 شوێنپێهه‌ڵگرتن و چاولێكردنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم (الاقتداء به صلى الله عليه وسلم)
وه له‌وانه شوێن پێهه‌ڵگرتن و پابه‌ند بوون به پێغه‌مبه‌ره‌وه صلىالله علیه وسلم، وه‌ك خوای متعال ئه‌فه‌رموێت: لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيراً [الأحزاب:21] {به ڕاستی له پێغه‌مبه‌ری خوادا چاكترین نموونه‌ی ته‌واو و ڕێك‌وپێك هه‌یه تا چاوی لێ بكه‌ن و شوێنی بكه‌ون، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوایان مه‌به‌سته، سه‌رفرازی قیامه‌ت ئاواتیانه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام یادی خوا به زۆری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زمانیان پاراوه به یادی ئه‌و}، هه‌ر ئه‌بێت شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بكه‌وین و چاوی لێ بكه‌ین ئه‌وجا خۆشه‌ویستی ئه‌و له دڵ و ده‌رونماندا جێی ده‌بێته‌وه، چاوی لێ بكه‌ین له ڕه‌وشتیدا، له هه‌ڵس و كه‌وتیدا، له هه‌موو حاڵه‌تێكیدا له ماڵدا، له مزگه‌وت، له ڕێگه‌و بان، له كاتی شه‌ڕو چه‌نگ، له كاتی ئاشتی، له هه‌موو كات و ساتێك‌دا پێویستمان به‌وه‌یه كه له سه‌ر ڕێباز‌و ڕه‌وشتی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره هه‌نگاو بنێین و شوێن پێی هه‌ڵگرین، ئه‌مه مانای ڕاسته‌قینه‌ی چاولێكردنو شوێن پێهه‌ڵگرتن و نیشانه‌ی خۆشه‌ویستیه‌تی.
له‌م باره‌یه‌و فه‌رموده‌یه‌ك له عبدالرحمن بن ابی القراد ه‌وه هاتووه و شێخی ئه‌لبانی به حه‌سه‌نی داناوه و له سلسلة الأحاديث الصحيحةدا هێناویه‌تی، ئه‌فه‌رموێت: { { أن رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ توضأ يوماً فجعل الصحابة يتمسحون بوضوئه وذلك تبركاً منهم بوضوئه صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فقال له‌م رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ما يحملكم على هذا -أي: لم تفعلون ذلك؟ قالوا: حب الله ورسوله، فقال النبي صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: من سره أن يحب الله ورسوله أو يحبه الله ورسوله، فليصدق حديثه إذا حدَّث، وليؤد أمانته إذا اؤتمن، وليحسن جوار من جاوره } ذكره ابن كثير (1/ 496) وقال: رواه الطبراني وأبو نعيم واته : {ڕۆژێك پێغه‌مبه‌ر ده‌ستنوێژی ده‌گرت، هاوه‌ڵه‌كان له به‌ر پیرۆزی و ته‌به‌ڕوك به ده‌ستنوێژه‌كه‌ی ده‌ستیان ته‌ڕ ئه‌كرد به ئاوی ده‌ستنوێژه‌كه‌ی و ئه‌یانهێنا به خۆیاندا، پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم پێی وتن : چی وای لێ كردوون كه وا بكه‌ن؟ واته: بۆ وا ئه‌كه‌ن به‌و شێوه‌یه؟ وتیان: خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی پاڵی پێوه ناوێن وا بكه‌ین، ئه‌وجا پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم فه‌رمووی: هه‌ر كه‌سێ دڵگه‌ش ئه‌بێ به‌وه‌ی كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خۆش بوێت، یان خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ئه‌ویان خۆش بوێت، ئه‌وه با:ئه‌گه‌ر قسه‌ی كرد ڕاستگۆ بێت، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تی لا دانرا بیداته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ی و ده‌ستپاك بێت له سه‌ری، وه بو به دراوسێی هه‌ر كه‌سێكیش با مافی دراوسێیه‌تی بداتێ}.
به ڕاستی ئه‌گه‌ر له ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم ورد بینه‌وه ئه‌بینین ڕاستگۆترینی خه‌ڵكی بووه له قسه‌و گوفتاریدا، وه گه‌وره‌ترینی خه‌ڵكی بووه بۆ ئه‌مانه‌ت، وه چاكترین و باشترین كه‌سێك بووه له دراوسێیه‌تی و ماف دان به دراوسێدا، جا ئه‌مه به‌شێكه له شه‌مائیل و ڕ‌ه‌وشته به‌رزه‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره كه پێویسته له سه‌رمان شوێن پێی هه‌ڵگرین و له سه‌ری بڕۆین، ئه‌مه به جێ هێنانی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره‌و پێویستی و كه‌ره‌سه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یه.
|