 ١٠٠: سورة العاديات
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
وَالْعَادِيَاتِ ضَبْحًا ﴿1﴾
سوێند به‌و ئه‌سپانه‌ی (که به‌ره‌و گۆڕه‌پانی جیهاد) به گرمه‌و پڕمه غار ده‌ده‌ن (ده‌کرێت هه‌ندێك هۆکاری جه‌نگی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش بگرێته‌وه، وه‌کو فڕۆکه‌و موشه‌ك).
فَالْمُورِيَاتِ قَدْحًا ﴿2﴾
وه به‌و ئه‌سپانه‌ی کاتێك که سمیان به‌ر به‌رد ده‌که‌وێت ئاگری لێ ده‌بێته‌وه (یاخود ئه‌و جۆره چه‌کانه‌ی که ده‌ته‌قێته‌وه).
فَالْمُغِيرَاتِ صُبْحًا ﴿3﴾
وه به‌و ئه‌سپ و (هۆکارانه‌ی) که له به‌ره‌به‌یاندا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر (ئۆردووی دوژمنان).
فَأَثَرْنَ بِهِ نَقْعًا ﴿4﴾
وه ده‌بنه هۆی به‌رپا کردنی ته‌پ وتۆزو گه‌رده‌لوول.
فَوَسَطْنَ بِهِ جَمْعًا ﴿5﴾
وه خۆیان ده‌که‌ن به نێوانی ده‌سته‌ی (خوانه‌ناساندا).
إِنَّ الْإِنسَانَ لِرَبِّهِ لَكَنُودٌ ﴿6﴾
سوێند به‌وانه هه‌مووی، ئاده‌میزاد له ئاستی په‌روه‌ردگاریدا زۆر ناسوپاس و حه‌ق نه‌ناسه.
وَإِنَّهُ عَلَى ذَلِكَ لَشَهِيدٌ ﴿7﴾
خۆیشی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی خۆی، (ڕۆژی قیامه‌ت دان به که‌مته‌رخه‌می خۆیدا ده‌نێت).
وَإِنَّهُ لِحُبِّ الْخَيْرِ لَشَدِيدٌ ﴿8﴾
(ئاده‌میزاد) زۆر حه‌زی له دارایی و سامانه (هه‌ر که ده‌ستی لێ گیر بوو زۆربه‌ی ڕه‌زیل و ڕژدو چروکه).
أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِي الْقُبُورِ ﴿9﴾
ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه نازانن چی پێش دێت کاتێك له گۆڕه‌کان هێنرانه ده‌ره‌وه‌و (زیندووکرانه‌وه)؟!
وَحُصِّلَ مَا فِي الصُّدُورِ ﴿10﴾
وه هه‌رچی له سینه‌کاندا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی له (کارنامه‌کاندا) به تۆمار کراویی خرانه به‌رده‌ست!!
إِنَّ رَبَّهُم بِهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّخَبِيرٌ ﴿11﴾
به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه په‌روه‌ردگاریان ئاگادار‌و شاره‌زایه پێیان (به‌ووردیی لێیان ده‌پرسێته‌وه).
|