 ئیسلام لە دیدی ئەواندا
ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد ، قەشە بوو چەندین بڕوا نامەی بەرزی لەبواری ئاینیدا لەبەشی ئاینناسی میسری پێبەخشراوە ، ببوە موسوڵمان لە کتێبی ( محمد فی التوراه ) دەڵێت : ( پێویستە مرۆڤی موسوڵمان شانازی بە ئاینەکەیەوە بکات چونکە ئاینەکەی وەک خۆر وایە کە لەسەر موسوڵمان و ناموسوڵمان هەڵدێت ، چونکە وەک هەوای پاک وایە کە هیچ کەسێ ناتوانێ بە بێ بونی بژی و ژیان بەڕێ کات ) لا ٣٢
ڕۆم لاندۆ پەیکەرساز و ڕەخنە گری هونەری ئینگلیزی و مامۆستای زانستە ئیسلامیەکان لە سان فرانسیسکۆ لە کتێبەکەی الاسلام و العرب دا دەڵێت { کاتێک محمد صلی اللە علیە وسلم وەفاتی کرد بیر و باوەڕی یەکتا پەرستی نوێ لە ڕێگادا بوو ، کە شۆڕشێک لە ڕوی ڕۆحی ماددی ڕزگاری بکات } لا ٣٥
د. گۆستاڤ لۆبۆن ، کە بە ڕەچەڵەک نەمساوییە و سەرۆک بەشی دیراساتی ڕۆژهەڵاتە لە زانکۆی کالیفۆرنییا ، لە کتێبی { الوحدە و التنوع فی الحضارە الاسلامیە} دە دەڵێت : ئەو گۆڕانکاریەی ئیسلام توانی لە کلتوری بە میراتگری پێشینانی عەرەبی ئەنجامی بدات ، لە چوار گۆڕانکاری سەرەکی کۆیان دەکەینەوە :
١ فراوان کردنی هەست ونەستی مرۆڤایەتی و پاککردنەوەی
٢ فراوان کردنی بازنەی هزری و ئەو ئامرازانەی یارمەتی مرۆڤ دەدەن بەسەر ئەو بازنە هزرییەدا باڵا دەست بێت .
٣ هێنانەکایەی سیستمێکی سیاسی کە هاوشێوەی نەبوو کارا و چالاک بوو
٤ وێنا کردنی شێوازی نوێ بۆ ژیان . لا ٣٧
جاک ریسلەر توێژەرێکی هاوچەرخی فەرەنسییە ، لە کتێبی { الحضارە العربیە } دا دەڵێت : ئیسلام لە ماوەی پێنج سەد ساڵدا لە { ٧٠٠- ١٢٠٠ ز } توانی بەهۆی هێز و زانست و سەرکەوتوی گەورەی ژیار و شارستانێتیەکەی دەست بەسەر جیهاندا بگرێت .
جۆرج سارتۆن ڕۆژهەڵاتناسێکی بەلجیکییە ، کە دکتۆرای لە زانستە سروشتیەکان و بیرکاریدا هەیە ، لە کتێبی الثقافە الغربییە فی ریعایە الشرق الاوسط دا دەڵێت : تاکە بەرهەمێک لە بەسود و بەکەڵکترین بەرهەمە پڕ ئەنجامەکانی مرۆڤاییەتیە ، ئەویش دەرکەوتنی ئیسلامە } لا ٢٨
ویل دیورانت فەیلەسوف و نوسەری ئەمریکی لە کتێبی { قصە الحضارە } دا دەڵیت : بنچینە ڕەوشتیەکانی موسوڵمانان و شەریعەت و حوکمەتەکەیان هەموویان لەسەر بنچینەی باوەڕ دامەزرا بوون ئیسلامیش سادەترین و ڕۆشنترین ئاینە بناغەکەی بریتییە لە شایەتمانی لا الە الا اللە محمد رسول اللە .
جیفری لانک : پرۆفیسۆرێکی بواری بیرکاری ئەمریکییە ، لە کتێبی { حتی الملائیکە تسآل } دا دەڵێت : پێش ئیسلام خۆشەویستی لای من مانایەکی نەبوو بەڵام کاتێک قورئانم خوێندەوە ، هەستم کرد سۆز و بەزەییەکی بێسنور دڵی داگرتم ئیتر ئەو کاتە هەستم بەوە ، کە خەریکە خۆشەویستی دڵم دادەگرێت ، ئەوەی منی پێشڕەوی کرد بۆ ئیسلام و خۆشەویستی بێ سنوری خودا بوو کە ناتوانی لە بەرانبەریدا بەرگە بگریت . لا ٢١١
پاشان دەڵێت : ئیسلام بریتییە لە تەسلیم بون بۆ ویستی خودا ، ئەمەش بەرز بونەوەیەکی بێسنورە بۆ پلەیەکی بێئەندازەی ئاشتی و ئارامی ، بەڕاستی هەر ئیسلامە بزوێنەری هەموو مرۆڤایەتی ، پێوەندی بونێکی ئارەزوومەندانەی لاشە و دل و گیانە . لا ٧٥
لویس یونگ توێژەرێکی هاوچەرخی ئینگلیزییە لە کتێبی ( العرب و اوروبا ) دا دەڵێت : سەڕەڕای مێژووی ئەوروپی پڕ دەمارگیری و دور لە لێبوردەی ئاینی پێچەوانەی موسوڵمانان ، بەڵام تا ئێستاش ئەوروپا ڕەتی دەکاتەوە لە لێبوردەی ئاینی پێچەوانەی موسوڵمانان ، بەڵام تا ئێستاش ئەوروپا ڕەتی دەکاتەوە دان بەوەدا بنێت ، کە عەرەبەکان دەستێکی باڵایان بەسەر شارستانیەتەکەدا هەیە ڕۆلی شارستانی ئەوان پشتگوێ دەخات و لە بەهای کەم دەکاتەوە . لا ٩
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن:یامن الحانە
و:مزفر عەولا قەسرێی
لاپەڕە ۹۳➖ ۹۸
|