 موعجیزەیەی ژەهراوی کردنی خواردن و سکاڵای ووشترێك
موعجیزەیەی ژەهراوی کردنی خواردن و سکاڵای ووشترێك
تایبەت بە پێگەی پەیامبەر
بەشی چوارەم:
موعجیزەیەی ژەهراوی کردنی خواردن ...
لە دوای گرتنی قەڵاکانی" خەیبەر "و خۆ بەدەستەوەدانیان ... ئێوارەیەکیان جولەکەکانی خەیبەر وویستان پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ژەهەر خواردو بکەنو بیکوژن ...
بەرخێکی برژاویان ئامادەکردو خستیەنە بەردەم پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم خۆشەویستمان دەستی برد پارویەك بخوات .. بەرخە ژەهراویەکە هاتە زمان و بە خۆشەویستمانی فەرموو صلی اللە علیە وسلم .. مەمخۆ ژەهرم پێوەیە...
ئینجا پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم تیکەکەی داناییەوە بە جولەکەکانی ووت.. ئەگەر شتێكتان پێبڵێم ... بڕوا دەکەن کە پێغەمبەرم؟
ئەوانیش ووتیان : بەڵێ
سەروەری مرۆڤایەتی صلی اللە علیە وسلم فەرمووی : ئیوە ژەهرتان کردوە بەم بەرخەوە؟
ئەوانیش ووتیان راستە..
پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی : چی وای لێکردن کە من ژەهر خواردوو بکەن؟؟
جولەکەکان ووتیان : وویستومانە تاقیت بکەینەوە بزانین پێغەمبەری ئەگەر پێغەمبەر بوویت ئەوا دەیزانیت و ئەگەر درۆزنیش بوویت با لەدەستی تۆ رزگارمان ببێت..!
ئینجا پێغەمبەری خوا بانگی کردن بۆ ئیسلام ... کەچی هەر بڕوایان نەهێنا... جولکە گەل وهۆزێکی زۆر هیچو پوچ و پۆخڵەواتن.. هەمیشە خەریکی فەسادن .
موعجیزەی سکاڵای ووشترێك...
رۆژێك پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم لەگەڵ هاوەڵانی دەرۆیشت لە شاری مەدیننە هاوەڵەکان لە دوایانەوە بینیان کە ووشتریك وەك سەگ دوایان کەوتوە واتا هەر بەدوایانەوە دێت.. پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی کارێکی هەیە.
ووشترەکە نزیك بوویەوە لە پێغەمبەر و صلی اللە علیە وسلم سوجدەی بۆ برد و بە گریانەوە سکاڵای کرد لە خاوەنەکەی ووتی هەمیشە برسم دەکات و کاریشم زۆر پێدەکات..!
پێغەمبەری خوا دەستی موبارەکی خستە سەرناو چاویو هاواری کرد ئەم ووشترە کێ خاوەنیەتی...
گەنجێکی ئەنصاری هاتە خزمەتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و فەرمووی ئەگەر ئازاری داوی با خێرا سەری ببڕین و گۆشتەکەی دابەش بکەین ..
پێغەمبەری خوا فەرمووی باش بە لەگەڵ و خواردنی بدەرێ و هیلاکی مەککە..
پێغەمبەر گیانی ئێمە چەندە بە رەحم بووە بەرانبەر بە ئاژەڵیش .. ئێمەی موسڵمان شوێنکەوتوی ئەو خۆشەویسەتەین.. ئەم فەرموودەیە هەر هاوەڵە و کە ئاگای لێی بووە بە شێوەی جیاواز جیاواز گێڕاویانەتەوە.. واتا لە زۆر ڕیگاوە گێڕاوەتەوە...
|