بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ته‌فسیری قورئان
  ١٠٨:سورة الكوثر

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ ﴿1﴾
ٓئێمه‌ خێرو چاکه‌ و خۆشی (هه‌ردوو جیهان و ناوبانگی چاکه‌ی) تۆمان (ئه‌ی محمد ‘صلی الله‌ علیه‌ وسلم’) بێ ئه‌ندازه‌ و بێ سنور کردووه‌ (له‌ هه‌موو چه‌رخ و زه‌مانێکدا).
فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ ﴿2﴾
که‌واته‌ نوێژ ته‌نها له‌به‌ر خوا بۆ خوا و بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگارت ئه‌نجام بده‌، وه‌ قوربانیش بکه‌ (هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگارت).
إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ ﴿3﴾
بێگومان هه‌ر دوژمنانی تۆ بێ ناوو نیشان و وه‌جاخ کوێر و دوابڕاون (له‌ هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌ك


زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه