 دیدێکی نوێ لە موعجیزەی بوونی پێغەمبەری خوا (ﷺ)
دیدێکی نوێ لە موعجیزەی بوونی پێغەمبەری خوا (ﷺ)
نوسینی / ماکوان کەریم
ئەم جارە من داوای وەڵام لە مولحید و ئەوانە دەکەم کەدەڵێن محمد پێغەمبەر نەبووە ..
لەم شەوانەدا خوای گەورە لێمان قوبوڵ بکات ، لە خزمەتی ئەم ئایەتەدا بووم دەفەرموێت:
تِلْكَ مِنْ أَنبَاء الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَا أَنتَ وَلاَ قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَذَا فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ ﴿٤٩﴾ هود
ئهم باسانه بۆمان کردی له ههواڵه نادیارهکانه، نه تۆ دهتزانی و نه هۆزو نهتهوهکهشت پێش ئهم باسهی ئێمه، خۆگرو به ئارامبه پاشهڕۆژ بۆ خواناسان و پارێزکارانه.
ئەم ئایەتە وای لێکردم بیرێك لە ژیانی پێش پێغەمبەرایەتی خوا بکەمەوە صلی اللە علیە وسلم ..، پاشان چومە ناو زانستەکانی ئنثرۆپۆلجیاو.. سیکۆلۆژیا..تاد.. هەندێك لەو زانستە مرۆیانە کە لە ناخ و سروشتی مرۆڤ گفتوگۆ دەکەن تێرامان وگوزەرێکی خێرام کرد بەناویدا ..
زانایانی کۆمەڵناسی دەڵێت: مرۆڤ لە تەمەنی ٢٠ بۆ ٣٥ ساڵی حەزی بە زۆرترین قسە و چالاکییە.. حەز دەکات لە هەموو شتێك زانیاری هەبێت و قسە بکات..، بەڵام کە تەمەنی گەیشتە ٤٠ ساڵ هەست بە وویقار و هێمن بوونەوەی چالاکیەکانی دەکات، ئیتر لەو ساتەوە زۆر بە ووریایی ئاخفتن دەکات و رەفتارو ئاکارەکانی خۆی ئەمسەرەوسەر دەکات و حساب بۆ زۆر شت دەکات کە پێشتر نەیکردوە..
مرۆڤ لە تەمەنی ٢٠ ساڵی تا ٣٠ ساڵیش گوێ بە زۆر شت نادات ، چونکە- ئەگەر هەڵەشی کرد، کاتی لەبەردەمدایە بۆ بونیاد نانەوەی خۆی ، بەڵام ٣٠بۆ ٤٠ ساڵی ئاستەمە ئەگەر مرۆڤێك رووخا لە رووی کەسایەتیەوە.. زۆر قورسە بتوانێت بونیادی کەسایەتی بکاتەوە.. چونکە کاتی تەمەن کورتە..
لێووردبونەوەکەی من لێرەوە دەست پێدەکات..
محمد - (ﷺ) هەموو تەمەنی چەند سەفەرێکی کردوە دوو سەفەریشی بۆ جێگای دوورکردوە هیچ کاتێکیش بە تەنها نەبووە ..
لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە کە لەرووداوەکانی قوریشدا بوونی هەبووە تاکو- تەمەنی ٤٠ ساڵی ، لە هیچ مێژوویەك یان سەرچاوەیەك یاخود دیکۆمێنتێک، یان یەکێك لە قوریش نەیگوتوە محمد باسی چیرۆکێك یاخود شیعرێك.. یان باسێکی سەرسوڕمانی بۆ خەڵکی گێرابێتەوە لەو رەوشەدا.. !
ژیانیکی زۆر سادەی هەبووە .. بێجگە ئەوەی کە ئەم کاسایەتیە لە ناوشاری مەککەدا تەنها لە رووی رەوشتەوە سەرنجی خەڵکی مەککەی ڕاکێشەوە، پێشتر لە هیچ بوارێکدا ناوی نەبووە هیچکام لە قوریشیش ، بە دۆستو یارونەیاریەوە نەیگوتوە محمد .. خوێندەوار بووە ،یان شاعیر بووە ، یاخود توانایەکی هەبوو لە زانستی ئەنساب .. یان هەر باسێك یاخود حيکیم بووە، وەك ئاماژەم پێدا تەمەنی ٢٠ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ زۆر کەس.. تواناکانی خۆی نیشان ئەدات و لەوێوە ئیتر تواناکانی سەرچاوە دەگرێت و خەڵکی دەیناسێت، بەڵام .. ئەم کەسایەتیە .. کە پێغەمبەرە (ﷺ) ، لە تەمەنی چڵ ساڵییەوە.. دەکەوێتە کۆمەڵێك باس .. کە عەرەب و تەنانەت خەڵکانی ئەو سەردەمەش نەیانزانیوە ، بەڵکو محمد بۆی ئاشکرا کردوون.. پاشان زانستی نوێ پەی پێبردووە..
لەوانە کە زۆر گرنگە بیزانین.. شاری مەککە ١٠هەزارکەسی تێدا ژیاوە ٣ هەزار ماڵ بوون .. یەك تاکە خێزانی جولەکە و مەسیحی تێدا نەبووە .. چونکە قوریش بت پەرست بوون .. ئەو ئاینانەی تر تێکەڵ نەدەبوون لەگەڵ قوریش بەو پێییەی ئەوان ئاینی ئاسمانین وئەمانیش بت پەرستن..
موعجیزە گەورەکە ئەوەی..
هەرچی ئایەتێك کە چیرۆك و باسی بەنی ئیسرائیل و موسا وفیرعەون هامان و قاروونە لە شاری مککە هاتۆتە خوارەوە.. هەرچی باسی ژیانی پێغەمبەرانی بەنی ئیسرائیلە بە فەرمودەکانیشەوە .. هەمووی لە شاری مەککە هاتۆتە خوارەوە، تەنها ئەحکامی ئەهلی زیمەو جولەکە نەبێت لە مەدینە هاتوە باقی هەمووی مەککەیە.. لەوانە کە باس کراوە
ئیسحاق ، یاعقوب، یوسوف، موسا، داود سولێیمان، یونس .. عیسا .. سەلامی خوا لە هەموویان بێت- ئەوانی تریش وەك فەرمودە یوشعی کوڕی نون ، دانیاڵ ..تاد. یاخود شارستانیەتی فیرعەون.. لە رووی سەربازی کە هامانە .. لە رووی ئابووری کە قاروونە..
پرسیار ئەوەیە ؟؟ لە کام مێژوو لە کام کتێب.. لەسەردەمی محمدا یەك تاکە عەرەب لەم باسانەی کردبێت یان کتێبکی عەرەبی ئەم باسانەی یاداشت کردبێت، ئەم پرسیارە بۆ مولحیدو نەیارەکانی ئیسلام تا رۆژی قیامەت بەجێدێڵم بە تەحەداوە.. بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایەش بگرم بڵێن لە تەوراتو ئینجیلدا باس کراوە .. راستە باس کراوە ، بەڵام وەك ووتمان لە مەککەدا بوونی ئەو دوو ئاینە نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەزمانی عەرەبی نەبووە ، بەڵکو-ئەو دوو ئاینە بە زمانی سریالی و عیبری بووە .. کە عەرەب شارەزای ئەو دووزمانە نەبوون، بە پێچەوانەوە ئەو نەتەوانەی تر شارەزای زمانی عەرەبی بوون..!
پاشان لەرووی شارستانیەتی عەرەبەوە .. عەرەب شارسانیەتییەکی بچوکیان هەبوو لە دوای نوح سەلامی خوای لێبێت کە شارەستانیەتی عاد و ثەمودە .. کەهیچ کتێبێکی مێژووی باسی نەکردوە، هەرچەندە لە ماوەی رابووردا لەساڵەکانی ٦٠ شیعرێکیان دروست کردبوو بەناوی ئەمرو قیس .. دوای لێکۆڵینەوە دەرچوو تەزویرە گوایە ئەو باسی عادو ثەمودی کردوە ، بەهەر حاڵ پرسیار ئەوەیە محمد (ﷺ) لە کوێ زانی گەلانێك هەبوون بەناوی عاد و ثەمود .. ؟! لە کام سەرچاوەی مێژووی و شیعردا باسکراوە کە گەلانێك هەبوون بەناوی عادو ثەموود؟؟.. چۆن محمد صلی اللە علیە وسلم زانی ئەمانە ئەصلیان عەرەب بووە .. پاشان لافاوی نوح، لەکاتێکدا عەرەب شتێکی نەزانیوە بەناوی لافاوی نوح تا هاتنی ئیسلام..وەهەروها ..
زۆری تر لەو باسانە کە جێگای تێڕامانە دەبێت بە کتێب لەسەر بنوسرێت..
بۆ نمونە باسی .. عوزیر.. یان هاوەڵانی ئەشکەوت، یاخود شارستانیەتی سەباء..هتد
ئاخر لە هەمووی موعجیزە تر ئەوەیە .. لە ژینگەیەکدا ئەم ئاینە هاتووە. ساڵانی خۆیان ناوناوە بە جاهیلی .. کەچی قورئانی ئەم پێغەمەمبەرە باس لە تەقینەوەی ئاسمان دەکات .. کە لەم ساڵانەی دوایدا ناونراوە بە بیگبانگ.. وەك نمونەی
أولم ير الذين كفروا أن السماوات والأرض كانتا رتقا ففتقناهما وجعلنا من الماء كل شيء حي أفلا يؤمنون
دەفەرموێت: بۆ تەماشای ئاسمانو زەوی ناکەن لە کاتێکدا یەك پارەچە بوون تەقاندمانەوە .. ژیانی زیندەواران پەیوەستە بە ئاو وە..!
کێ محمدی فێری بیردۆزی بیگبانگ کرد، کام تلیسکۆب و زانکۆ فیری محمدی کرد (ﷺ) ؟؟
زۆری تر لەو باسانە .. کە نامەوێت لێرەدا درێژی بکەمەوە بەڵام بە دڵنیاییەوە .. لە بواری جیاجادا باسیان دەکەین ..
|