بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
موعجیزە و ئیعجازی زانستی
 موعجیزەی خواردن لە کاتی هەڵکەندنی خەندەقدا لە شاری مەدینەدا..بەشی سێیەم
23/06/2015
بینین: 1829
  موعجیزەی خواردن لە کاتی هەڵکەندنی خەندەقدا لە شاری مەدینەدا..
تایبەت بە پێگەی پەیامبەر
بەشی سێیەم :
پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ... لە کاتی هەڵکەندنی خەندەق لە نزیکی شاری مەدینەدا.. وەك هەموو خەڵکەکەی تر کاری دەکرد، بەڵکو - زیاتر لە هەموویان هیلاك و ماندوو تر بوو ، تەنانەت خۆشەویستمان ئەوەندەی برسی بوو کە بە دەم وچاوی موبارەکییەوە دیار بوو ... ئەی خۆشەویستم پێغەمبەر گیان صلی اللە علیە وسلم ..
جابر کوری عەبدوڵڵا- ڕەزامەندی خوای لێبیت- هاوەڵێکی خۆشەویستمانە صلی اللە علیە وسلم دەگرێتەوە و دەفەرموێت : کە پێغەمبەرم بینی بەو حاڵەتە برسییە بە پەلە گەڕامەوە ماڵەوە بە خێزانمم ووت : چیمان هەیە ووتی هەندێك گۆشت و ئاردمان هەیە، کە وەزعەکەی گێراییەوە بۆ خێزانی ، ئەویش فەرمووی ئاردەکە دەکەم بە نان و لەگەڵ کۆشتەکەدا دەيکەمه پاروو بە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بڵێ خۆیی و کەسێکی تر بێن بەشی دوو کەس دەکات ..!
جابر دەڵێت: چوومە خزمەتی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم و عەرزمکرد بە هێمنی ..جەنابت و نەفەرێك وەرنە ماڵمان خواردنێکمان ئامادە کردوە بۆتان ..
پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم هاواری کرد لە ناو خەڵکی خەندەقدا کە زیاد لە هەزار کەس دەبوون فەرمووی خەڵکی نا ماڵی جابر خواردنیان بۆ ئامادەکردوین ..!
جابر دەڵێت : هاتمەوە بە خێزانمم ووت پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم هاواری کردوە لە ناو سوپاکەیدا .. 
خێزانی فەرمووی : ئەی پێم نەگوتی بەشی دووکەسە تەنها خواردنمان هەیە..؟
جابر بە شەرمەوە خواردنەکەی خستە بەردەستی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم
پاشان خۆشەویستمان صلی اللە علیە وسلم دەستی خستە سەر خواردنەکەوە هەندێك دوعای بەسەردا خوێند و خەڵکی ناو خەندەق سەریان گرتبوو بۆ نان و گۆشتەکە و زیاد لە هەزار کەس تێریان لێخوارد پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم و جابریش تێریان خوارد لە ناو قاپەکەدا خواردنی زۆری تێدا مابوو خێزانی جابر دەفەرموێت ئێمەش تێرمان خوارد بەشی دراوسێکەشماندا.

زیاتر

Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه