 ئێمەی موسڵمان لە نێوان رەحمەتی خوای پەروەردگارو شفاعەتی پێغەمبەرداین صلی اللە علیە وسلم ..

من ئەمشەو بەدیار ئەم ڕستەوە زۆرگریام .. بەڵام ئێوە پێبکەنن..!
ئێمەی موسڵمان لە نێوان رەحمەتی خوای پەروەردگارو شفاعەتی پێغەمبەرداین صلی اللە علیە وسلم ..
چۆن؟
کاتێك پێغەمبەر گیان صلی اللە علیە وسلم .. گەیشتە سیدرەت ول مونتەها ..
خوای گەورە سروشی بۆ پێغەمبەر کرد صلی اللە علیەوسلم
فەرموو : موحەمەد .. دواوبکەو پێت ببەخشم..!
فەرمووی پێغەمبەر : خوای پەروەردگار گەلانێکت لەناوبردوە کردوتە بەناخی زەویدا ، گەلانێکیش لەسەر زەوەیدا بوونیان نەماوە لاتبردوون.. ئەی ئوممەتەکەی من چی لێدەکەیت؟
خوای گەورە فەرموو ئوممەتەکەی تۆ : ئەگەر تۆبە ، بکەن هەموو خراپەکانیان بۆ دەکەم بەچاکە..
هەرکەس داوام لێبکات پێی دەبەخشم .. هەرکەس نزا بکات وەڵامی ئەدەمەوە.. هەرکەس پشت بەمن ببستێت و توەکول بکات .. نائومێدی ناکەم ..
ئەوەی تاوان بکات.. بۆی دەشارمەوە ..ستری دەکەم ..
وشفاعەستیشم بەخشیوە بە تۆ ئەی موحمەد لە ئەخیرەتدا..
وەرەحمەتیشم هەموو شتێکی داپۆشییوە..
خوایەگیان سوپاس بۆ تۆ کە لە نێوانی رەحمەتی زاتی پیرۆزت و شفاعەتی پێغەمبەر گیانین صلی اللە علیە وسلم ..
ئەمە لەخۆشیدا گریانی دەوێتو دوای ئەوە پێکەنین
سبحان اللە یارب ما اعظمك ، ما ارحمك و
اشهد ان لا اله الا الله واشهد ان محمدا رسول الله
ماکوان کەریم
|