 جەنگ لەگەڵ هۆزە عەرەبەکان

ناکۆکی لەگەڵ هۆزە عەرەبییەکان
ماوەیەکی کەم دوای فەتحی مەککە، هۆزەکانی هوزان و سەقیف و لەگەڵ هەندێکی
بەنی هیلال ڕێکەوتن لەسەر شەڕکردن لەگەڵ موسڵمانان، کاتێک پێغهمبهر (صلی
الله علیه وسلم) ئەوەی بیست دەرچوو لە مەککە لە غەزووی حونەیندا لە ڕۆژی
شەممە ٦ی شەوالی ساڵی ٨ک، و ١٢،٠٠٠ جەنگاوەر لەگەڵی دەرچوون، و موسڵمانان
لە ئەنجامدا سەرکەوتن و زۆربەی هۆزی هوزان هەڵهاتن بۆ تائیف.
دوای غەزووی حونەین و لە هەمان کاتدا، پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم)
بەرەو تائیف ڕۆیشت بۆ دەرکردنی هوزان و سەقیف، و غەزووی تائیف ڕوویدا لە
نێوانیان، سوپای ئیسلامی گەمارۆیان دان ماوەی ٤٠ ڕۆژ، پاشان وازیان لێ
هێنان.
لە ڕەجەبی ساڵی ٩ک، غەزووی تەبوک ڕوویدا کە دوایین غەزووی پێغهمبهر (صلی
الله علیه وسلم) بوو، دوای ئەوەی هەواڵیان پێ گەیشت لە وڵاتی ڕۆمەوە کە
پاشای ڕۆم و هاوپەیمانە عەررەبەکانی، سوپایەکیان پێک هێناوە بۆ هێرش بردنە
سەر دەوڵەتی ئیسلامی، موسڵمانان سوپایەکیان پێک هێنا لە ٣٠،٠٠٠ جەنگاوەر بە
هاوڕێیەتی ١٠،٠٠٠ سوارچاک، بەڵام لەبەر دووری ڕێگەکاکە و توندی گەرماکە
تووشی سەختی بوون و کە گەیشتنە تەبووک، ٢٠ شەو تیایا مانەوە، و کاتێک ڕۆمان
و هاوپەیمانەکانیان هەواڵی کشانی سوپای ئیسلامییان بیست ترسان و
جیابوونەوە لە ناو سنووری وڵاتەکەیان، و موسڵمانان تەبووکیان بە جێ هێشت، و
گەڕانەوە بەرەو مەدینە لە ڕەمەزانی ساڵی ٩ک.
|