بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
هەواڵەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 ئیبنو مەسعود بۆ یەکەم جار قورئان بەئاشکرا دەدات بەگوێی بێ باوەڕەکان دا
27/12/2019
بینین: 1312
ئیبنو مەسعود بۆ یەکەم جار قورئان بەئاشکرا دەدات بەگوێی بێ باوەڕەکان دا

هاوەڵانی پایەبەرز عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود رضي الله عنه هەستا بەم کارە گران و قورسە....
عوڕوە دەگێڕێتەوە لە باوکی یەوە و دەفەرموێت:(یەکەم کەس کە بە ئاشکرا قورئانی خوێند دوای پێغەمبەری خوا ﷺ لە شاری مەککەدا عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود بوو، ڕۆژێکیان هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ لە ناوخۆیاندا وتیان:وەڵڵاهی هەتا ئێستا قوڕەیش گوێی لەو قورئانە نەبووە کەبە ئاشکرا بەڕوویاندا بخوێنرێت، بۆ یەکێ لە ئێوە بە ئاشکرا ناچێت بەڕوویاندا بیخوێنێت؟ عەبدوڵڵا وتی:من دەچم،ئەوانیش وتیان:دەترسین کە تووشی ئازار ببیت،ئێمە پیاوێکمان دەوێت عەشیرەتێکی لە پشت بێت و بەرگری لێ بکات لە ستەم و چەوسانەوە و دژایەتی ئەوان، ئیبنو مەسعود ر‌ضي الله عنه  وتی:وازم لێ بێنن خوای گەورە پشت و پەنامە ، زوبەیر ڕەزای خوای لێبێ دەفەرموێت:لەکاتی چێشتەنگاو عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود خوای لێ ڕازیبێ ڕۆیشت،تاگەیشتە مەقامی ئیبراهیم وە قوڕەیشیش لە جێگەی دانیشتنەکانی خۆیاندا بوون لە نزیک کەعبەوە،ئیبنو مەسعودیش هاتو لای مەقامی ئیبراهیم وەستا ئەنجا:(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ )ی کرد و بەدەنگی بەرز ڕووی تێکردن و سورەتی ڕەحمانی بۆ خوێندن،(الرَّحْمَٰنُ ( ۱ ) عَلَّمَ الْقُرْآنَ ( ۲ ) )ئەوانیش وردبوونەوە لێی وتیان :ئەوە کوڕەکەی ئیبنو ئوم عەبد نییە ئەوە باسی چی دەکات؟ هەندێکیان وتیان:ئەوە هەندێ لەوانەی کە بۆ موحەمەد هاتووە دەیخوێنێتەوە ، ئەوانیش هەستان بۆی وتاکو توانیان لە دەم و چاو ڕوویاندا،ئەویش هەر قورئانی دەخوێند تاگەیشتە ئەو جێگەیەی کە خوای گەورە ویستی لێ بوو خوێندنەکەی پێی بگات،ئینجا دوای ئەوە لێی دوورکەوتنەوە و ئەویش گەڕایەوە بۆناو هاوەڵانی و هەموو دەم چاوی خەڵتانی خوێن بوو بوو ئەوان پێیان وت:ئێمە ترساین کە تووشی ئەمە ببیت،ئەویش وتی:وەڵڵاهی دوژمنانی ئاینی خوا ئێستاش لای من سووک و ڕیسواترن ئەگەر پێشتان خۆشە بەیانی دەچمە وە بۆ گیانیان و قورئانیان بەسەردا دەخوێنم وتیان:ئەوەندە بەسە کە تۆ بە ڕوویاندا خوێندووتەتەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرموودەکاندا
نوسینی:محمد ملا فائق شارەزووری
بەرگی یەکەم
ص:۱۰۳-۱۰٤

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه