سه‌ره‌كی
ده‌رباره
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی عیباده‌تێكه به‌بێ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه به‌بێ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه به‌بێ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی نییه بێ ئه‌قڵیه. 4ـ شیرینیه‌ك دوایی ده‌گۆرێت به تاڵی هه‌واو ئاره‌زوویه. 5ـ تاڵیه‌ك دوایی ده‌گۆريت به‌شیرینی صه‌بر و ئارام گرتنه. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی لاشه به‌كه‌می خۆراكه ئه‌وا پشووی دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می گوناهه.
پێویسته هه‌میشه له بیرمان بێت كه تاوه‌كو زستان سارد‌و سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه خاوه‌نی ژیریه.
هەواڵەکانی پێغەمبەر ﷺ
ژیانی پێغەمبەر ﷺ
پێغەمبەر و قورئان
پێغەمبەر ﷺ لەشاری مەککە
پێغەمبەر ﷺ لە شاری مەدینە
غەزوەکانی پێغەمبەر ﷺ
خێزان و هاوه‌ڵانی پێغەمبەر ﷺ
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر ﷺ
موعجیزە و ئیعجازی زانستی
روونکردنەوەی گومانەکان
ماڵتیمیدیا لەسەر پێغەمبەر ﷺ
پێنوسهكان ده‌رباره‌ی پێغەمبەر ﷺ
فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز
ژیانی پێغەمبەر ﷺ
ئاکار‌و ڕەوشتە بەرزو پەسەندەکانى پێغەمبەر ﷺ
ئاکار‌و ڕەوشتە بەرزو پەسەندەکانى پێغەمبەر ﷺ
پێنوسهكان ده‌رباره‌ی پێغەمبەر ﷺ
باس و تێڕوانینی چەند ڕۆژهەڵاتناسێكی بیانی سەبارەت بە سەروەرمان
ڕه‌وشت به‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ
وته‌یه‌ك
نامەیەکی کراوە لە دڵی ماکوانەوە ...
"گووته"ی شاعیر
ڕۆژێك له ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، به‌شی دووه‌م
خێزان و هاوه‌ڵانی پێغەمبەر ﷺ
ئەو ئازار‌و ئەشکەنجانەی تووشی هاوەڵانی پێغەمبە
ئەو ئازار‌و ئەشکەنجانەی تووشی هاوەڵانی پێغەمبە
ئەو ئازار‌و ئەشکەنجانەی تووشی هاوەڵانی پێغەمبە
بەسەرهاتی خوازبێنی کردنی خاتوو عائشە و سەودە
موعجیزە و ئیعجازی زانستی
قۆناغه‌كانی دروستبوونی مرۆڤ له چل ڕۆژی یه‌كه‌مدا
03/08/2014
بینین: 2474
توێژینه‌وه‌ی: پڕۆفیسۆر جولی سمپسۆن – عه‌بدول مه‌جید زیندانی – دكتۆر مصطفی أحمد
و/ ئەندازیار خالید حەسەن
پێشه‌كی:
له قورئانی پیرۆزدا ئه‌و ڕاستییه زانستییه هاتووه كه مرۆڤ به چه‌ند قۆناغێك دروستده‌بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَقَدْ خَلَقَكُمْ أَطْوَاراً) نوح:14هه‌روه‌ها: (يَخْلُقُكُمْ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ خَلْقاً مِنْ بَعْدِ خَلْقٍ فِي ظُلُمَاتٍ ثَلاثٍ) الزمر:6.. هه‌روه‌ها سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه سلم) ئه‌وه‌ی ڕوونكردۆته‌وه كه هه‌فته‌ی حه‌وته‌م خاڵی ئاشكرای جیاكردنه‌وه‌یه له ژیانی كۆرپه‌له‌دا و وه‌سفی ڕوخساری كۆرپه‌له‌ی له (40) ڕۆژی یه‌كه‌م و حاڵه‌ته‌كانی دواتریشدا كردووه، به‌جۆرێك كه نیشانه و ڕوخساره دیاره‌كانی هه‌ر قۆناغێكی كۆرپه‌له و ورده‌كاریه‌كانی دیاریكردووه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه سلم) ده‌خه‌ینه ڕوو، كه وه‌سفی كۆرپه‌له له (40) ڕۆژی یه‌كه‌مدا ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆچوونی هه‌ندێك له زانا موسوڵمانه‌كانیش له ڕووی زمانه‌وانی و بنه‌ڕه‌تی ته‌فسیركردن و ڕاڤه‌كردنی ده‌قه شه‌رعییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، پاشان باسی ئه‌و ڕاستییه زانستییه سه‌لمێنراوانه ده‌كه‌ین كه ڕووه‌كانی ئیعجاز له‌و فه‌رمووده پیرۆزانه‌دا ئاشكراده‌كه‌ن.
أ. چل ڕۆژی یه‌كه‌م:
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه سلم) بارودۆخی سكپڕی له چل ڕۆژی یه‌كه‌می كۆرپه‌له‌دا وه‌سفكردووه. موسلیم له سه‌حیحه‌كه‌یدا به‌رگی (4) لاپه‌ڕه (2036)، ژماره (2643) گێڕاویه‌تیه‌وه له (عبدالله ی كوڕی مه‌سعود) خوای گه‌وره لێیان ڕازی بێت، كه ده‌فه‌رموێت: (إن أحدكم يجمع خلقه في بطن أمه أربعين يوما، ثم يكون في ذلك علقة مثل ذلك، ثم يكون في ذلك مضغة مثل ذلك، ثم يرسل الملك فينفخ فيه الروح ويؤمر بأربع كلمات يكتب رزقه وأجله وعمله وشقي أو سعيد).ئه‌م فه‌رمووده‌یه (بوخاری) و (ئه‌بوداود) و (ترمژی) و (ئیبن ماجه) و (ئه‌حمه‌د) له موسنه‌ده‌كه‌یدا و (عبدالرزاق) له (مصنف)ه‌كه‌یدا و (أبونعیمه) له(حلیه)دا گێڕاویانه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها (ئه‌بوعه‌وانه) به سه‌نه‌دێكی لاواز هه‌مان فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، كه وشه‌ی (نطفه)ی بۆ فه‌رمووده‌كه له‌دوای وته‌ی (أربعین یوما) زیادكردووه، واته لای ئه‌م گێڕانه‌وه‌كه به‌م جۆره‌ی لێهاتووه (إن أحدكم يجمع خلقه في بطن أمه أربعين يوما نطفة)كه له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌ی (نطفه) له‌دوای (أربعین یوما) زیاده‌یه، چونكه له هه‌موو گێڕانه‌وه‌كانی (بوخاری) و (موسلیم) و جگه له‌وانیش له كتێبه‌كانی ئوسوڵدا بنچینه‌یه‌كی نییه، هه‌روه‌ك (ئیبن حه‌جه‌ر) له (فتح الباری) به‌رگی (11)، لاپه‌ڕه‌ی (479)دا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی كه (ئه‌حمه‌د) له ڕێگای (أبی عبیده)وه گیڕاویه‌ته‌وه له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا لاوازی (ضعف) و پچڕان (إنقطاع) هه‌یه.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه دوو ڕاستی بنچینه‌یی له خۆ ده‌گرێت:
یه‌كه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی خه‌لقی مرۆڤ له چل ڕۆژی یه‌كه‌مدا ته‌واو ده‌بێت.
دووه‌م: قۆناغه‌كانی خه‌لقكردنی یه‌كه‌م (نظفة وعلقة ومضغة) له‌ماوه‌ی ئه‌م چل ڕۆژه‌دا پێك دێت و ته‌واو ده‌بێت.
ب. كۆكردنه‌وه‌ی خه‌لق (قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆرپه‌له):
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه سلم) وه‌سفی كۆرپه‌له‌ی له (40) ڕۆژی یه‌كه‌مدا كردووه له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا كه (ئیبن مه‌سعود) خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویه‌تیه‌وه، ده‌فه‌رموێت: (إن أحدكم يجمع خلقه في بطن أمه أربعين يوما، ثم يكون في ذلك علقة مثل ذلك، ثم يكون في ذلك مضغة مثل ذلك) سه‌حیحی موسلم-كتاب القدر- ئه‌م فه‌رمووده‌یه له (سه‌حیحی بوخاری)شدا به هه‌مان شێوه هاتووه به‌لاَم به بێ وشه‌ی (فی ذلك).
زانستی كۆرپه‌له ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه له هه‌فته‌ی پێنجه‌مدا له‌شی كۆرپه‌له چه‌ماوه‌یی و نیمچه بازنه‌یی ده‌بێت و درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی (1) سم تێناپه‌ڕێت و نیوه‌ی سه‌ره‌وه‌یشی (1\3)ی درێژیی هه‌موو له‌شی ده‌بێت، له‌و كاته‌دا گۆپكه‌ی په‌له‌كانی دروستده‌بن كه له شێوه‌ی كلك ده‌چن، دڵی كۆرپه‌له‌ش له سه‌ره‌تایترین قۆناغیدا ده‌بێت و به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك لێده‌دات.
په‌له‌كانی خواره‌وه له هه‌فته‌ی چواره‌مدا ده‌رده‌كه‌ون و له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی پێنجه‌مدا به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه ده‌چێته شێوه‌ی سه‌وڵ. به‌ڵام په‌له‌كانی سه‌ره‌وه له كۆتایی هه‌فته‌ی پێنجه‌مدا گه‌شه‌ده‌كه‌ن كه چه‌ند توێیه‌كی بڕاو و كوڵ له ده‌ست و په‌نجه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون.
له كۆتایی هه‌فته‌ی شه‌شه‌م و پێش ڕۆژی (42)ه‌م وێنه‌ی ده‌م و چاوی كۆرپه‌له ڕوون نییه، یان نزیكه له وێنه‌ی ده‌م و چاوی مرۆڤ. هه‌روه‌ها له پێش ڕۆژی چله‌م چاو و گوێ و ئه‌ندامه ده‌ره‌كییه‌كانی زاوزێ له قۆناغی سه‌ره‌تاییاندا ده‌بن، چونكه كارناكه‌ن و به ئه‌ندامه‌كانی مرۆڤ ناچن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی چواره‌مدا چاو ده‌ست به په‌ره‌سه‌ندن ده‌كات و توره‌كه‌ی چاو دروستده‌بن هه‌تا كاسه‌ی چاو پێكبهێنن، ئه‌مه‌ش پێش كۆتایی هه‌فته‌ی پێنجه‌م هانی پێكهاتنی هاوێنه (عدسه)ی چاو ده‌دات.
له دوای ئه‌مه‌ش جیابونه‌وه‌ی تۆڕه‌ی چاو و ده‌ركه‌وتنی ڕیشاڵه‌كانی چاو ته‌واو ده‌بێت، كه به مێشك ده‌گه‌ن هه‌تا ناوچه‌ی یه‌كتربڕینی چاو (التقاطع البصری) پێكبهێنن.
گوێچكه‌ی ناوه‌وه‌ش له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی پێنجه‌مه‌وه وه‌كو په‌ڕه‌یه‌كی ئه‌ستور له ده‌ره توێژ (الأديم الظاهر) ده‌ست به په‌ره‌سه‌ندن ده‌كات و په‌ڕه‌كه‌ی ئه‌ستوری گوێ پێكدێنێت، كه به خێرایی له‌ژێر ڕووی قه‌ناتی گوێی ده‌ره‌وه‌دا نقوم ده‌بێت هه‌تا توره‌كه‌ی گوێ (حويصلة الأذنية) دروستبكات، كه دواتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕووه‌كه‌یدا ده‌پچڕێنێت هه‌تا گوێی ناوه‌وه (الأذن الداخلية) دروستبكات, گوێچكه له‌م قۆناغه یه‌كه‌مینانه‌یدا شێَوه‌ی گوێی مرۆڤ وه‌رناگرێت.
ئه‌م وه‌سفانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی كۆرپه‌له كه باسكران، له‌گه‌ڵ وشه‌ی (یجمع خلقه) واته: خه‌لقكردنه‌كه‌ی كۆده‌كرێته‌وه، به‌ته‌واوی ڕێكه له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌كه‌ی (ئیبن مه‌سعود)دا، چونكه هه‌م وه‌سفی ڕووكه‌شی ده‌ره‌وه و چه‌ماوه‌ی كۆبووه‌وه ده‌كات. هه‌م وه‌سفی لایه‌نی توێكاری ناوه‌وه ده‌كات، چونكه پێكهاتنی كۆئه‌ندام و ئه‌ندامه‌كان له باری سه‌ره‌تاییدا كۆده‌بنه‌وه كه بارسته‌ی بچوكن، به‌وه‌ش وه‌سفی (یجمع خلقه) به‌وردی لایه‌نی توێكاری كۆرپه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
كۆرپه‌له له(چل) ڕۆژی یه‌كه‌مدا:
قۆناغی نوتفه:
ئه‌م قۆناغه به یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردوو ئاوی پیاو و ئافره‌ت ده‌ست پێده‌كات، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونه‌كه‌وه تێبینی به یه‌كداچوونی بۆهێڵه نێر و مێینه‌كان ده‌كرێت هه‌روه‌ك تێبینی تێكه‌ڵبوونی ئاویش ده‌كرێت.
هه‌بوونی ناوه‌ندێكی شل له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كاندا هاوشانه، به‌وه‌ی كه ترشه ناوكییه بۆماوه‌ییه‌كانی (DNA) له هێلكه‌وه بۆ كۆرپه‌له ده‌گوێزرێنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه له نوتفه‌یه‌كی تێكه‌ڵاوی هه‌ردوو شله‌كه‌وه پێكدێت، كه له ناوه‌ندێكی شلدا ده‌جوڵێن و ئه‌و قۆناغه شه‌ش ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، دوای ئه‌وه گۆڕانكارییه‌كان بۆ قۆناغی (العلقه) ده‌ستپێده‌كات.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سپێرم و هێلكه و زایگۆت (هێلكه‌ی پیتێنراو) له‌ناو شله‌ن، خۆیشیان بینای پێكهاتنیان زۆری شله‌یه، جگه‌له‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و كردارانه له‌ناو جۆگه‌ی ڤالوبدا ته‌واو ده‌بێت كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی شله‌یه و نوتفه‌كه به‌و جۆره له گه‌شه‌كردندا ده‌بێت.
له‌دوای نزیكه‌ی شه‌ش ڕۆژ كۆرپه‌له ڕێگاكه‌ی بۆ ژێر ڕووی سكی منداڵدان سه‌ختده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه چاندنی نوتفه له‌ناو منداڵداندا ده‌ستپێده‌كات، به‌وه‌ش قۆناغی نوتفه (به‌نزیكه‌یی له ڕۆژی (14)دا له‌دوای پیتێن ته‌واو ده‌بێت، هه‌ربه‌وه‌ش به‌شی خۆی له (40ڕۆژ)ه كه‌دا وه‌رده‌گرێت.
قۆناغی عه‌له‌قه
خانه‌كان له‌دوای قۆناغی نوتفه له كه‌ڵه‌كه‌بوونیان به‌رده‌وامده‌بن، و هاوكات كۆرپه‌له‌كه به‌ره و پته‌وبوون ده‌چێت و دۆخی شلی نامێنێت، پاشان له‌كاتی پێكهاتنی لۆچه ده‌ماردا كۆرپه‌له‌كه درزی تیا په‌یداده‌بێت، و پێوه‌نوسانه‌كه‌شی به دیواری منداڵدانه‌وه له‌دوای دوو هه‌فته ته‌واوده‌بێت، كۆرپه‌له له ڕۆژی (21)دا شێوه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت كه به (علقه) واته كرمی زه‌روو ناوده‌برێت، هه‌روه‌ها له شتێكی پێوه‌نوساو پارچه‌یه‌ك له خوێنی به‌ستوو ده‌چێت.
هه‌روه‌ك خوێنه قه‌تیسبووه‌كانی ناو لووله خوێنه‌كان (الأوعية الدموية) ڕه‌نگی پارچه‌یه‌ك له خوێنی مه‌یو به كۆرپه‌له ده‌به‌خشن، ئه‌وه‌ش له (21)ه‌م ڕۆژه‌دا ده‌بێت، به‌و جۆره واتاكانی وشه‌ی (علقه) به نزیكه‌یی له ڕۆژی (21)دا ته‌واوده‌بێت، قۆناغی (علقه)ش به‌شی خۆی له (40) ڕۆژه‌كه وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئاماژه‌ی پێده‌دات: (ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً) مؤمنون:14
قۆناغی مضغه
ئه‌م قۆناغه به ده‌ركه‌وتنی بارسته لاشه‌ییه‌كان له ڕۆژی (24) یان (25)دا له‌به‌رزترین شوێنی سه‌ره‌وه‌ی كۆرپه‌له‌دا ده‌ستپێده‌كات، پاشان ورده ورده به‌ره‌و به‌شی پشته‌وه‌ی كۆرپه‌له ئه‌م بارستانه ده‌رده‌كه‌ون، له ڕۆژی (28)ی دوای پیتان كۆرپه‌له له چه‌ند له‌پێك (گۆپكه) پێكدێت كه له نێوانیاندا چاڵ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌هۆی ئه‌م به‌رزی و نزمییانه‌ش كۆرپه‌له له ڕووكه‌شی ده‌ره‌وه‌یدا له بنێشتی جووراو ده‌چێت.. ئیتر كۆرپه‌له له ڕووی قه‌باره‌وه ورده ورده شێوه‌ی جوراو (مضغه) وه‌رده‌گرێت، درێژیه‌كه‌شی (1سم) ده‌بیت كه كه‌مترین شتێكه بتوانرێت بجورێت.
به‌وجۆره قۆناغی (مضغه) له كۆتایی چل ڕۆژه‌كه‌دا ته‌واوده‌بێت، ئه‌م یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌ش كه قۆناغی (مچغه) به دوای قۆناغی (علقه) دێت، به‌ته‌واوی هاوشانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز باسیكردووه: (فَخَڵقْنَا الْعَڵقَه‌َ مُچْغَه‌ً)المۆمنون14. ئه‌م قۆناغه به‌كۆتایی هه‌فته‌ی شه‌شه‌م ته‌واوده‌بێت، و له هه‌فته‌ی حه‌وته‌میشدا به‌هۆی ده‌ستپێكردنی ئێسكه په‌یكه‌ر به بڵاوبوونه‌وه وێنه‌ی ئاده‌می به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.
لێره‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه (نگفه) و (علقه) و (مضغه) له ماوه‌ی چل ڕۆژی یه‌كه‌مدا ته‌واو ده‌بن، و ده‌بینین كۆرپه‌له له كۆتایی ئه‌م قۆناغه‌دا له شێوه‌ی (مضغه)دایه، و هێشتا شێوه‌ی مرۆڤیش وه‌رناگرێت. له ڕۆژی (45)میشدا پێكهاتنی ئه‌ندامه‌كان و بڵاوبونه‌وه‌ی ئێسكه په‌یكه‌ر به وێنه‌یه‌كی دیار ته‌واوده‌بێت و دابه‌شده‌بێت، به‌ڵام هه‌نگاوه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی جیابونه‌وه‌ی نێوان شێوه‌ی (مضغه) و شێوه‌ی مرۆڤایه‌تی له نێوان ڕۆژانی (40-45)دا ده‌بێت.
جیاوازی له تێگه‌یشتنی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر:
ئه‌گه‌ر بۆ تێگه‌یشتنی زانا موسڵمانه‌كان بۆ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌ی پێدرا بگه‌ڕێینه‌وه، ده‌بینین جیاوازی له دیاریكردنی ماوه‌ی (نطفه و علقه و مضغه) كه‌وتۆته نێوان زانا موسڵمانه پێشینه‌كان، ئایا ئه‌و ماوه‌یه بۆ هه‌ریه‌كێك له‌و قۆناغانه (40) ڕۆژه؟ یان به هه‌رسێكیان (40) ڕۆژ ده‌خایه‌نێت؟ ئه‌وه‌ش بینا له‌سه‌ر ته‌فسیریان بۆ فه‌رمووده‌كه‌ی (عه‌بدولاَی كوڕی مه‌سعود) كه باسكرا.
هه‌ندێك له زانایان ته‌فسیری فه‌رمووده‌كه‌یان به‌و جۆره‌كردووه كه (نطفه وعلقه و مضغه) یه‌ك له‌دوای یه‌ك ماوه‌ی هه‌ریه‌كێكیان (40) ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، و له ده‌سته‌واژه‌ی (مثل ذلك) وا تێگه‌یشتوون كه ئاماژه‌بێت به ماوه‌ی (40) ڕۆژه‌كه، له‌وه‌شه‌وه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون كه (مضغه) هه‌تا (120) ڕۆژ تێنه‌په‌ڕێت ته‌واونابێت.
چاره‌سه‌ری جیاوازییه‌كه:
پاش كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و سه‌یركردنی هه‌موو ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌م باسه‌دا هاتوون، ڕوونده‌بێته‌وه ئه‌و ڕایه نه‌یپێكاوه كه ده‌ڵێت (مضغه) هه‌تا (120) ڕۆژ تێنه‌په‌ڕێت ته‌واو نابێت، به‌م به‌ڵگانه:
(1) (1) فه‌رمووده‌كه‌ی (عه‌بدولاَی كوڕی مه‌سعود) هه‌ردوو پێشه‌وا (بوخاری) و (موسلیم) گێڕاویانه‌ته‌وه، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌كه‌ی موسلیم وشه‌ی (فی ذلك)ی له دوو شوێندا زیاتره، پێش وشه‌ی (علقه) و پێش وشه‌ی (مضغه)، كه ئه‌وه‌ش زیاده‌یه‌كی ڕاسته‌و به بنه‌ڕه‌تی ده‌قی فه‌رمووده‌كه داده‌نرێت و ڕیوایه‌ته‌كان كۆده‌كاته‌وه. به‌م پێیه گێڕانه‌وه‌ی ته‌واو بۆ فه‌رمووده‌كه به‌و جۆره‌یه كه له سه‌حیحی موسلیمدا جێگیربووه: (إن أحدكم يجمع خلقه في بطن أمه أربعين يوما، ثم يكون في ذلك علقة مثل ذلك، ثم يكون في ذلك مضغة مثل ذلك، ثم يرسل الملك فينفخ فيه الروح ويؤمر بأربع كلمات يكتب رزقه وأجله وعمله وشقي أو سعيد).
(2) قورئانی پیرۆز باسی له‌وه كردووه كه ئێسك دوای قۆناغی (مضغه) دروستده‌بێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَاماً)المؤمنون14، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه سلم) له فه‌رمووده‌یه‌كی (حوزه‌یفه)دا دیاریكردووه كه سه‌ره‌تای دروستبوونی (ئێسك) له‌دوای شه‌وی (42) له سه‌ره‌تای دروستبوونی (نطفه) ده‌بێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت(إذا مرّ بالنطفة ثنتان وأربعون ليلة بعث الله إليها ملكا فصورها وخلق سمعها وبصرها وجلدها ولحمها وعظامها...الحديث) اخرج الحديث مسلم في صحيحه 4\ 2037 ج 2645. وله طرق آخر عند مسلم في الموطن السابق ج 2644. واخرجه الطبراني في المعجم الكبير 3\178 ج 3044. وأبوداود في كتاب القدر ورقة 44-45، جعفر الفريابي، فتح الباري 11\484... له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و وته‌یه‌ی ده‌ڵێت دروستبوونی ئێسك دوای (120) ڕۆژ ده‌ستپێده‌كات، له‌گه‌ڵ ڕووكه‌شی فه‌رمووده‌كه‌ی (حوزه‌یفه) گێڕاویه‌ته‌وه، به ئاشكرا پێچه‌وانه و دژه.
(3) لێكۆڵینه‌وه نوێیه چه‌سپاوه‌كانی كۆرپه‌له‌زانی سه‌لماندویانه پێكهاتنی ئێسك ڕاسته‌وخۆ له‌دوای شه‌شه‌م هه‌فته ده‌ستپێده‌كات نه‌ك حه‌ڤده‌هه‌م هه‌فته كه (120) ڕۆژ ده‌كات، ئه‌مه‌ش دووپاتی واتا ڕوون و دیاره‌كه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی (حوزه‌یفه) ده‌كاته‌وه.
به‌م جۆره ڕوونده‌بێته‌وه واتای لێكچونه‌كان (مپل ژلك) له فه‌رمووده‌كه‌ی (عه‌بدولاَی كوڕی مه‌سعود)دا ناگونجێت له‌نێوان چل ڕۆژه‌كاندا بێت.. بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌م بواره‌دا ده‌ڵێین: (إسم إشاره) له‌وته‌ی (مثل ذلك) وشه‌یه‌كه ده‌توانرێت بۆ سێ شتی باسكرا‌و له فه‌رمووده‌كه‌دا بگه‌ڕێنرێته‌وه، كه ئه‌مانه‌ن: كۆكردنه‌وه‌ی دروستكردن (جمع الخلق)، سكی دایك (بطن الأم)، چل ڕۆژ (أربعین یوما).. لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه فه‌رمووده‌كه‌ی (حوزه‌یفه) ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كات (إسم إشاره) كه بۆ ماوه‌ی (چل ڕۆژه‌كه) بگه‌ڕێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی ڕێزمانی ئوسولییه‌كان ده‌قی گشتگیر (مجمل) ده‌گێڕێنرێته‌وه بۆ ده‌قی ڕوونكراوه (المبین).
ناشگونجێت (إسم إشاره)كه بۆ (سكی ئافره‌ت) بگه‌ڕێته‌وه، چونكه دووباره‌بوونه‌وه‌ی (إسم إشاره) كه له فه‌رمووده‌كه‌دا واتایه‌كی نوێ نابه‌خشێت، وه‌ك ئه‌وه وایه فه‌رمووبێتی: (إن أحدكم يجمع خلقه في بطن أمه أربعين يوما، ثم يكون في ذلك البطن علقة مثل ذلك، ثم يكون في ذلك البطن مضغة مثل ذلك، ثم يرسل الملك فينفخ فيه الروح ويؤمر بأربع كلمات يكتب رزقه وأجله وعمله وشقي أو سعيد)، ئه‌م دووباره‌بوونه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بۆ وشه‌ی (بطن)بێت ده‌بێته زیاده‌یه‌ك له قسه‌دا كه له‌گه‌ڵ ڕه‌وانبێژیی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ناگونجێت، خۆ ئه‌گه‌ر (إسم إشاره) كه نه‌گونجێت بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ (40 ڕۆژه‌كه) و بۆ (سكی دایك) ئه‌وا ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ (جمع الخلق)، كه یه‌كێك له‌زانا موسڵمانه به‌ناوبانگه‌كان له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می كۆچی‌دا به‌م ڕاستییه گه‌یشتووه و ساغیكردۆته‌وه ئه‌ویش (إبن الزملكانی)یه، (كمال ا‌لدین الواحدین عبدالكریم الزملكانی) كه له ساڵی (651 ك)دا وه‌فاتیكردووه، له كتێبی (البرهان الكاشف عن إعجاز القرا‌ن) دا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه كه (نطفه و علقه و مضغه) هه‌رسێكیان له (40) ڕۆژی یه‌كه‌مدا ته‌واوده‌بن، هه‌روه‌ك له لاپه‌ڕه (275)ی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: به‌ڵام فه‌رمووده‌كه‌ی بوخاری كه وشه‌ی (ذلك)ی تێدا هاتووه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كۆرپه‌له له سكی دایكی‌دا كۆده‌كرێته‌وه، بۆیه (مضغه) له چل ڕۆژه‌كه‌دا به‌شی خۆی وه‌رده‌گرێت، خه‌ڵقكردنێكی جێگیر و ته‌واو، هه‌روه‌ك ته‌واوبوونی وێنه‌ی مرۆڤایه‌تی دوای چل ڕۆژه‌كه، له‌به‌رئه‌وه (مثل ذلك) بۆ چاوگ (المصدر) واته بۆ (جمع الخلق) ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه نه‌ك بۆ ئاوه‌ڵ فرمان (ظرف)ی چل ڕۆژه‌كه.
ئاشكرایه به پێی ڕێزمانی عه‌ره‌بی (ثم) بۆ یه‌ك له‌دوای یه‌كی هێواشه له نێوان دوو هه‌واڵدا، به‌لاَم ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێك و قه‌رینه‌یه‌ك له وته‌كه‌دا هه‌بوو یه‌ك له‌دوای یه‌ك ناگه‌یه‌نێت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ(153)ثُمَّ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ ...) ئاشكرایه وه‌سیه‌تی په‌روه‌ردگار بۆ ئێمه دوای كتێبی مو‌سا هاتووه، بۆیه (پم) لێره‌دا یه‌ك له‌دوای یه‌ك ناگه‌یه‌نێت، به‌م پێیه واتای فه‌رمووده‌كه‌ی (ئیبن مه‌سعود) به‌مجۆره‌ی لێدێت: هه‌ر یه‌ك له ئێوه خه‌ڵقكردنی له سكی دایكی‌دا له چل ڕۆژدا كۆده‌كرێته‌وه، پاشان هه‌ر له‌و چل ڕۆژه‌دا ده‌بێته عه‌له‌قه و هه‌ر وه‌ك ئه‌و له‌و چل ڕۆژه‌شدا ده‌بێته (مضغه) و خه‌ڵقكردنه‌كه هه‌ر هه‌مووی له چل ڕۆژدا كۆده‌كرێته‌وه و ته‌واو ده‌بێت.
ڕووه‌كانی ئیعجاز له چل ڕۆژی یه‌كه‌مدا:
(1) كۆكردنه‌وه‌ی خه‌لقی مرۆڤ:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه سلم) ده‌فه‌رموێت: (إن أحدكم يجمع خلقه في بطن أمه أربعين يوما، ثم يكون في ذلك علقة مثل ذلك، ثم يكون في ذلك مضغة مثل ذلك، ثم يرسل الملك فينفخ فيه الروح ويؤمر بأربع كلمات يكتب رزقه وأجله وعمله وشقي أو سعيد)مانای فه‌رمووده‌كه به ڕوونی دیاره كه ده‌ڵێت دروستبوونی مرۆڤ له چل ڕۆژدا كۆده‌بێته‌وه.. پزیشكه‌كانیش له‌دوای گه‌شتێكی درێژ له لێكۆڵینه‌وه و توێكاری وردی له‌شی كۆرپه‌له له چل ڕۆژی یه‌كه‌مدا دانیان به‌و ڕاستییه‌دا ناوه، كه هه‌موو ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ یه‌ك له دوای ئه‌ویتر دروستده‌بێت و (40) ڕۆژی یه‌كه‌م تێناپه‌ڕێت هه‌موو كۆئه‌ندامه‌كانی كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام له شێوه‌ی گۆپكه و چرۆدا و ئه‌م كۆكردنه‌وه‌یه‌ش ته‌نیا له (1سم) تێناپه‌ڕێت.. هه‌روه‌ها كۆرپه‌له به ده‌وری خۆیدا له شێوه‌ی كه‌وان یان پیتی (C) ئینگلیزی ده‌چه‌مێته‌وه و خۆی كۆده‌كاته‌وه.
2- (ثم يكون في ذلك علقة مثل ذلك)واته: پاشان ده‌بێته (علقه)یه‌كی ته‌واو دروستبوو ئه‌ندازه بۆكراو، هه‌روه‌ك چۆن دروستبوونی مرۆڤ له (40) ڕۆژی یه‌كه‌مدا ته‌واوبووه و كۆبوه‌ته‌وه ، وه‌ك پێشتر ڕوونكرایه‌وه.. زانستی نوێیش ده‌ریخستوه كۆرپه‌له له نێوان ڕۆژانی (15) هه‌تا (24) شێوه‌ی كرمی زه‌روو وه‌رده‌گرێت كه یه‌كێكه له واتاكانی (العلقه) كه له‌ناو زه‌لكاودا مه‌له ده‌كات و خۆی به ئاژه‌ڵه‌وه هه‌ڵده‌واسێت.. ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌كی دیكه‌یه و وردی ئه‌و زاراوه‌یه ئاشكرا ده‌كات كه قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه سلم) بۆ قۆناغه‌كانی كۆرپه‌له به‌كاریانهێناوه.
3- (ثم يكون في ذلك علقة مثل ذلك)
جارێكی تر ئیعجاز به‌ده‌رخستنی قۆناغی (المچغه) كه ورده ورده گه‌شه‌ده‌كات ڕۆشنده‌بێته‌وه، هه‌تا شێوه‌ی جوراوێكی (مضغه) خڕبوه‌وه و جیاكه‌ره‌وه به چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كه جێگا ددانی له‌سه‌ربێت وه‌رده‌گرێت كه روِویه‌كی ناڕێكی هه‌بێت.. به‌مجۆره هه‌رچه‌ند كۆرپه‌له بچوكه و درێژییه‌كه‌ی (1سم) تێناپه‌ڕێت (واته له مێرووله‌یه‌ك زیاتر نییه)، به‌لاَم هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو له نێوان ناوه‌كه (المضغه) و ناونراوه‌كه (كۆرپه‌له)دا ده‌بینین.
وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ی پێشوودا باسمانكرد، ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوه‌وه ده‌ست به جیابونه‌وه‌ده‌كه‌ن و بۆشایی له نێوان بارسته لاشه‌ییه‌كاندا دروستده‌بن، به‌جۆرێك شێوه‌ی ده‌چێته سه‌ر مادده‌یه‌كی جوراو و ورده ورده كۆرپه‌له‌كه شێوه‌ی جوراو وه‌رده‌گرێت.
هه‌رچه‌نده كۆرپه‌له له‌ماوه‌ی چل ڕۆژی یه‌كه‌مدا زۆر بچوكه و ماوه‌ی كاتی نێوانیان كورته به‌لاَم فه‌رمووده‌كه ده‌یسه‌لمێنێت هه‌ر سێ قۆناغی (نطفه، علقه، مضغه) له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌واوده‌بێت، كه بێگومان ئه‌ندازه‌كردنی ته‌مه‌نی كۆرپه‌له پێش دۆزینه‌وه‌ی هێلكه و په‌یوه‌ندی سوڕی بێ‌نوێژی به هێلكه‌وه له‌م سه‌دانه‌ی دواییدا كارێكه له‌وپه‌ڕی قورسیدایه، و ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌كردنی (21) ڕۆژی هه‌یه، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نه‌كه دیاریده‌كات نازانێت كه‌ی دووگیانیی ده‌ستیپێكردووه ئایا له سه‌ره‌تای پاكبوونه‌وه‌دا بووه یان له كۆتاییه‌كه‌یدا؟ هه‌روه‌ها هه‌ر سێ قۆناغه‌كه (النطفه، العلقه، المضغه) كه قورئانی پیرۆز باسیكردوون، به هیچ جۆرێك خه‌ڵكی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر شاره‌زاییان ده‌رباره‌یان نه‌بووه.
زیاتر
خويندنەوەی ئایەتەکانی قورئان و لێكدانەوەیان...
ئیعجازی باسکردنی و دەرخستنی ئەوەی لەناو دڵدایە...
هەندێ ڕووی ئیعجازی قورئانی...
گوێگرتنی کۆمەڵێک جنۆکە بۆقورئان...
چۆن باسی پێغەمبەرمان(صلی اللە علیە وسلم) لە تەورات و ئینجیلد...
دیدێکی نوێ لە موعجیزەی بوونی پێغەمبەری خوا (ﷺ) ...
ئیعجازی قورئان لەسەر بونیادی مرۆڤ...
موعجیزەیەی ژەهراوی کردنی خواردن و سکاڵای ووشترێك...
موعجیزەی خواردن لە کاتی هەڵکەندنی خەندەقدا لە شاری مەدینەدا....
موعجیزەی کوشتنی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ... بەشی دووەم :...
موعجیزەی ووشترێکی سەرشێت !!.. بەشی یەکەم ...
موعجیزەی هەڵقوڵانی ئاو و هاتنی درخت و دارخورما .....
شتێکی باوه‌ڕ نه‌کراو له مێشوله !...
ناوچه‌وان به‌رپرسه له‌درۆکردن !...
قۆناغه‌كانی دروستبوونی مرۆڤ له چل ڕۆژی یه‌كه‌مدا...
قورئان محجیزەی پێغەمبەری خوایەﷺ...
سوراقەی کوڕی مالیك وبازنەکانی کیسرا...
موعجزەی لەت کردنی مانگ...
1
Copyright. All Rights Reserved.
سه‌ره‌کی
ده‌رباره
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گۆڕینی فۆنت
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه