بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا
 (چەند فەرموودەیەڪی لاواز لەسەر ئەوەی ڪە تەماشاڪردنی قورئان عیبادەتە)
07/11/2019
بینین: 812
❶(النظر في المصحف عبادة ، ونظر الولد إلى الوالدين عبادة ، والنظر إلى علي بن أبي طالب عبادة) . 

وهو حديث موضوع،
كما قال الألباني في السلسلة الضعيفة (1/531).

واتە : تەماشا کردنی قورئان عیبادەتە ، وە تەماشا کردنی منداڵ بۆ دایک و باوی عیبادەتە ، وە تەماشا کردنی عەلی کوڕی ئەبو تالیب عیبادەتە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❷( أعطوا أعينكم حظها من العبادة : النظر في المصحف ، والتفكر فيه ، والاعتبار عند عجائبه ) 

وهو موضوع كذلك
[سلسلة الأحاديث الضعيفة 4/88].

واتە : چاوتان بەشەردار کەن لەعیبادەت کردن لەم شتانە: سەیر کردنی قورئان ، وە بیر کردنەوە لێی ، وە پەند وەرگرتن لەشتە سەر سوڕهێنەرەکانی .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❸( خمس من العبادة : قلة الطعام ، والقعود في المساجد ، والنظر إلى الكعبة ، والنظر في المصحف ، والنظر إلى وجه العالم ) . 

وهو حديث ضعيف جدا
[ضعيف الجامع الصغير رقم:2855 ].

واتە : پێنج شت عیبادەتە : کەمی خورادن ، وە دانیشتن لەمزگەوت ، وە تەماشا کردنی کەعبەی پیرۆز ، وە تەماشا کردنی قورئان ، وەسەیر کردنی دەم و چاوی زانا .
 

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه