 ١٠٤:سورة الهمزة
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
وَيْلٌ لِّكُلِّ هُمَزَةٍ لُّمَزَةٍ ﴿1﴾
هاوارو ئاهو ناڵه بۆ هه‌رکه‌سێک که به شوێن که‌م و کوڕیدا ده‌گه‌ڕێت و له عه‌یب و عاری خه‌ڵکی ده‌دوێت.
الَّذِي جَمَعَ مَالًا وَعَدَّدَهُ ﴿2﴾
ئه‌و که‌سه‌ی که ماڵ و سامانی زۆری کۆکردۆته‌وه‌و هه‌ر خه‌ریکی ژماردنێتی و (دڵی پێی خۆشه له هه‌مان کاتدا، ڕه‌زیله‌و به‌خشنده نیه).
يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ ﴿3﴾
وا ده‌زانێت ماڵ و سامانه‌که‌ی ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژیی و نه‌مریی بۆی؟!
كَلَّا لَيُنبَذَنَّ فِي الْحُطَمَةِ ﴿4﴾
نه‌خێر (ئاوا بۆی ناچیته سه‌ر) به‌ڵکو به سووکی و ڕیسوایی فڕێ ده‌درێته ناو (حطمة)وه.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ ﴿5﴾
جا تۆ چوزانی (حطمة) چییه؟
نَارُ اللَّهِ الْمُوقَدَةُ ﴿6﴾
بریتییه له ئاگری داگیرساوو بڵێسه‌داری خودا.
الَّتِي تَطَّلِعُ عَلَى الْأَفْئِدَةِ ﴿7﴾
ئه‌و ئاگره ڕوو ده‌کاته ناوجه‌رگه‌ی دڵ و ده‌رونه‌کان (که مه‌ڵبه‌ندی کوفر‌و خوانه‌ناسی بوون).
إِنَّهَا عَلَيْهِم مُّؤْصَدَةٌ ﴿8﴾
ئه‌و ئاگرو دۆزه‌خه له شوێنێکدایه که سه‌رگیراوو ده‌رگا داخراوه (ڕێگه‌ی قوتار بوونی نییه).
فِي عَمَدٍ مُّمَدَّدَةٍ ﴿9﴾
(خوا نه‌ناسان له‌وێ) به‌سراون به کۆڵه‌که‌ی درێژه‌وه، (هیچ جموجۆڵێکیان بۆ ناکرێت).
|