 موعجیزەی ووشترێکی سەرشێت !!.. بەشی یەکەم
موعجیزەی ووشترێکی سەرشێت !!..
تایبەت بە پێگەی پەیامبەر
بەشی یەکەم
لە شاری مەدینە ووشترێکی سەرشێت بەڕەڵا بووبوو .. ووشتریش بە سروشتی خۆی بەهێزەو قاچی درێژە زۆرێك لە خەڵکی شاری مەدینە خۆی دەشاردەوە تەنانەت بە شۆقی ئازاری چەند ئافرەتێك و منداڵانێکی شاری مەدینەی دابوو، هیچ کام لە پیاوانی شاری مەدینە نەیاندەتوانی ئەو ووشترە سەرشێتە بگرنەوە ...
هەواڵیان دایە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم کە ووشترێکی ئاوا سەرشێت بەرەڵا بووە کەس ناتوانیت بیگرێتەوە .. خۆشەویستمان صلی اللە علیە وسلم دەست بە جێ هەڵساو تا چووە ئەو جێگاییە کە ووشترەکەتێدا بەلەسەو بەرەڵا بووبوو.. کە چووە نزیکی دەست بە جێ ووشترەکە سوجدەی برد بۆ پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ..!
هاوەڵان فەرموویان ئەو ووشترە سوجدەی بۆ بردی ئێمە لە پێشتر نین بۆ ئەوەی سوجدەت بۆ بەرین ؟؟
خۆشەوستی من و ئیوەش صلی اللە علیە وسلم فەرموو مرۆڤ بەهیچ شێوەیەك نابێت سوجدە بەرەن بۆ یەکتری تەنها بۆ خوای گەورە سوجدەو سەردادەنەوێنیت .
|