 غه‌زای خه‌نده‌ق ( ئه‌حزاب )
غه‌زای خه‌نده‌ق ( ئه‌حزاب ) له مانگی شه‌ووالی ساڵی پێنجه‌می كۆچی‌دا روویدا ، هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه كافره‌كان له‌وه دڵنیا بوون ئیتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه نه‌ماوه هه‌ر تیره‌و هۆزێك به جیا بۆ خۆی بكه‌وێته دژایه‌تی ئیسلام و ئومێدی هه‌بێت به‌سه‌ریدا زاڵ بێت ، بۆیه هاتنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ر به سه‌ری یه‌كه‌وه نێن وهه‌موویان به‌ره‌یه‌كی دژ دروست بكه‌ن ، سه‌رۆكه‌كانی جوله‌كه‌كانیش به‌شداری فیته‌كه بوون و زیاتر تیره‌و هۆزه‌كانیان بۆ ئه‌و به‌ره پێكهوهنانه هان ده‌دا ، حیبرهكانی جوله‌كه‌كان ده‌چوونه لای سه‌رۆك خێڵه عه‌ره‌به موشریكه‌كان و سوێندیان بۆ ده‌خواردن كه دینی ئێوه به‌و بت پهرستیهیهوه له‌وه‌ی محمد (ێلى الله علیه وسلم) باشتره كه وا ده‌زانێت دینی یه‌كخواپه‌رستییه ! ئه‌مه‌ش كه خوای گه‌وره له قورئانه پیرۆزه‌كه‌یدا وه‌ك پێشه‌كیه‌كانی ئاماده‌باشیی ده‌روونی كافره‌كان تۆماری كردووه كه ده‌فه‌رموێ : [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبًا مِّنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ هَؤُلاء أَهْدَى مِنَ الَّذِينَ آمَنُواْ سَبِيلاً ] النساء/51 واته : مه‌گه‌ر ئا ئه‌وانه نا‌بینیت كه پشكه كتێبێكیان وه‌به‌ر كه‌وتووه كه‌چی باوهرِ به جیبت و تاغووت ( بت و شه‌یتان و حوكمی غه‌یری خواوویستی ) ده‌هێنن و به كافره‌كانیش ده‌ڵێن رێبازی ئێوه له‌وه‌ی ئیمانداره‌كان راستتره !
قوره‌یش له‌گه‌ڵ هۆزی غه‌ته‌فان و تیره‌كانی تردا كه‌وته رێكه‌وتن و به‌ره ساز كردن ، تا نزیكه‌ی ده هه‌زار جه‌نگاوه‌ری سوارچاكی كۆكرده‌وه ! كه ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌و ناوچانه‌ی ده‌وری مه‌دینه كه ده‌شتایی بوون ، كه‌وته هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێكی گه‌وره‌و قووڵ و پان و پۆرِ ، ریوایه‌ت هه‌یه كه ئه‌وی خستیه سه‌ر ئه‌م فیكره‌یه سه‌ییدنا سه‌لمانی فارسی بوو ، ئینجا خۆشی وه‌كو یاوه‌رانی دڵسۆزی كه‌وتبووه هه‌ڵكه‌ندن و به‌ده‌م پاچ وه‌شاندن و گڵ دهركردنیشهوه له‌گه‌ڵ یاوه‌رانیدا ئه‌م دێرِه شیعرانه‌ی ده‌ووته‌وه :
واللهِ لولا اللهُ ما اهْتَدَينا ولا تَصَدَّقْنَا ولا صَلَّيْنَا
فَأنـْزِلَنْ سـَكِينَةً علَينـا وثبِِّّتِ الأقْدَامَ إنْ لاقِينا
له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵه‌كه‌دا تاوێره به‌ردێكی گه‌وره‌و سه‌خت هاته رێ‌یان ، هه‌ر خه‌ریكی ئه‌وه بوون كه به‌رده‌وام هه‌واڵی زۆریی دوژمن و هێزی كۆكراوه‌ی ده‌هات ، موسوڵمانه‌كان خه‌میان لێ ده‌نیشت ، بارودۆخێكی ده‌روونی قورس دروست بوو بوو له‌سه‌ریان ، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ إِذْ جَاؤُوكُم مِّن فَوْقِكُمْ وَمِنْ أَسْفَلَ مِنكُمْ وَإِذْ زَاغَتْ الْأَبْصَارُ وَبَلَغَتِ الْقُلُوبُ الْحَنَاجِرَ وَتَظُنُّونَ بِاللَّهِ الظُّنُونَا . هُنَالِكَ ابْتُلِيَ الْمُؤْمِنُونَ وَزُلْزِلُوا زِلْزَالًا شَدِيدًا ] الاحزاب/10ـ11 واته : ئاوا له هه‌موو لایه‌كه‌وه بۆتان هاتن ، له‌سه‌رووتانه‌وه ، له خوارووتانهوه ، هه‌ندێك كه‌س چاوی سورِاو دیدی لێڵ بوو ! دڵیان گه‌یشتبووه گه‌روویان ، ئیدی گومانتان به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره‌ش بۆ دروست بوو بوو !! ئا ئه‌و كاته ساتی تاقی كردنه‌وه‌ی دینداریی موسوڵمانه ئیمانداره‌كان بوو ، كه ترس و بیم دای گرتبوون و ده‌له‌رزین ! ده‌تووت له بوومه‌له‌رزه‌دان و پارسه‌نگیان نه‌ماوه !!
دوورِووهكانیش له‌و نێوانه‌دا كه‌وتبوونه شهرِێكی سه‌ختی واته وات و هه‌ر ئیدیعایه‌یان ده‌كرد ، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ وَإِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ مَّا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ إِلَّا غُرُورًا ] الاحزاب/ 13 واته : دوورِووهكان و ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی له دڵیان‌دا هه‌یه ده‌یانووت خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هه‌ر بۆ ههرِاڵ كردن ( فریوو دان ) واده‌یان پێداوین !!
هه‌ردوو لا هه‌ر وا بۆ ماوه‌یه‌ك مانه‌وه ، كافره‌كان چه‌ندی جار هه‌وڵیاندا چتاَهكه ببرِن و بپهرِنهوه به‌ڵام هه‌ر نه‌یانتوانی ! ئینجا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به سه‌عدی كورِی مه‌عاز كه سه‌رۆكی هۆزی ئه‌وس بوو ، هه‌روه‌ها به سه‌عدی كورِی عوباده كه سه‌رۆكی هۆزی خه‌زره‌ج بوو ، پێی فه‌رموون بۆ ئه‌وه‌ی خوێن نهرِژێت ، برِۆن پرۆژه‌یه‌كی رێكه‌وتن بخه‌نه پێش چاوی دوژمن ، ئه‌گه‌ر رازی بن واز له‌م جه‌نگه بهێنن وبگهرِێنهوه سێیه‌كی خورمای مه‌دینه‌یان له به‌رامبه‌ریدا ده‌ده‌ینێ ! به‌ڵام دوای ار گۆرِینهوهو هێنان و بردنی بۆچوونه‌كان ، سه‌عدی كورِی مه‌عاز فه‌رمووی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، به خوا قه‌سه‌م ئه‌و زه‌مانه‌ی ئه‌هلی كوفر‌و شیرك بووین و بتمان ده‌په‌رست ، ئه‌وانه خۆزگه‌یان بۆ ده‌نكه خورمایه‌كمان ده‌خواست ، به غه‌یری میوانداریی و كرِین ده‌ستیان نه‌یده‌گه‌یشتێ ، ئیدی چۆن كه ئێستا خوای گه‌وره به‌م ئیسلامه مه‌زنه رێزی لێناوین و به جه‌نابیشتان به‌هێزی كردووین سامانی خۆمانیان بده‌ینێ ؟! به خوا قه‌سه‌م غه‌یری شمشێریان ناده‌ینێ ، با خوای گه‌وره حوكمی نێوانمان بكات .. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی : ( فأنت وذاك ) واته: ده‌ی باشه ئه‌وه تۆ‌و ئه‌و بۆچوونه‌ت ..
دواتر كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هه‌ستی كرد وا كافره‌كان نارِهحهت بوون ، وویستی درز بخاته ناو رێكه‌وتنه‌كانی نێوانیان ، به تایبه‌تی نێوان ئه‌وان كه له ده‌روه‌ی مه‌دینه بوون و جوله‌كه‌كانی به‌نی قوره‌یزه كه هاوپه‌یمانی ئه‌وان بوون وله ناو مه‌دینه‌شدا بوون و كاریگه‌ریی ده‌روونیان هه‌بوو ، ئه‌مه‌شی الحمدلله بۆ چووه سه‌ر ، وورده وورده جوله‌كه‌كان له كافره‌كان درِدۆنگ بوون و ئه‌وانیش له‌مان به گومان كه‌وتن ، هه‌ر یه‌كه‌یان وای ده‌زانی به نهێنی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (ێلى الله علیه وسلم) رێكه‌وتوون ، ئیتر ئارِاستهی جه‌نگه‌كه به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندی موسوڵمانان ده‌هاته‌وه ، ئینجا قه‌ده‌ری خوای په‌روه‌ردگاریش هاته ناو هاوكێشه‌كه‌و به یه‌كجاری تایه‌كه‌ی به‌لای موسوڵماناندا قورس كرد ، خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ زیاد بوونی بێ متمانه‌یی ناو كافره‌كان كردیه ره‌هێڵه‌و ره‌شه‌باو بۆران ! ده‌فه‌رموێ : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَاءتْكُمْ جُنُودٌ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا وَجُنُودًا لَّمْ تَرَوْهَا وَكَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا ] الاحزاب/ 9 واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوهرِتان هێناوه ، هۆ موسوڵمانینه ، یادی نیعمه‌تی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه له‌سه‌رتان ، بیرتانه كه سه‌ربازانی ئه‌و هاتنه لاتان ، بیرتانه چۆن ره‌شه‌بای كرده سه‌ریان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سه‌ربازانه‌ی خۆی كه ئێوه نه‌تان ده‌بینین ؟! خۆ خوای گه‌وره بینه‌ری ئه‌وه بوو كه ده‌تانكرد ..
كافره‌كان ئا له‌م بارودۆخه ده‌رونی و كه‌ش و هه‌وایه‌دا بوون ، كاتێكیان زانی ئه‌بو سوفیان هاواری لێ هه‌ستا : ئه‌رێ وا من بار لێ ده‌نێم و دهرِۆمهوه ئێوه‌ش برِۆن !! ئه‌وانه‌ی هۆزی غهتهفانیش به‌دوویدا ووتیان : ئێمه‌ش دهرِۆین .. دوای كه‌مێك ئه‌وانی تریش یه‌ك یه‌ك و دوو دوو هه‌مان هه‌ڵوێیستیان ئاشكرا كرد ! ئاوا خوای گه‌وره گه‌مارۆكه‌ی مه‌دینه‌ی پێ شكاندن و وه‌ك ده‌فه‌رموێ : [ وَرَدَّ اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِغَيْظِهِمْ لَمْ يَنَالُوا خَيْرًا وَكَفَى اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ الْقِتَالَ وَكَانَ اللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزًا ] الاحزاب / 25 واته : خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی كافربوون ، هه‌موویان به‌و رق و قینه وبوغزهیانهوه گێرِایهوهو ده‌ستیان له هیچ خێرێك گیر نه‌بوو ! خوای گه‌وره‌ش جه‌نگه‌كه‌ی بۆ موسوڵمانان راگرت ، به رِاستی خوای گه‌وره به‌هێزو به ده‌سه‌ڵاته ..
ئه‌وه‌ی زۆر له‌م جه‌نگه‌دا زه‌ق بۆوه حه‌زی تێكده‌رانه‌و رۆڵی فیتنه‌چێتی جوله‌كه‌كان بوو ، به ئاشكرا هه‌رچی دوژمنی ئه‌م بانگه‌وازه هه‌بوو كۆیان ده‌كردنه‌وه‌و گهلهكۆمهكێیان دژی ئیسلام پێ دروست ده‌كردن ! هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) هه‌موو هۆكارێكی سه‌ركه‌وتنی ده‌گرته به‌ر ، وه‌كو لێره‌دا ده‌بینین چاڵی به ده‌وری مه‌دینه‌دا هه‌ڵكه‌ند تا رێ له گه‌یشتنی له‌شكری كافره‌كان بگرێت ، دیسان دیاره كه چه‌ند لاشهرِ بووه‌و حه‌زی به ئاشتی كردووه كه ئاوا ئاماده بوو ئه‌و ته‌نازوله له ئابوری شار بكات بۆ نهرِشتنی خوێن ، ئینجا به‌زه‌یی و له‌گه‌ڵدابوونی خوای گه‌وره‌ش ئاشكرایه كه چۆن ئه‌ولیایانی خۆی سه‌رخست و دوای ئه‌وی ئه‌وان هه‌موو هۆكارێكی سه‌ركه‌وتنیان گرنه به‌ر خوای گه‌وره‌ش به‌وه یارمه‌تیدان كه له ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا نیه ، جگه له ره‌هێڵه‌و ره‌شه‌باكه‌ش سه‌ربازانی نادیاری خۆی بۆ ناردن ، تا سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان مسۆگه‌ر بێت .. ئه‌مانه‌ش هه‌مووی بیر خستنه‌وه‌ی موسوڵمانانه كه له‌وه دڵنیابن كه مادام ئه‌وان بۆ خوا سوڵحابن ، خوای گه‌وره‌ش به هانایانه‌وه دێت و جه‌نگه‌كه‌یان له‌بری ده‌كات ، یان ئه‌وه‌نده‌یان هۆكاری سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌نێرێت ، كه ئه‌مان هه‌ر هیممه‌ت و وویستهكهیان بۆ بمێێنتهوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نده هۆكاره‌ی كه خۆیان بۆیان ههڵدهسورِێت .. ئه‌مه‌شه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له حه‌دیسی سه‌حیحی ئیبنو عه‌بباسدا ده‌فه‌رموێ : [ احفَظِ اللهَ يَحْفَظْكَ ، احْفَظِ اللهَ تَجِدْهُ تُِجاهَكَ ] واته تۆ خوا بپارێزه به پاراستن و سه‌رخستنی دینه‌كه‌ی و پێوه پابه‌ندبوونی ، خوای گه‌وره‌ش تۆ ده‌پارێزێت ، تۆ خوای گه‌وره بپارێزه ده‌یبینی به‌ره‌و رووته‌و بۆ یارمه‌تیت ئاماده‌یه ..
|