 غەزاو مەفرەزە سەرەتایەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ
غه‌زاو سهریهكان 1
شه‌رعێتی كوشتار :
ئیسلام شهرِ ده‌بوغزێنێت ، ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆ : یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌فسی مرۆڤ خۆی حه‌زی به كوشتن و كوشتار نییه وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ ( كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَّكُمْ ) البقرة ] / 216 واته كوشتارتان له‌سه‌ر فه‌رز كراوه له كاتێكدا كه بوغزێنراوه ، چونكه به ته‌بیعه‌تی حاڵ مرۆڤ حه‌زی به سه‌لامه‌تی خۆی هه‌یه‌و نایه‌وێت بكه‌وێته هیچ كات و شوێنێكه‌وه كه مه‌رگی لێوه ده‌ركه‌ویت . دووه‌میشیان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه زۆر له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی خواییدا یه‌ك ناگرێته‌وه ، چونكه بانگه‌وازه‌كه ئه‌و ره‌حمه‌ته‌یه كه پێغه‌مبه‌ری نازدار ێلى الله علیه وسلم هێناوێتی ، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ ) الانبياء ] / 107 واته ئێمه به ره‌حمه‌ت نه‌بێت تۆمان نه‌ناردووه ..
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو خاڵه‌شدا ئیسلام ئه‌حكامی كوشتاری هه‌ر دارِشتووه ، ئه‌ویش بۆ به‌دیهێنانی دوو مه‌به‌ست : یه‌كه‌میان بۆ پاراستنی گیان وعهقیدهو سه‌ربه‌خۆیی ومافی موسوڵمانان له ده‌ستدرێژیی . دووه‌میان : ته‌ئمین كردنی رێ و بواری بانگه‌وازه‌كه ، تا ئاسان بگات به هه‌موو خه‌ڵكی ، كه‌وابوو جه‌نگ زهرورهتێكهو به قه‌ده‌ر پێداویستی بارودۆخه‌كه‌و كات و شوێنی بانگه‌وازه‌كه دیاری ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش مافێكی شه‌رعییه‌و ره‌وایه بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ ( وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا) الحج ] / 40 واته ئه‌گه‌ر حوای گه‌وره ئه‌و رێسا‌و یاسایه‌ی بۆ رووبهرِوو بوونه‌وه‌و جه‌نگی نێوان خه‌ڵكی دانهرِشتایه ، ئه‌و كاته په‌رستگاكان ( سۆمهعهو دێروبهیعیی مه‌سیحی وسهڵهواتی جوله‌كه‌و مزگه‌وتی موسوڵمانان ) كه ناوی خوا‌و یادی ئه‌ویان تێدا ده‌كرێت ، دهرِوخێنران و كاول ده‌بوون . هه‌موو غه‌زاو سهرییهكانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واو سه‌ركرده‌ش [ صلى الله عليه وسلم ] بۆ هێنانه‌دی ئه‌م مه‌به‌ستانه بووه ، هیچ غه‌زایه‌كی یان سه‌رییه ناردنێكی خوانه‌خواسته بۆ ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر كه‌س نه‌بووه .
كه خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری [ صلى الله عليه وسلم ] به هێزی خۆی و ره‌نجی موسوڵمانان سه‌رخست و له مه‌دینه جێگیر بوو ، قورِهیش وازی له راوه‌دوونان و دژایه‌تی كردنی نه‌هێناو ده‌یوویست له مه‌دینه‌ش ته‌نگ به بانگه‌وازه‌كه‌و به هه‌بوونی موسوڵمانان هه‌ڵچنێت ! تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له مه‌ككه‌و ، ساڵانی یه‌كه‌می مه‌دینه‌شی ، خوای كارزان هه‌ر فه‌رمانی ئارام گرتن و ته‌حه‌ممول كردنی پێ ده‌دا و داوای لێ ده‌كرد به‌سه‌بر بێت و چاوپۆشی له‌و ره‌فتاره دوژمنكاریانه‌ی قورِهیش بكات ، هه‌ر ئاوا ئارِاستهی ده‌كرد : [ ( لَتُبْلَوُنَّ فِي أَمْوَالِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ وَلَتَسْمَعُنَّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُواْ أَذًى كَثِيرًا وَإِن تَصْبِرُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الأُمُورِ ) ] ئال عیمران / 186 واته : حه‌تمه‌ن به‌و سامانه‌ی پێتان دراوه‌و به نه‌فس وگیانی خۆتان تاقی ده‌كرێنه‌وه ، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش كه كه له ئه‌هلی كیتابه ئاسمانیه‌كانی پێش خۆتان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌ریكیان بۆ خوا برِیار داوه تووشی ئازار‌و ناسۆرو نارِهحهتی زۆر دێن ! به‌ڵام ده‌بێت به ئارام بن و سه‌بر بگرن ، چونكه سه‌بر گرتن و له خوا ترسان كاری هیممه‌ت به‌رزه‌كانه ..
دواتر كه له مه‌دینه وورده وورده موسوڵمانان به‌هێز بوون و جێ و رێی خۆیان بوو ، خوای گه‌وره رێیدان به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن ، به‌ڵام هێشتا جیهادی له‌سه‌ر فه‌رز نه‌كردبوون ، هه‌ر پێی فه‌رموون : [ ( أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ . الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِن دِيَارِهِمْ بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّا أَن يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ ) الحج ] / 39ـ40 واته : ئه‌وانه‌ی به ناهه‌ق له ماڵ و منداڵ و شار‌و جێ و رێی خۆیان دهرپهرِێنران ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانووت ئێمه خوامان الله‌یه ، ئه‌وا خوای گه‌وره رێ‌یان ده‌دات به‌رگریی له مهزڵهمێتی خۆیان بكه‌ن ، واش له سه‌رخستنیاندا به‌توانایه ..
ئینجا كوشتاری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر فه‌رز كردن كه دێن بۆ كوشتن‌یان ، نه‌ك ئه‌وانه‌ی هه‌قیان به‌سه‌ر ئه‌مانه‌وه نییه ، بۆیه فه‌رمووی : [ ( وَقَاتِلُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ يُحِبِّ الْمُعْتَدِينَ ) البقرة ] / 190 واته : له پێناوی خواداو دژی ئه‌و كه‌سانه بجه‌نگن كه بۆ كوشتارتان هاتوونه پێشه‌وه ، به‌ڵام ده‌ستدرێژیی نه‌كه‌ن ، چونكه خوای گه‌وره دهستدرێژكارانی خۆش ناوێت .. هه‌موو كه‌س له‌م ئایه‌ته‌دا تێبینی ئه‌وه ده‌كات كه فه‌رمویه‌تی ده‌ستدرێژیی مه‌كه‌ن و له سنور ده‌رنه‌چن یه‌عنی به گوێره‌ی پێویستی بارودۆخ و كات و شوێنه‌كه جه‌نگه‌كه بكه‌ن .. ئینجا دوای ئه‌م كاتانه جیهاده‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌موان فه‌رز كرد كه كوشتار له‌گه‌ڵ موشریكه‌كان بكه‌ن با ده‌ست له ئازاردان و دوژمنكاریی و پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی موستهعهفه چه‌وساوه‌كان هه‌ڵگرن : [ ( وَقَاتِلُواْ الْمُشْرِكِينَ كَآفَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَآفَّةً ) التوبة / ] 36 واته : ئێوه‌ش هه‌موو موشریكه‌كان بكوژن، وه‌كو ئه‌وان هه‌مووتان ده‌كوژن ، هه‌روه‌ها [ (وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلّهِ فَإِنِ انتَهَواْ فَلاَ عُدْوَانَ إِلاَّ عَلَى الظَّالِمِينَ ) البقرة ] / 193 واته : جه‌نگیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن با كه‌س له دینه‌كه ههڵنهگێرِنهوهو تا به‌رنامه‌ی ژیانه‌كه ده‌بێته دینه‌كه‌و به‌س خوا ده‌په‌رسترێت ، ئه‌گه‌ر كۆڵیان دا ، ئیدی به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستدرێژیی نابێت بكرێته سه‌ر غه‌یری زاڵم و سته‌مكاران ..
كه‌وابوو قۆناغه‌كانی جه‌نگ ئاوا دارِێژرا : له سه‌ره‌تادا قه‌ده‌غه‌بوو كه‌س به‌رگریی له خۆشی بكات ، پاشان رێدران به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن ، ئینجا به‌ره‌نگاریی ئه‌و كه‌سانه ببنه‌وه پێی كه دێنه سه‌ریان و شهرِیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ، دوای ئه‌وانه فه‌رمانیان پێدرا كه جه‌نگی هه‌موو موشریكه‌كان بكه‌ن ، به‌م رووبهرِوو بوونه‌وه‌ی كافران و موسوڵمانانی زه‌مانی پێغه‌مبه‌ری نازدار [ صلى الله عليه وسلم ] ده‌وترێت سهرییهو غه‌زا .
سهرییهكان
سه‌رییه تاكه‌و كۆیه‌كه‌ی سهرایایه ، بریتی بووه له كۆمه‌ڵێك یاوه‌ری موجاهید كه ژماره‌یان گه‌یشتۆته 300 جه‌نگاوه‌ر ، پێغه‌مبه‌ری فه‌رمانده [ ( صلى الله عليه وسلم ) ] هه‌ڵی ده‌بژاردن ویهكێكی ده‌كرده ئه‌میریان وبۆ چالاكیه‌كی ده‌ناردن .
ژماره‌ی ئه‌و سهرییاهی كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] بۆ ئه‌ملاولای ناردوون زۆرن ، هه‌یانه ته‌نها بۆ زانینی هه‌واڵی دوژمن ورێ تاقی كردنه‌وه ( ئیستڵاعی ) وناسینی شوێنی كه‌مین ورووبهرِوو بوونهوهبووه یان نیشاندانی هێزو ده‌سه‌ڵات بووه تا دوژمنانیان پێ چاوشكێن بكرێ له‌و سهریانهش كه ناردوونی ، به‌ناوبانگترینیان :
1ـ سه‌رییه‌ی حه‌مزه‌ی كورِی عه‌بدول المطلب : كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] حه‌وت مانگ دوای هیجره‌ت به ئیماره‌تی كردنی 30 یاوه‌ر له موهاجیره‌كان ناردی بۆ ناوچه‌ی سه‌یف البهحر ، بۆ رێ گرتن له كاروانێكی قورِهیش كه ئه‌بو جه‌هل فه‌رمانده‌ی بوو ، به‌ڵام كه گه‌یشتنه یه‌ك و رووبهرِووی یه‌كتری بوونه‌وه مهجدیی كورِی عه‌مری الجهههنی كه‌وته نێوانیان و نه‌یهێشت شهرِ روو بدات .
2ـ سه‌رییه‌ی عوبهیداللهی كورِی الحارپ :له مانگی شه‌ووالی دوای هه‌شت ماگ له هیجره‌ت بوو ، به 80 یاوه‌ری جه‌نگاوه‌ری موهاجیرانهوه ناردنی بۆ ناوچه‌ی بگن رابغ بۆ رێ گرتن له كاروانێكی تری قورِهیش ، به‌ڵام قورِهیشیهكان كه زانیان هه‌ڵاتن و ناوچه‌كه‌یان به‌جێ هێشت ، به‌ڵام سه‌عدی كورِی ئه‌بو وه‌ققاس تیرێكی هه‌ر پێوه‌نان ، ئه‌ویش بووه یه‌كه‌مین تیر كه له ئیسلامدا هاویژرا ..
3ـ سه‌رییه‌ی عبدالله‌ی كورِی جه‌حش : ئه‌میان له مانگی رههبی ساڵی دووه‌می كۆچی‌دا بوو ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] به كۆمه‌ڵێك جه‌نگاوه‌ری موهاجیرهوه ناردی بۆ ناوچه‌ی نه‌خله‌ی نێوان مه‌ككه‌و تائیف تا هه‌واڵی قورِهیشی بۆ بهێننه‌وه ، سهرییهكه هه‌ڵمه‌تیان كرده سه‌ر كاروانێكی قورِهیش وعه‌مری كورِی عه‌لائی حهزرهمییان كوشت و دوو دیلیشیان گرت و هاتنه‌وه مه‌دینه ، پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم زۆر لێی توورِه بوو ، چونكه فه‌رمانی كوشتاری پێ نه‌كردبوون وكاتهكهش مانگی حه‌رام بوو ، له‌و مانگانه بوو كه قورِهیش به پیرۆزی دادهناو شهرِی تێدا حه‌رام ده‌كرد [ 2 ] !
ئینجا قورِهیشیهكان به‌هانه‌یان كه‌وته ده‌ست و كردیانه هه‌راو ووتیان موسوڵمانه‌كان خوێنیان له مانگه حه‌رامه‌كاندا حه‌ڵاڵ كردووه‌و رێزی
ته‌علیماتی خواییان نه‌گرتووه ! به‌ڵام وه‌حی خوای گه‌وره زوو كۆتایی به‌و جه‌ده‌له هێناو خوای گه‌وره لایه‌نگریی ره‌فتاره‌كه‌ی عبدالله‌ی كرد ، به‌وه‌ی كه فه‌رمووی : [ ( يَسْأَلُونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ اللّهِ وَكُفْرٌ بِهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِ مِنْهُ أَكْبَرُ عِندَ اللّهِ وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ ) البقرة ] / 217 واته : پرسیارت ده‌رباره‌ی جه‌نگ له مانگه حه‌رامه‌كاندا لێ ده‌كه‌ن ، بڵێ : به‌ڵێ كوشتار له‌و مانگانه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ، به‌ڵام خۆ له‌و گه‌وره‌تر به‌رهه‌ڵستی رێبازی خوا‌و باوهرِ پێ نه‌هێنانی و رێگرتنی مزگه‌وته‌كه‌ی ماڵی خوا ( كه‌عبه ) ودهرپهرِاندنی ئه‌هلی ئیسلام و دیندارانی ئه‌و مزگه‌وته‌و ده‌ربه‌ده‌ر كردنی خه‌ڵكی ، لای خوای گه‌وره له‌وه گه‌وره‌تره ، پاشگه‌ز كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له دینه‌كه له كوشتن خه‌ته‌ر تره ..
غه‌زاكان
غه‌زا وه‌كو ووتمان فه‌رمانده كردنی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] بۆ له‌شكرێكی ئیسلامی بۆ كوشتاری موشریكان ، به‌ڵام جاری وا هه‌بووه خۆی ئاماده‌ی فهرماندهێتیهكه كردووه به‌ڵام دواتر مهسێكی تری كردووه به ئه‌میریی لهشكرهكهو ره‌وانه‌ی كردوون ، وه‌كو له موئتهو زات السلاسل دا روویدا .. غه‌زاكان زۆرن به‌ڵام به‌ناوبانگه‌كانیان : غه‌زای گه‌وره‌ی به‌درو ئوحود وخه‌نده‌ق وئهحزاب وفه‌تحی مه‌ككه‌و حونه‌ین وتهبووكه یان ذات الرقاع و بنی المُێصطلِق و خه‌یبه‌ره ..
--------------------------------------------------------------------------------
[ 1 ] غه‌زا ئه‌وه‌یه كه به ئه‌میرێتی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا ( صلى الله علیه وسلم ) بوو بێت ، به‌ڵام سه‌رییه ئه‌و ناردوێتی ، سه‌رییه جاری وا هه‌یه لهشكرێكهو جاری واش هه‌یه مهفرهزهیهكه ، تووشی جه‌نگ بوو بن یان نه‌بوو بن هه‌ر به‌و ناوه‌وه ده‌ناسرێن .
|