بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ته‌فسیری قورئان
  ٩٩: سورة الزلزلة

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا ﴿1﴾
کاتێک که‌ زه‌وی ته‌کانی داو بومه‌له‌زره‌ به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێش هات.
وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا ﴿2﴾
هه‌رچی له‌ زه‌ویدا هه‌بوو له‌ مادده‌ سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌رپه‌ڕاندو هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌.
وَقَالَ الْإِنسَانُ مَا لَهَا ﴿3﴾
ئه‌و کاته‌ ئاده‌میزادی (ئه‌و سه‌رده‌مه‌، به‌ سه‌رسامیه‌وه‌) ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ چیه‌تی، چی ڕوویداوه‌ (ئیماندار هه‌ست ده‌کات کۆتایی دنیایه‌و به‌رپابوونی ڕۆژی ڕه‌ستاخێزه‌، بێ ئیمانیش سه‌ری لێ ده‌شێوێت و نازانێت به‌ره‌و کوێ ڕابکات).
يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا ﴿4﴾
هه‌واڵی ئه‌و ڕۆژه‌ وا ده‌گه‌یه‌نێت.
بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَى لَهَا ﴿5﴾
که‌ په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی ئینسان) فه‌رمانی بۆ ده‌رکردووه‌و (کاتی کۆتاییه‌).
يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِّيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ ﴿6﴾
ئه‌و ڕۆژه‌ خه‌ڵکی ده‌سته‌ ده‌سته‌ به‌ره‌و گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه‌، ڕاپێچ ده‌کرێن، تا کارو کرده‌وه‌کانیان ببیننه‌وه‌ (دیاره‌ که‌ نامه‌ی کرده‌وه‌کان تۆمار کراوه‌ به‌ ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌).
فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ ﴿7﴾
جا ئه‌وه‌ی که‌ به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵی ئه‌تۆمێك خێرو چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه‌و (پاداشتی هه‌یه‌).
وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ ﴿8﴾
ئه‌وه‌ش که‌ به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵی ئه‌تۆمێك شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌بێت ده‌یبینێته‌وه‌و (سزای وه‌رده‌گرێت).


زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه