 ئەو پیاوەی وەك ڕەحمەت بۆ جیهان نێردراوە

ئەو پیاوەی وەك ڕەحمەت بۆ جیهان نێردراوە
پێشەوا ئازادی
*ۆمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا رَحۡمَەٗ لِّلۡعَٰڵمِینَ* (الانبیاو – ١٠7 – )
*ێٰٓأَیُّهَا ٱلنَّبِیُّ إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ شَٰهِدٗا ۆمُبَشِّرٗا
ۆنَژِیرٗا *ۆدَاعِیًا إِڵی ٱللَّهِ بِإِژۡنِهِۦ ۆسِرَاجٗا مُّنِیرٗا* (
اڵاحزاب – ٤٥ ، ٤٦ - )
(( ئەو پیاوەی وەك ڕەحمەت بۆ جیهان نێردراوە ، ئەگەر ئێمە پەیامەکەی
وەرنەگرین و ڕێبازەکەی پەیڕەو نەکەین ، ئەوا ئەو کارەمان هیچ ناگەیەنێت ،
تەنها ئەوە نەبێت ، کە ئێمە ڕەحمەتی خودا ڕەتدەکەینەوە ))
لیۆپۆڵد ڤایس : الاسلام علی مفترق الگرق
با مێژوو بۆمان بدوێ ، دەربارەی :
یەکەم : ئەو ووڵاتە موسڵمانانەی فەتحی ئیسلامییان نەچۆتە ناو :
1- ئەندۆنیسیا : ڕێژەی موسڵمان %٩٠ و نەمانبیستووە ڕۆژێ لە ڕۆژان لەشکرێکی موسڵمانانی چوبێتە ناو تەنانەت یەكیك لە دوورگەکانیشی .
2- مالیزیا : کەتەنانەت سەربازێکی موسڵمانیش نەچۆتە نێو خاکەکەی ، کەچی
ڕێژەی موسڵمانان لەو ووڵاتەدا لەنیوەی ژمارەی دانیشتوانی زیاترە .
3- ئەفەریقا : لەکەناری ڕۆژهەڵاتیەوە تا مۆزەبیق لەباشور و زۆرینەی
دانیشتوانی کەناری ڕۆژئاوای قاڕەکە موسڵمانن ، لەکاتێکدا مێژوو هەواڵیکی
وای تۆمار نەکردووە ، کە لەشکری موسڵمانان چوبێتە ناو هیچ کام لەم خاکانەوە
.
لەبەر ئەوە دەپرسین کام شمشێرە یە ، کە چۆتە نێو ئەو خاکانەوە و بوەتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئیسلام تیاندا ؟!
مێژوو پێمان دەڵیت کە ئەوانەی چونەتە نێو ئەو خاکانەوە بازرگانە
موسڵمانەکان بوون ، کە چەکێكی بەهێز تر لە شمشێریان پێبوو ، ڕەوشتی
پێغەمبەرەکەیان (ﷺ) و فەرمانە پڕ بەزەییەکانی ئیسلامی وەکو
ڕاستگۆیی و دادگەری و دەستپاکی و بەڵێن بردنە سەر و دڵسۆزییان پەیڕەو دەکرد
.
دکتۆر و دیبلۆماسکاری ئەڵمانی ( مراد هۆفمان ) لە کتێبەکەیدا ( یومیات مسلم
ألمانی ) دەڵیت : بڵاوبوونەی خۆکرد و ئاسانی ئیسلام بە درێژایی مێژوو
خاسیەتی ئەو ئاینە بووە ، ئەوەش لەبەر ئەوەی ئاینی فیتڕەت و سروشتە ، کە بۆ
محمد (ﷺ) هاتووە .
هەروەها لە کتێبی (الاسلام کبدیل) دا دەڵیت : ( ئەوەی لە قورئاندا لە هەموو
شتێك زیاتر توێژەر و ڕۆژهەڵاتناس سەرسام دەکات ، ئەو باسە تێرو تەسەلەیە ،
کە قورئان سەڕەڕای کەمینەییان لەناو کۆمەڵگای ئیسلامیدا باسی لەماف و
پاراستنی خاوەن کتێبەکان کردووە ، ئەمەش بەڵگەیەکی ڕونە لە سەر لێبوردەیی و
سنگ فراوانی ئەو ئایینە ) .
بە پێی توێژینەوەکانی ناوەندی ( رصد العقائد) لەشاری (برن ) سویسرا ،
ئیسلام لە هەمو ئایینەکان زیاتر لەجیهاندا و لەمێژوو دا گەشەدەکات و بڵاو
دەبێتەوە .
ئەو ڕاستیەش لەلایەن توێژەرانی ئایینەکان پشتڕاست کراوەتەوە ، ئەوەتا کچە توێژەری ئایینی ، ئەمەریکی دەڵێت :
• کارۆڵ ئەنوی ، لەکتێبەکەی (سر إسلام الامریکیات ) دا دەڵیت :
(لەئەمەریکای باکوردا ئیسلام لەهەموو ئاینەکان زیاتر گەشە دەکات و
بڵاودەبێتەوە ) .
• هەروەها دکتۆر ( هستۆن سمیس) لە کتێبی ( دیانات الانسان ) دا دەڵێت : (
ئیسلام لەم سەردەمەدا * وەك سەردەمانی پێشوو* لەهەموو ئاینەکان لەپەیدا
کردنی شوێنکەوتو و بەڕاست دانەراندا خێراترە ).
• هەروەها مژدەدەر (جۆن تکل) دەڵێت ( سەڕەڕای ئەو هەوڵە کەمەی لەپێناو
بڵاوبوونەوەیدا دەدرێت * کەدەکرێ هەوڵەکان بە نەبوو هەژمار بکرێن * بەڵام
ئیسلام هەر لەبەرەو گەشەسەندن و بڵاوبوونەوەیە ) *الغارە علی العالم
الاسلامی ، ل ، شاتلییە .
• بیانکا سکارسیا ، لە کتێبەکەی ( العالم الاسلامی و قچایاە و التأریخیە)
دا دەربارەی هێزی سەرنجڕاکێشی ئیسلامی دەڵێت : ( شەریعەتی قورئانی هێزی
سەرەنجڕاکێسانی هەیە و کار لەملیۆنان کەس دەکات ، ئیسلام بەردەوام خواستی
لەسەر زیاتر دەبێت و خەڵك زیاتر دەبنە موسڵمان .. لێکدانەوەی ئەو دیاردەیەش
بە تایبەت لەئەوروپادا کارێکی قرسە ، چونکە خەریکە ئیسلام دەبێتە جێگرەوەی
شارستانییەتی ڕۆژئاوا ).
• پاشان سکارسیا دەربارەی هێزی سەرنجڕاکێشی ئەو ئایینە پرسیاردەکات و دەڵێت
( ئیسلام بەردەوام گەشە دەکات ، ئەو هێزە سەرسوڕهێنەرە چی یە ؟ ، کەلەو
ئایینەدا هەیە ؟ چ هێزێکی خودکاری باوەڕهێنەری تێدایە ؟! بۆچی دەرونەکان بە
پەرۆشەوە بانگەوازی ئیسلام قەبوڵ دەکەن و وەڵامی ئەرێ لە خزمەتیدان ؟! *
شمس الإسلام تشرق من جدید محمد عپمان .
• جۆن پۆل ڕۆ لە کتێبەکەی ( الإسلام فی الغرب) دا دەڵیت : گەڕانەوەی ئیسلام
ۆ ئەوروپا شەپۆلێکی نوێیە ، کە هیچ ئایین و ڕێسایەك ناتوانێت سنورداری
بکات یان بیوەستێنیت ) .
• لیۆ تۆلستۆی یش ڕای وایە ، کە ( شەریعەتی ئیسلام هەموو بستێکی ئەو
سەرزەمینە دەگرێتەوە ، ئەوەش بەهۆی گونجانی لەگەڵ عەقڵ و بونی دانایی و
دادگەری تێیدا ) *شمس الإسلام تشرق من جدید .
• یەکێك لەو ڕاستییانەی نوسەری شانۆگەری ئیرلەندی (جۆرج بێرنارد شۆ) خستویە
تییە ڕو ، ئەوەیە ، کەدەڵێت : هەمو دنیا ئیسلام قەبوڵ دەکەن ! ئەگەر
بەناوی خۆشییەوە پەیڕەوی نەکەن ئەوا بەناوێکی خوازراو پەیڕەوی دەکەن ! ئەو
ڕۆژەش دێت کە ڕۆژئاوا دێتە سەر ئاینی ئیسلام ) * الإسلام بعد مئە عام .
|