 ئاکار و رەفتار و ھەلسوکەوتەکانی پێغەمــبەری ئازیز « صلی اللە علیە وسلم » :
٦- کان یأمر بتغیر الشعر مخالفة للأعجام
واتە : پێغەمـبەری ئازیز' صلی اللە علیە وسلم ' فەرمانی دەکرد بە گۆرینی مووسی سپی کاتێک کە سەر و ریش ھەمووی سپی دەبێت، ئەوەش بۆ ئەوەی جیاواز بن لە عەجەمەکان (( حمروا وصفروا وجنبوە السواد )) واتە : دەیفەرموو زەردی بکەن یان سوری بکەن بەلام رەشی مەکەن
💢 صحیح الجامع ٤٨٨٧ ، سلسلة الصحیحة ٢١١٤ 💢
٧- کان یبعث إلی المطاھــر فیؤتی بە بالماء فیشربە یرجە برکة أیدی المسلمین
واتە : پێغەمــبەری ئازیز ' صلی اللە علیە وسلم ' فەرمـــانی دەکرد کە بچن ئاوی بۆ بێنن لەو دەفر و سەتلەی کە مــوسولمانان ئاوی پێ دەبەن ، پێی خۆش بوو لەو ئاوەی بۆ بھنن و ئەویش لەو ئاوە بخواتەوە
💢 سلسلة الصحیحة٢١١٨ ، صحیح الجامع ٤٨٩٤ 💢
٨ - کان یتوضأ عند کل صلاة
واتە : پێغەمـبەری ئازیز ' صلی اللە علیە وسلم ' بۆ ھەموو نوێژێک دەست نوێژێکی تایبەتی بۆی دەگرت
💢 صحیح الجامع -٤٩٠٧ 💢
٩ - کان یتوضأ واحدة واحدة واثنتین واثنتین وثلاثا وثلاثا کل ذلک کان یفعل
واتە : پێغەمــبەری ئازیز ' صلی اللە علیە وسلم' ھەندێک جار ئەو شوێنانەی لە دەست نوێژەکان دەشۆرێن یەک یەک دەیشۆردن ، ھەندێک جار دوو دوو دەیشۆردن ، ھەندێک جار سێ سێ دەیشۆردن
💢 سلسلة الصحیحة - ٢١٢٢ ، صحیح الجامعب- ٤٩٠٩ 💢
١٠ - کان یجلس علی الأرض ویأکل علی الأرض
واتە : پێغەمــبەری ئازیز ' صلی اللە علیە وسلم ' لەسەر زەوی دادەنیشت و لەسەر زەویش نانی دەخوارد
💢 سلسلة الصحیحة -٢١٢٥، صحیح الجامع -٤٩١٥ 💢
١١- کان یحب التیامـن ما استطاع فی طھورە وتنعلە وترجلە وفی شأنـە کلە
واتە ؛ پێغەمبەری ئازیز - صلی اللە علیە وسلم - بەکارھێنانی لای راستی لە پێشدا بەردەوام پێ خۆش بووە ، لە قژ داھێنانیدا نەعل لە پێکردندا ، ھەتا لە جل و بەرگ لەبەرکردندا ، وە لە ھەموو کارەکانی تریدا ، ھەتا پێی خۆش بووە شت ببەخشێت بە دەستی ڕاست ، وە بە دەستی راستیش وەری بگرێت .
💢 صحیح الجامـع ' ٤٩١٨ ' 💢
١٢ کان یحب الحلواء والعسل
واتە ؛ پێغەمبەری ئازیز - صلی اللە علیە وسلم - زۆرجار خواردنی شیرینی و ھەنگوینی پێ خۆش بووە .
💢 صحیح الجامـع ' ٤٩١٩ ' 💢
١٣ - کان یذکر اللە علی کل أحیانە
واتە ؛ پێغەمبەری ئازیز - صلی اللە علیە وسلم- لە ھەموو کات و ساتەکاندا زمانی پاراو بووە بە زیکر و یادی خوا .
💢 مختصر مسلم ' ١٦٩' ، الصحیحة ' ٤٠٦ ' 💢
١٤ - کان یعتقل الشاة
واتـە ؛ پێغەمبەری ئازیز- صلی اللە علیە وسلم- ئەگەر مەرێکی ھەبوایە خۆی دەچوو دەیدۆشی .
💢 صحیح الجامـع ' ٤١٩٥' 💢
١٥ - کان ویجیب دعـوة المملوک
واتـە ؛ پێغەمبەری ئازیز- صلی اللە علیە وسلم - ئەگەر خزمەتکارێکیش دەعوەتی بکردایە دلی نەدەشکاند و دەچوو بە دەم دەعوەتەکەیەوە ئەگەر نان و جۆیەکیش بوایـە .
💢 الصحیحـة ' ٢١٢٥ 💢
————————————
نووسینـی ؛ رێباز سیامـند
٥/ ذی الحجـة / ١٤٤٠ ھـجری - ٦/٨/٢٠١٩ زاینی
|