 غه‌زای ئوحود
دوای ئه‌وه‌ی كه موشریكانی قورِه‌یش له به‌دردا به‌زین و كوژراوێكی زۆر‌و زیانێكی مه‌عنه‌ویی زۆرتریان لێ كه‌وت ، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌پیاوی یه‌كی یه‌كییان فه‌وتا ، برِیاریان دا خۆ ئاماده‌كه‌ن بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی به‌ژان ! بۆیه له ساڵی سێیه‌می كۆچی‌دا سوپایه‌كی سێ هه‌زار جه‌نگاوه‌رییان ئاماده كرد‌و به ژن و منداڵه‌وه كه‌وتنه‌وه رێ ، ژن و منداڵ بردن بۆ شه‌رِی گه‌وره‌و چاره‌نووسساز ، لای عه‌ره‌به‌كان عاده‌ت بوو ، ئه‌مانیش هه‌موویان ژن و منداڵیان له‌گه‌ڵ خۆ برد تا زیاتر غیره‌ت بیانگرێت و به‌رگرییان لێ بكه‌ن و شه‌رم بكه‌ن له‌به‌رچاویان نه‌به‌زن و ئه‌وانیش ئه‌مان هانده‌ن ، ئاوا كه‌وتنه له‌شكركه‌شی تا گه‌یشتنه چیای ئوحودی نزیك شاری مه‌دینه !
پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم) راوێژی به یاوه‌رانی كرد كه بۆ رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌یان بچێته ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه چاكتره یان هه‌ر له مه‌دینه بمێنێته‌وه‌و ئه‌وان بێنه سه‌ریان بۆ ناو مه‌دینه ؟! چونكه ئه‌و كاته كوشتن‌یان له كۆڵان و سه‌ربانه‌كانه‌وه ئاسانتر ده‌بێت و ژن و مناڵی موسوڵمانه‌كانیش ده‌توانن چالاكانه به‌شداری شه‌رِه‌كه بكه‌ن ، به‌ڵام رای گه‌نجه‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌شداریی غه‌زای به‌دریان نه‌كردبوو ئه‌وه بوو كه بۆیان بچنه ده‌ره‌وه .. پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واش (صلى الله علیه وسلم) هه‌رچه‌نده رای وابوو له شاردا رووبه‌رِوویان ببێته‌وه به‌ڵام رای گه‌نجه‌كانی هه‌ڵبژاردو له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی حه‌وت سه‌د كه‌سدا ته‌شریفی برده ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه ، چونكه دوورِووه‌كان كه واده‌یان پێدابوو كه له‌سه‌ری ده‌كه‌نه‌وه ، خۆیان دزیه‌وه‌و نه‌چوون .. له‌وێ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) سوپاكه‌ی خۆی رێكخست ، مه‌فره‌زه‌یه‌كی له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیاكه دانا‌و فه‌رمووی ئێوه پشتیوانیمان لێ بكه‌ن و ئاگادار بن نه‌بادا قورِه‌یش له پشته‌وه بۆمان بێته‌وه ! پێشی فه‌رموون له هیچ حاڵه‌تێكی سه‌ركه‌وتن و به‌زیندا جێی خۆیان چۆڵ نه‌كه‌ن !
شه‌رِ قه‌وماو قورِه‌یش شكا ، ژن كه‌وتنه هاوارو زریكه‌و لاواننه‌وه ! موسوڵمانان نیشتنه سه‌ریان هه‌ندێكیان كه‌وتنه كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و ده‌سكه‌وتی شه‌رِ ، مه‌فره‌زه‌ی سه‌رچیاش كه دیتیان قورِه‌یش به‌زی ، هه‌ر چه‌ند عبدالله‌ی كورِی جوبه‌یری ئه‌میرییان هاواری لێ كردن و فه‌رمانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلى الله علیه وسلم) خسته‌وه یادیان به‌ڵام هه‌ندێكیان شوێنی خۆیان هه‌ر به جێ هێشت ورایان كرده خواره‌وه‌و وكه‌وتنه شت كۆكردنه‌وه ! له‌ولاشه‌وه كه خالیدی كورِی وه‌لید كه هێشتا له‌به‌ره‌ی كافره‌كان بوو ، بینی وا هه‌ندێكیان سه‌رچیاكه‌یان چۆڵ كرد له پشته‌وه هێرشێكی ناكاوی كرده‌وه سه‌ریان و سه‌ری له موسوڵمانان شێواند‌و شڵه‌ژاندنی ، سه‌ركه‌وتنی لێ كردن به به‌زین ، خۆشیی لێ كردن به شین ، چونكه هه‌م خۆی زۆری له پشته‌وه لێ كوشتن و هه‌م قورِه‌یشیه هه‌ڵاتووه‌كانیشی ئازا كرده‌وه‌و كه بگه‌رِێنه‌وه سه‌ر موسوڵمانان ! ئیتر نه‌خشه‌كه تێكچوو ! به تایبه‌تی كه پاڵه‌وانێكی وه‌كو حه‌مزه‌ی مامی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به ده‌ستی كۆیله‌یه‌كی وه‌كو وه‌حشی كورِی حه‌رب كوژرا ( به‌ڵێنیان پێدابوو كه ئه‌گه‌ر حه‌مزه بكوژێت ، له كۆیله‌یی ئازادی ده‌كه‌ن ) ئه‌ویش نه‌ك هه‌ر كوشتی به‌ڵكو جه‌رگ و دڵیشی ده‌رهێنا !! ئه‌م ره‌فتاره‌ش پغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی (صلى الله علیه وسلم) زۆر خه‌مبار كرد .. پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) روومه‌تی پیرۆزی بریندابوو ، دانێكی شه‌هید بوو .. شه‌رِه‌كه به شكستی موسوڵمانان ته‌واو بوو ، دوای ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندییان بوو .. سوره‌تی ئالی عیمران به چه‌ند ئایه‌تێكی خۆی ، روداوه‌كه‌مان به حاڵه‌ته ده‌رونیه‌كانیه‌وه بۆ باس ده‌كات ، وه‌ك ده‌فه‌رموێ : [ إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌ فَقَدْ مَسَّ الْقَوْمَ قَرْحٌ مِّثْلُهُ وَتِلْكَ الأيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ وَلِيَعْلَمَ اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَاء وَاللّهُ لاَ يُحِبُّ الظَّالِمِينَ . وَلِيُمَحِّصَ اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ وَيَمْحَقَ الْكَافِرِينَ ] ال عمران / 140ـ141 واته : ئه‌گه‌ر ناسۆرو ژان و سوێ ( له ئوحوددا ) چۆته دڵتانه‌وه ، ئه‌وه بزانن كه خه‌ڵكی تریش ( وه‌كو قورِه‌یش ) ناسۆرو سوێی واش چۆته دڵیانه‌وه ( له به‌دردا ) ئیتر ئه‌مه رۆژگاره‌و ئێمه خۆمان لای ئه‌م و ئه‌و ده‌ستاوده‌ستی پێ ده‌كه‌ین ، تا ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌رِیان هێناوه واقیع بینتر بن ، خوای گه‌وره‌ش خۆی شاهیدو شه‌هیدتان لێ هه‌ڵده‌بژێرێت ، ، خوای گه‌وره سته‌مكارانی خۆش ناوێت . ئه‌مه تاقی كردنه‌وه‌ی خوایه تا ئه‌و كه‌سانه پاڵفته‌كات كه باوه‌رِیان هێناوه‌و ئه‌وانه‌ش كه كافرن نابووت و رسوایان بكات ..
یان ئه‌و ئایه‌ته‌ی له ئارِاسته‌ی په‌روه‌رده‌ییاندا ده‌فه‌رموێ : [ وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ اللّهُ وَعْدَهُ إِذْ تَحُسُّونَهُم بِإِذْنِهِ حَتَّى إِذَا فَشِلْتُمْ وَتَنَازَعْتُمْ فِي الأَمْرِ وَعَصَيْتُم مِّن بَعْدِ مَا أَرَاكُم مَّا تُحِبُّونَ مِنكُم مَّن يُرِيدُ الدُّنْيَا وَمِنكُم مَّن يُرِيدُ الآخِرَةَ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ وَلَقَدْ عَفَا عَنكُمْ وَاللّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ ] ال عمران / 152 واته : هۆ موسوڵمانینه ، خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی سه‌ررِاستانه له‌گه‌ڵتاندا برده سه‌ر ( له‌سه‌ره‌تای ئوحوددا كه ئێوه به فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌وه ( صلى الله علیه وسلم) پابه‌ند بن ، ئه‌ویش سه‌رتان خات ) ئه‌وه‌بوو ئێوه دوژمنانی خۆتان به‌گیر هێناو شكاندتانن ، به‌ڵام كه پابه‌ندیتان نه‌ماو گوێرِایه‌ڵی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم) نه‌مان و به‌زین و كه‌وتنه ناكۆكی نێو خۆتان ، هه‌ندێك هه‌ڵوێستی نیشاندان كه كه پێتان ناخۆش بوو ، ئێوه هه‌تانه دنیای ده‌وێت و هه‌شتانه قیامه‌تی ده‌وێت ، ئه‌وه خوا بوو كه ده‌ستانی له زاڵ بوونتان به‌سه‌ریاندا گرتوه ، تا تاقیتان كاته‌وه ، تا فێرتان كات ، به‌ڵام خوای گه‌وره هه‌ر بورا لێشتان ، چونكه ئه‌و به‌سه‌ر موسوڵمانانه‌وه هه‌ر خاوه‌ن فه‌زڵه .
ئه‌م غه‌زایه گرنگ بوو بۆ جوێ كردنه‌وه‌ی دینداریی و هه‌ڵوێستی ئیماندارانه‌ی موسوڵمانان له هه‌ڵوێستی به‌زیووی دوورِووه‌كان ، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ عبدالله‌ی كورِی ئوبه‌یی پێشه‌وایاندا له غه‌زاكه كشانه‌وه‌و كۆڵیان دا .. دیسان بۆ سه‌لماندنی راده‌ی زۆری خۆشه‌ویستی موسوڵمانان بۆ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وایانی ( صلى الله علیه وسلم) كه له‌وه‌دا ده‌ركه‌وت كه هه‌ندێكیان خۆیان كردبوو به دیواری به‌شه‌ریی به ده‌وره‌ی جه‌سته‌ی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ردا ( صلى الله علیه وسلم)، یان رۆڵی ئافره‌تانی موسوڵمان كه به واقیعی به‌شداریی ئه‌و شه‌رِه سه‌خته‌یان به شمشێر وه‌شاندن كرد ! دیسان ئه‌وه‌ش بۆ موسوڵمانانی نه‌وه به نه‌وه روون بووه‌وه كه یه‌كێك له هۆكاری سه‌ره‌كی به‌زین گوێرِایه‌ڵی نه‌كردنی فه‌رمانده‌و جێبه‌جێ نه‌كردنی نه‌خشه‌ی كێشراوی شه‌رِه ، كه دوژمنان ئاسان ده‌توانن بیكه‌نه ئه‌و ده‌لاقه‌ی لێیه‌وه دزه ده‌كه‌نه ناو ریزی موسوڵمانانه‌وه ، وه‌ك خوای گه‌وره ئاماچه‌ی پێ كردووه : [ أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُم مُّصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُم مِّثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّى هَـذَا قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنْفُسِكُمْ ] ال عمران / 165 واته : ئه‌وه بۆچی كه ئه‌و موسیبه‌ته( شكستی ئوحود ) تان به‌سه‌ردا هات ، كه پێشتریش كێشه‌ی ترتان هاتبووه رێ ، هاوارتان لێ هه‌ستا : ( ئه‌مه چۆن بوو ، بۆچی وا روویدا ؟! ) پێیان بڵێ : ئه‌وه هه‌ر له خۆتانه‌وه‌یه ؟؟
|