 غه‌زای حونه‌ین
ئه‌م غه‌زایه له ساڵی هه‌شته‌می كۆچی‌دا راسته‌وخۆ دوای فه‌تحی مه‌ككه روویدا ، هۆكه‌شی ئه‌وه بوو كه هۆزی هه‌وازن دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی موسوڵمانانی پێگه‌یشت كه‌وته خۆ ئاماده كردن و له‌شكر ساز كردن تا ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به حسابی خۆی له‌بار ببات و نه‌هێڵێت بۆ ناوچه‌كانی تری نیوه دۆرگه‌ی عه‌ره‌ب په‌ل بكێشێت !! بۆیه سه‌رانی هۆزی هه‌وازن له‌گه‌ڵ سه‌ران و پیاوماقوڵانی هۆزی سه‌قیف و چه‌ند هۆزو تیره‌و به‌ره‌بابێكی تر كۆبوونه‌وه‌یان كرد‌و مالیكی كورِی عه‌وفی سه‌ره‌ك هۆزی هه‌وازنیان به ئه‌میری خۆیان هه‌ڵبژارد ، هه‌رچه‌نده له راو بۆچوونی شه‌رِدا كۆڵه‌وار بوو زۆر بیر تیژ بۆ مه‌سه‌له‌ی جه‌نگ و پلاندانانی نه‌ده‌چوو !! مالیك فه‌رمانی به هه‌موویاندا ژن و ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ شه‌رِ بهێنن ، تا ووره‌یان به‌رزتر بێت و سززرتر بن له‌سه‌ر به‌رگریی لێكردنیان ، هه‌ر چه‌نده دوره‌یدی كورِی سیممه كه زۆر فامیده‌تر بوو له‌و رای وا نه‌بوو به‌ڵام مالیك هه‌ر راكه‌ی خۆی سه‌رخست ..
كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) زانی وا ئه‌وانه به‌ره‌و ناوچه‌ی حونه‌ین كه‌وتوونه‌ته رێ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك گرتی و فه‌رمووی ( تِلْكَ غَنيمَةُ المسلمينَ غَدَاً نْ شاءَ الله ) واته ئه‌وه گه‌ر خوا حه‌زكات سبه‌ی ده‌بنه ده‌سكه‌وتی موسوڵمانان .. ئینجا له‌شكری موسوڵمانان كه ژماره‌یان دوازده هه‌زار كه‌س ده‌بوو كه هه‌ندێكیان له‌و نه‌و موسوڵمانانه بوون كه تازه له دوای فه‌تحی مه‌ككه موسوڵمان بووبوون ، كه زۆر خۆیان بۆ جه‌نگ ئاماده نه‌كردبوو ، هه‌ر ده‌یانووت : ئه‌مرِۆ له‌به‌ر زۆریمان هه‌ر نابه‌زین ! ئیتر كه ئاوا ئیعتیمادیان كرده سه‌ر ژماره‌ی خۆیان خوای گه‌وره ده‌رسێكی توندی دادان كه له‌وه دڵنیابن كه سه‌ركه‌وتن هی خوایه‌و هه‌ر له‌ویشه‌وه دێت ، بۆ كه‌ساێنێكیشه كه به ئبمانداریی و متمانه به خواكردن شایانی ده‌بن ، بۆیه ئه‌و ئایه‌تانه‌ی بۆیان نارده خواره‌وه : (لَقَدْ نَصَرَكُمُ اللّهُ فِي مَوَاطِنَ كَثِيرَةٍ وَيَوْمَ حُنَيْنٍ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ كَثْرَتُكُمْ فَلَمْ تُغْنِ عَنكُمْ شَيْئًا وَضَاقَتْ عَلَيْكُمُ الأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ثُمَّ وَلَّيْتُم مُّدْبِرِينَ . ثُمَّ أَنَزلَ اللّهُ سَكِينَتَهُ عَلَى رَسُولِهِ وَعَلَى الْمُؤْمِنِينَ وَأَنزَلَ جُنُودًا لَّمْ تَرَوْهَا وَعذَّبَ الَّذِينَ كَفَرُواْ وَذَلِكَ جَزَاء الْكَافِرِينَ ) التوبة / 25 ـ 26 واته : به ته‌ئكید خوای گه‌وره له زۆر شوێندا سه‌ری خستوون ، له رۆژی حونه‌یندا كه زۆری ژماره‌تان سه‌رسامی كردبوون ، به‌ڵام دیتتان كه هیچ دادێكی نه‌دان !! ئه‌و سه‌ر زه‌مینه به‌رفراوانه‌تان لێ هاته‌وه یه‌ك و پشتان هه‌ڵكردو هه‌ڵاتن !! به‌ڵام دواتر خوای گه‌وره هێمنی و ئاسووده‌یی خۆی دابارانده سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و سه‌ر موسوڵمانان و سه‌ربازانێكیشی نارده خواره‌وه كه كه‌ستان نه‌تان ده‌بینین ، هه‌روه‌ها سزا‌و ئازارێكی زۆریشی به كافران گه‌یاند ، به‌ڵێ ئه‌وه‌یه سزای كافرو بێ باوه‌رِان ..
موسوڵمانه‌كان گه‌یشتنه دۆڵی حونه‌ین ، بینیان وا كافره‌كان گه‌رووی دۆڵه‌كه‌یان ته‌نیووه‌و سه‌ر لوتكه‌كانیشیان هه‌مووو گرتووه ، وه‌كو كه‌مینیش چركه‌یان له‌خۆیان برِیبوو تا ئه‌مان گه‌یشتنه به‌رده‌ستیان ئیتر له یه‌ك كاتدا و له هه‌موو لایه‌كه‌وه تیر باری ، دنیاش تاریك بوو ، تازه سه‌ره‌تای سپێده بوو ، ئیتر موسوڵمانه‌كان زۆر ترسان و شڵه‌ژان ، زۆرینه‌ی زۆریان به‌ره‌و دواوه كشانه‌وه‌و هه‌ڵاتن ! پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ستی كرد كه به‌ره‌كه‌یان شكا كه‌وته هاوار لێ كردن و بانگ كردنه‌وه‌یان ، به‌یعه‌تكه‌ی رزوانی وه‌بیسر ده‌هێنانه‌وه كه له‌سه‌ر مه‌رگ به پێغه‌مبه‌ریان (صلى الله عليه وسلم) دابوو ، هه‌ندێكیش له ئه‌سحابه دڵسۆزه‌كانی له هه‌موو لایه‌كه‌وه به جه‌سته‌ی خۆیان په‌رژینێكیان به ده‌رویدا دروست كردبوو ، عه‌بباسی مامی خوا لێی رازی بێت كه ده‌نگ گه‌وره بوو هاوار ده‌كرده خه‌ڵكه‌كه‌و ئه‌وه‌ی ده‌ووته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو ، ده‌یفه‌رموو : ( أنا النبيُّ لا كَذِب ، أنا ابنُ عبدالمطلب ) به‌رده‌وام دوعای سه‌ركه‌وتنیشی ده‌كرد ..
ئیتر خه‌ڵكه‌كه به‌ره‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هاتنه‌وه‌و زۆر به جیددی كه‌وتنه به‌رگریی و جه‌نگێكی قورس روویدا ، ئوم سولیمی كچی میلحان كه چه‌كداربوو هاوشانی مێرده‌كه‌ی ده‌جه‌نگاو به ده‌وری پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) زۆر ئازایانه هه‌ڵده‌سوورِا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵوێسته‌كه‌ی زۆری پێخۆش بوو ..
شه‌رِ گه‌متر بوو ، زۆری نه‌برد موشریكه‌كان شكان و ده‌سكه‌وتێكی زۆری سامان و دیلیان جێهێشت ! پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به سوپاكه‌یه‌وه هه‌ر به دوویانه‌وه بوو تا گه‌یاندنیه شوێنێكی تر پێی ده‌ڵێن ئه‌وتاس له‌وێشه‌وه ئیتر ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری خوا لێی رازی بێت نیشته سه‌ریان تا ته‌فرو توونای كردن ..
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی ناخۆش بوو ده‌سكه‌وته‌كان دابه‌ش كات ، وویستی ماوه‌یه‌ك ئارام بگرێت به‌ڵكو هه‌وازن به موسوڵمانێتی بێنه خزمه‌تی و سامان و ده‌سكه‌وته‌كانیان بداته‌وه به خۆیان ، حه‌ڤده رۆژ سه‌بری له‌سه‌ر گرتن ، ئیتر كه هه‌ر كه‌سیان نه‌هات ، دابه‌شی كرد‌و پشكی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر دانا كه نه‌و موسوڵمان بوون ، كه‌چی دوای دابه‌ش كردنه‌كه وه‌فدێكی هه‌وازن هاتن و موسوڵمان بووین ، پرسیاری گێرِانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ده‌سكه‌وته‌كانیان كرده‌وه ، به‌ڵام تازه بوو بوو به موڵكی خه‌ڵكی بۆیه پێغه‌مبه‌ر رێزێكی زۆری له سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ی هه‌وازن كه ناوی مالیكی كورِی عه‌وف بوو گرت و سامانێكی تری تایبه‌تی له به‌یتولمال دایێ و كردیشیه‌وه به ئه‌میری ئه‌و كه‌سانه‌ی هۆزه‌كه‌ی خۆی كه موسوڵمان بوو بوون و دواتریش به ئه‌میری تیره‌و هۆزه‌كانی تری ده‌روبه‌ریشیان .. ئاوا خوای گه‌وره دوای ئه‌وه‌ی شكستێك هات به‌سه‌ر موسوڵماناندا به سه‌ركه‌وتنیان كۆتایی به غه‌زای حونه‌ین هێنا ، تا بۆیان بسه‌لمێت كه سه‌ركه‌وتن له خواوه‌یه نه‌ك له هۆكاری مادیه‌وه وه‌ك ده‌فه‌رموێ : (وَمَا النَّصْرُ إِلاَّ مِنْ عِندِ اللّهِ إِنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ) الانفال / 10 واته سه‌ركه‌وتن له غه‌یری لای خواوه نیه ، به ته‌ئكید خوای گه‌وره به ده‌سه‌ڵاته‌و دانایه ..
|