بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
موعجیزە و ئیعجازی زانستی
 خويندنەوەی ئایەتەکانی قورئان و لێكدانەوەیان
26/07/2020
بینین: 91

فَانقَلَبُوا بِنِعْمَةٍ مِّنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ لَّمْ يَمْسَسْهُمْ سُوءٌ وَاتَّبَعُوا رِضْوَانَ اللَّهِ وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ ( 174 )
ئه‌وسا ئیتر موسوڵمانان گه‌ڕانه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ فه‌زڵ و نازو نیعمه‌تی خوایی دا، هیچ ناخۆشیه‌کیشیان بۆ پێش نه‌هات، چونکه شوێنی ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتبوون و (هه‌ر ئه‌وه‌شیان مه‌به‌ست بوو)، خوای گه‌وره‌ش هه‌ر خۆی خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزێکی زۆر گه‌وره‌یه‌.
( ال عمران)
عه بدوڵللا کویلیم، بیرمەندێکی ئینگلیزییه له سالی ۱۸۰۰ز له دایك بووه، له
سالی ۱۸۸۷ز بوه ته مسولمان، نازناوی (شیخ عه بدوللا كویلیم یەکەمین
مسوڵمانی ئینگلیزه کەبانگەوازی بۆ ئیسلام كردووه، لورد (ستانلی تولدری و
لۆردهيدلی لەسەر دەستی ئەو مسوڵمان بوون. دوای مسوڵمان بونی ئازار و
ئەشكەنجەی زۆری دیوه.. به م شێوەیه بۆمان باس دەكات: لەوێنەکانی ئازاردانمان
له لايەن بێبەزەییانەوه بو کە لەکاتی نوێژکردندا پیسییان به سه ر نویژکەراندا
دەکرد و ورده شوشەیان دەخسته سەر بەرماڵ تا نێوچاوانمان بریندار بێت).
کویلیم چیروکێکمان بۆ دەگێڕیتەوه که بەسەری هاتووه، دەڵیت: (جارێكيان
من و برایانم چوینه مزگەوت تا وتاريكيان بۆ بدەم، كاتێك چوینه ناو مزگەوت چەند
کەسێکی نامۆمان له مزگەوت دیت، من گویم بەوه نەدا و دەستم کرد به وتاردان
یەکێ لە نامۆكان هه ستایەوه بەردێکی له گیرفانی دەرهێناو فڕێی دایه سه رزەوی،

پاشان به هاوڕێکانی گوت هەر كه سێك لەئێوه دەیەوێت بەرد لە مسوڵمانان
بگرێت با منیش بەرد باران بكات، چونکه من مسوڵمان بوم، پاشان ئەوانيش
بەردەکانیان فڕێدا هەمویان مسولمان بون ئەو پیاوەی سەرکردەیان بوو دواتر بووه
دەسته ڕاستی من و ناوی خۆی گۆڕی بۆ جمال الدین

اليوپولد فایس، بیر مەند و روژنامەنوسیکی نەمساوییه، له دایك و باوکێکی
جولەكه لەدایك بووه، مسولمان بوه و ناوی خۆی گۆڕی بۆ محمد ، بەیارمه تی ویلیام بەکتول - که ئەویش مسوڵمان بو توانیان گۆڤارى الثقافة
الإسلامية له حدیده ئاباد له ساڵی ۱۹۲۷ز دامەزرێنن، لەو گۆڤارەدا چەند
تویژینەوەیەکی بەهێزیان لەسەر راستکردنەوەی روژهەڵاتناسان له بەرانبەر ئیسلام
بڵاوکردنەوە سەحیحی بوخاری وەڕگێڕاو لێکدانەوەی بۆکرد
له پێشەکی کتێبی (الإسلام على مفترق الطرق ) دا دەڵێت: (ئیسلام وه کو روناکی
هاته نيو دلی تاریکیمەوه، تا بۆ هەتا هەتایه تێیدا بمێنێتەوه ئەوەى منى بەرەو ئیسلام
راکێشا ئەو بينا گه وره ته واو و توكمەییه، که ناتوانرى ووسف بكريت. تا ئێستایش
وسه رەڕای هەموو ئەو کۆسپ و ته گەرانەی بەهۆی دواکەوتویی مسوڵمانان
هاتونەته پێش، هێشتا ئيسلام گه ورەترین هێزی بوژێنەوەی هیممەتەکانه).
له به رهه مه کانی (أصول الفقه الإسلامي)، (منهاج الإسلام في الحكم)..
روجی گارودی، بیرمه ندیکی بەناوبانگی فه رەنسییە به یەكێك له گەورەترین
پێشرەوانی پێشوی حیزبی شیوعی فەرەنسی، بیرمەندێتى ئه و بەگشتگیری و وردی و
گەڕان به دوای حەقدا ناسراوه لەسەرەتای
چلەکاندا هەلی ئه وەی بۆڕەخسا که لەگەڵ هزری ئیسلامی و ژیانی ئیسلامیدا
ببێت، بیروباوەڕە ماددییەکانی هێواش هێواش گۆڕینيان بۆ دروست ئەبوو که له دواییشدا بووە
هۆى جیابونەوەی لەحیزبی شیوعی فەرەنسی، هەروەك چۆن له دواییدا به رەو ئیسلام رێنموني كرد، ئەو كاته ناوی خۆی گۆڕی بۆ رجاء
گارودی)
ئەو پیاوه ژیانیکی پڕ لە بەرهەمی هەبووه و زور بەرهەمی هەن، کەدیارترینیان (وعود
الإسلام)، سه رەڕای چەندین وتار که له وڵاتە جیاجیاکاندا پێشکەشی کردون
له بەرهەمەکانی (الإسلام دين المستقبل، ما بعد به الإسلام، الأساطير المؤسسة
الدولة إسرائيل)
مارتن لینگز، ئەدیب و فەیلەسوفێکی ئینگلیزییه، له ساڵی ۱۹۰۹ز له دايك
و باوکێکی پروتستانتي له دايك بووه و به هه موو توانای هەوڵیانداوه لەسەر پەیڕەوی
مەسیحییه ت په روەردەی بکەن، کاتێ تەمەنی گەیشته ۲۰ ساڵ و دیدی فراوان بوو
هزری به تهەواوی پێگەیشت، بڕیاریدا واز له ئایینەکەی بێنێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوه
دەگێڕێتەوه که باوەڕی بەوه نەبو که مەسیحییات ئایینی ڕاستی بێت، پاشان بروانامەی
ليسانسی ئەدەبیاتی له زمانی ئینگلیزی به ده ستهينا، دواتر گەڕايەوه بۆلێكوڵینەوه
لەسەر ئایینەکان، تا لەکۆتاییدا ئیسلامی دۆزیەوە و وای بینی کەئاین ڕێبازێکه
لەگەڵ ئەقڵ و لۆژیکدا یه کدەگرێتەوە و له گه ل دەروندا
ده گونجێن، تا لەوكاتەدا له ناو ئەو ئایینەدا خۆی دۆزییەوه، که لەگەڵ سروشتی مرۆڤدا
دەگونجێت
مارتن لینگز دەڵیت له ئیسلامدا خودی خۆمم دۆزییەوه که بەدرێژایی ژیانم
ونم کردبو، ئه و کات بو یه که م جار هه ستم کرد که مرۆڤم، ئیسلام ئایینیکه مرۆڤ
دەگێڕێتەوه بۆ سروشتی خۆی ، بە جۆرێك كه له گەڵ فيتڕەتدا بگونجێت و ویستی خودا
وابو که من مسولڵمان بم کاتێ خوداش شتێکی ویست هیچ که س ناتوانێ ڕێی
پێبگرێت، بەر لەهەموو شتێك ئەوه هۆکاری مسوڵمان بونم بو)
هه روهها دوليت: (ئیسلام ئایینێكه له گه ل عه قل و سروشتی مروفدا ده گونجێت و
ویژدان دەهەژێنێت )

روجی دوبا سكوير، بير مه ند و رۆژنامه نوسێکی فه رەنسيه، له ژینگەیەکی
مەسیحی پروتستانتی پیگەیشتووه، سه رەرای ئە وەی کاریگەری فەلسەفه ی هاوچەرخی
له سه ر بووه، به تایبه تی فەلسەفەی بونیادگەرایی، بۆیه بڕوای وابو که ئایینەكان
بیروباوه ڕی ئەفسانەيين، له کاتی کارکردنیدا له بواری رۆژنامەگەریدا به رەو سوید
گه شتی کرد، بینی سه ره ڕای پیشکه وتن و خوشگوزه رانی مرۆڤە کان زۆر بێزارن، به ڵام کاتێ به رەو وڵاته ئيسلامیه کان و رۆژهه ڵاتیەکان گەشتی کرد پێچه وانەی ئه وه ی بینی، مسوڵمانانی بینی سه ره رای هەژارییان زۆر دڵخوش بون و بینی که ژیانیان
مانای خۆی هه یه، ئه مه وایکرد به ڕاستى به دوای واتای ژیاندا بگه رێت و لەڕێی ئەو
دو نمونه وه لێکۆڵینه وه ی له سه ر بكات، ئه مه ش بووه هۆی ئەوەی مسوڵمان ببێت
وله ڕێی بڵاو کردنه وه ی چه ند وتارێك له ڕۆژنامەی جازيت دی لۆزان، که
ڕۆژنامەیەکی نا ئیسلامییه مسوڵمان بونی خۆی ڕاگەیاند
رۆجير له کتێبەکەیدا( إظهار الإسلام ) دا دەڵێت شایەتمانی (لا إله إلا الله) له سەرت پێویس دەکات، که به ته واوی ته سلیمی خودا بی، پاشان
هه نگاوی دووه م دێت، که محمد رسول الله به، تەواویش ئەوه دەگەیەنێت. که ہۆ
به دیهێنانی ته سلیم بونی ته واو، هیچ ئامراز و شێواز و ڕێگایه ك له شوێنکەوتنی
پێغه مبه ره که ی چاكترنييه ، لە
پاشان دەڵێت: ( ئیسلام یارمه تی مرۆڤ ده دات به بێ ئەوەی خۆی له ده ست بدات
ژیانی بگوزه رێنێت، بە پێی دڵنیایی ده رون و پێوه ندیه مرۆڤایە تییه کان له گەڵ
به دیهێنانی ئامانجی هه ره گه وره که خودا له پیناویدا وه دیهێناوین
کۆماندە كاته وه
له به رهه مه کانی (تحدي العصر، إظهار الإسلام)

محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا۲۱٥ـ۲۲۱

زیاتر

Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه