بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا
 ٭ چەند فەرموودەیەڪـ لەسەر پاداشتی۞ ❨قورئانی پیرۆز❩ ۞:
07/11/2019
بینین: 828
❶←وعن عبد الله ابن مسعود
 ❨رضي الله عنه❩ قال: قال رسول الله❨ﷺ❩:من قرأ حرفا من ڪتاب الله فلە بە حسنة، والحسنة بعشر أمثالها، لا أقول ❨ألم❩ حرف، ولڪن ❨ألف❩ حرف و ❨لام❩ حرف و❨ميم❩ حرف.

❀واتە: لە عەبدوڵای کوڕی مەسعودەوە❨رضي الله عنه❩ فەرموویەتی: پێغەمبەر❨ﷺ❩ فەرموویەتی:هەر ڪەسێ پیتێڪ لە ڪتێبی 
خودا ❨قورئان❩ بخوێنێت ئەوا چاڪەیەڪی دەست دەڪەوێت،چاڪەش یەڪ بە دەیە، ناڵێم ❨الم❩ پیتێڪە، بەڵڪو ❨ا❩ پیتێڪەو ❨ل❩ پیتێڪەو ❨م❩ پیتێڪە.

● رواە الترمذي
●وانظر صحيح الترمذي ❨٢٩١٠❩
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❷←عن عثمان بن عفان❨رضي الله عنه❩
عن النبي❨ﷺ❩ قال:خیرڪم من تعلم القرآن وعلمە.

❀واتە: لە عوسمانی ڪوڕی عەفانەوە
❨رضي الله عنە❩ دەفەرمووێت:پێغەمبەر
❨ﷺ❩ فەرموویەتی: باشترین ڪەستان ئەو ڪەسانەن ڪە خۆیان فێری قورئان خوێندن دەڪەن و خەڵڪانی تریش فێر دەڪەن.

●صحيح البخاري ❨٥٠٢٧❩
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❸←عن عبد الله بن عمر❨رضي الله عنهما❩ عن النبي❨ﷺ❩ قال:یقال لصاحب القرآن یوم القیامة إقرأه وارقه ورتل ڪما ڪنت ترتل في الدنيا فإن منزلڪ عند آخر آية تقرؤها.

❀واتە: لە عەبدوڵای ڪوڕی عەمرەوە ❨رضي الله عنهما❩دەفەرمووێت: پێغەمبەر❨ﷺ❩ فەرموویەتی:لەڕۆژی قیامەتدا بە خاوەنی 
قورئان دەوترێت بخوێنە و بەرزبەرەوە 
و بخوێنەوە هەروەڪو چۆن لە دونیادا دەتخوێندەوە، بەڕاستی جێگای تۆ لەلای
ڪۆتا ئایەتە ڪە دەیخوێنیتەوە.

●صحيح الترغیب والترهیب ❨١٤٢٦❩
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❹←عن عائشة❨رضي الله عنها❩ قالت:قال 
رسول الله ❨ﷺ❩مثل الذي یقرأ القرآن وهو
 لە حافظ مثل السفرة الڪرام البررة ومثل
الذي یقرؤه وهو یتعاهدە وهو علیە شدید 
فلە أجران.

❀واتە: لە دایڪە عائشەوە ❨رضي الله عنها❩ فەرموویەتی: پێغەمبەر❨ﷺ❩فەرموویەتی: نموونەی ئەو ڪەسەی قورئان دەخوێنێت و لەبەریەتی وەڪو فریشتە پەیامبەرە بەڕێزەڪانە وە نموونەی ئەو ڪەسەش ڪە بە بەردەوامی دەیخوێنێت و قورسە لەسەر زمانی ئەوا دووجار پاداشتی هەیە.

●صحيح البخاري ❨٤٩٣٧❩
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❺←عن أبي أمامة❨رضي الله عنه❩قال
سمعت رسول الله❨ﷺ❩ یقول: اقرؤوا 
القرآن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعا 
لأصحابه.

❀واتە: لە ئەبو ئومامەوە❨رضي الله عنه❩ فەرموویەتی:پێغەمبەر❨ﷺ❩ دەفەرمووێت: قورئان بخوێنن چونڪە بەڕاستی لە ڕۆژی قیامەتدا دێت و دەبێت بە تڪاڪار بۆ خانەوەنەڪانی.

●صحيح الترغیب والترهیب ❨١٤٢٤❩

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه