَّ صلاةً صلَّى اللهُ عليه بها عَشْرًا »

▪️الراوي: أبو هريرة
▪️المحدث: الألباني 
▪️المصدر: صحيح الترمذي
▪️الجزء أو الصفحة: 485 
▪️حكم المحدث: صحيح


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❷« سەردانی گۆڕەکەم بە تایبەتی مەکەن، بەڵکو سەڵاواتم لەسەر بدەن، بێگومان سەڵاواتەکانتان پێم دەگات جا لە ھەر شوێنێک بن »

« لاَ تَجْعَلُوا قَبْرِي عِيْدًا وَصَلُّوا عَلَيَّ, فَإِنَّ صَلاَتَكُمْ تَبْلُغُنِي حَيْثُ كُنْتُمْ »

▪️الراوي: علي بن أبي طالب 
▪️المحدث: النووي 
▪️المصدر: الخلاصة 
▪️الجزء أو الصفحة: 1/440 
▪️حكم المحدث: إسناده صحيح

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❸« بەخیل و رژد و ڕەزیل ئەو کەسەیە، کە لە لایدا ناوم دێنن و سەڵاواتم لەسەر نادات »

« البخيلُ مَنْ ذُكرتُ عندَه فلَمْ يُصلِّ عليَّ »

▪️الراوي: الحسين بن علي بن أبي طالب 
▪️المحدث: ابن حبان 
▪️المصدر: المقاصد الحسنة 
▪️الجزء أو الصفحة: 172 
▪️حكم المحدث: صحيح

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❹« بێگومان خودای پەروەردگار کۆمەڵە فریشتەیەکی ھەیە، کە دەگەڕێن بە زەویداو سڵاوی ئوممەتەکەم پێدەگەیەنن »

« إن لله ملائكة سياحين في الأرض 
يبلغوني من أمتي السلام »

▪️الراوي: عبدالله بن مسعود
▪️المحدث: الألباني 
▪️المصدر: صحيح النسائي 
▪️الجزء أو الصفحة: 1281 
▪️حكم المحدث: صحيح

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❺« ھیچ کەسێک نییە، کە سڵاوم لێ بکات، ئەوە بێگومان خودای گەورە ڕۆحەکەم دەگەڕێنێتەوە بۆ لاشەم، تا وەکو وەڵامی سڵاوەکەی بدەمەوە »

« ما من أحدٍ يُسلِّمُ عليَّ، إلا ردَّ اللهُ عليَّ رُوحي، حتى أَرُدَّ عليه السَّلامَ »

▪️الراوي: أبو هريرة 
▪️المحدث: السيوطي 
▪️المصدر: الجامع الصغير 
▪️الجزء أو الصفحة: 7967 
▪️حكم المحدث: صحيح
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَ عَلَى آلِ مُحَمَّد كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد، ٌاللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَ عَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
 

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه