بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 هەندێ لەو کەسایەتیانەی موسڵمان بوون
03/08/2020
بینین: 1822

ئیلینا شرۆمۆڤا، خانمێکی روسییه له ژینگەیەکی مەسیحیدا گەوره بووه، بەڵام
بیروباوەرەی قەبول نەبو، که کەدەڵیت: خودا کورێکی هه یه. بویه سه رگەردان مابو
نەیدەزانی چۆن جێگرەوەیەك بو ئایینی مه سیحی پێشوى بدوزێتەو، لەبەر ئەوه به دوای
زانیاری دەربارەی ژیانی دوای مردندا دەگەڕا، پاشان بەدوای خودادا، تا له کوتاییدا
لەگەڵ (لورا) دا که خانمیکی ئیتالی بو مسوڵمان بوبو ئاشنابوو، پۆشتەی و قسه
ڕێک و پیکەکانی لورا ورده ورده له دلی ئیلینادا جیگای خویان کرده وەو، تا له مانگی
كانونی یەکەمی سال ۲۰۰۵ز مسوڵمان بونی خۆی راگەیاند.
ئیلینا دەڵێت: (زۆر دڵخوش بوم که هاوری مسوڵمانەکانم زانیان کەکەوتو مەته
داوی خوشه ویستییەوه .. خوشه ویستی خوا و ئیسلام)...

ئیبراهیم کارلسۆن:
وێنە گرێکی روسی بێباوەڕ بوو، دوای چەند گفتوگۆیەك
له سەر بونی خوا له گەڵ ئافرەتێکی ئەمریکی مسوڵمان که ناوی ( شەهيده) بو مسوڵمان
بو، بەلام پاڵنەڕى سەرەکی له پشت مسوڵمان بونی چیرۆكيك بو که له ئینتەرنیتدا
خویندبویەوه به ناوی ( دوای دوازده کاتژمیر) که (کاترین پولوك)ی خانمی مسوڵمان
بووی کەنەدی نوسیبوی.

ماریا جۆ:
خانمێکی پرتوگالی کاسۆلیکی بو، دوڵسۆزی ئایینەکەی بوو، بەڵام
بیروباوەڕێکی که دەڵێت خودا کورەکەی خۆی له پێناو تاوانەکانی مروڤەكان کردۆته
قوربانی و مەسیح کوڕی خوایە و لەهەمان كاتدا خواشه . پابەندی بیروباوەڕ وای
لێكرد که گومان له بیروباوەڕەکه ی بکات.
ماریا دەڵێت: (چومه لاي قەشەیەك، دەربارەی گومانەکانم پرسیارم لێكرد، من دڵنیابوم که وەڵامەکەی دەزانێت، بەڵام سەرسام بوم، کاتیك پێی گوتم ئەمانه له
نهێنيیەكانی كاسۆليكين . هەروەها پێی گوتم کە دەبێ پاره بدەم له بەرانبەر ليخۆشبون
له گومانەکانم)
هەموو ئەمانه وایان لێكرد که ئیسلام هه لبژێرێت، کە تیایدا یەکتاپەرستی و
دڵسۆزی تەواوی بۆ خوا تیدا بینیەوه.
ماريا دەڵێت: (لای من ئیسلام وەك وێنەیەکی ئەندازەیی هەندسی وایه پڕه له
ڕەنگ و هەر بەشیکی بە شیکی تری تەواو دەکات .

مارما دوك باكتال محمد باكتال
بەریتانییه، مسوڵمان بوو و به یارمەتی محمد
غدەراوی واتاکانی قورئانی پیرۆزی کردوته ئینگلیزی، ئەو وەرگێڕانەش له باشترین
وەرگێڕانەکانه و یەکه مین وەڕگیرانه که کەسیکی مسوڵمانی ئینگلیز بیکات.
باکتال دەڵێت: (مسولمانان ده توانن ژیار و شارستانییەتەکەیان وه ك سەرده مانی
پێشو به خێرایی بڵاو بکەنەوه، بەڵام به مەرجيك ئەگەر بگەڕێینەوه سەرهەمان ره وشت
و ئاکاری پێشویان، چونکه ئەو جيهانه شێواوه ناتوانیت لەبەرانبەر رەوشتى
مسوڵماناندا خۆی بگریت).
له بەرهەمەکانی: (الثقافة الإسلامية).

موری کەیل عبدالصمد کیل
که سیکی کەنەدییه، چەند بروانامەیەکی لەبواری توێژینەوەکانی ئیسلامی و ئیسپانیدا هەیه، زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و
فەرەنسی دەزانیت، لەوتەیەکی گرنگدا دەڵێت: (ئیسلام هاوسەنگی له ژیاندا
پێبەخشيم، ئه و که سەی ئیسلام بەدەستبێنێت هیچی نەدۆڕاندووه، بەڵام ئەو کەسەی
ئیسلامی نەبێت چی به دەستهیناوه؟! ئیسلام لەگەڵ ئەقڵدا دەگونجێت ئەوەش فێربوم که مرۆڤ چی ئیمانی و ئیمانی ئه قلی
دەبەخشێت.

*(قرة العين)، خامیکی مه سیحییه و له خیزانیکی مەسیحی دینداردا ژیاوه، له
زانکوی (پەنسلفانيا) خویندویەتی، مسولڵمان بوه، به تایبه تی له ئایینه کاندا و توانی له ئیسلامدا هەمو وەڵامەكانی دەستبكەوێت.

ميخائيل هيمز، ئینگلیزه
، چه ند خاڵێکی سه رنجراکیش ئەویان به ره و ئیسلام هينا،
دوای گه ران و تویژینه وه یه کی دورو دریژ له دواین ئایینێك که هیچ گۆرانکارییەکی
بەسەردا نەهاتبیت و له گەڵ عه قل و مونتیقدا تێکنەگیریت.

ماری تولیفەر: خانمێکی مه سیحی بو، باوەڕەکه ی نەیتوانی قەناعەتی تەواوی
پێبێنێت، بۆيه دەستیكرد به لێكۆڵينەوه له ئایینی بوزی و هیندوسی، به لام كاتێك
به دوایدا دەگەڕا دەستی نەکەوت گەشتەکەی به ئيسلام كوتایی هات، چونکه
باوەڕی وایه، که ئیسلام تاکه ئایینێکه وەڵامی هەموو داواکارییەکانی مرۆڤ ده داته وه .

توماس محمد کلايتون
ئه مریکییەکی مەسیحی بو، ئایینەکه ی قەناعەتی تەواوی لێ به دەست نەهێنا بۆیه وازی لێهێنا، رۆژێکیان و بیرکردنەوەی وایلێکرد
واتاكانی قورئانی پیرۆزی بکەوێته دەست، ئەوەش ڕێگای حەقیقەتی بوو وایکرد و
دەستیکرد به لێكۆڵينەوه له کتێب و دانراوه ئیسلامییەکان و پەیوەندیکردن به
کۆمەڵێك بانگخواز، تا لەکوتاییدا هه مو ئه و هوکارانه به ره و ئیسلامیان برد و مسوڵمان بوو .

عائیشه بریگیت هونی
لەخێزانێکی مەسیحی ئینگلیزیدا گەوره بووه و ئارەزوی
له فەلسەفه بووه و لەو بوارەدا کاری کردووه، به مه بەستی ته واوکردنی خوێندنەکەی
گەشتى کرد بۆ کەنه دا لەوێ له زانكودا هه لی ئه وه ی بۆڕەخسا که به ئيسلام
ئاشنابێت و مسوڵمان ببێت.. عائیشه دەڵێت: (هەرچەندە هەوڵ بدەم ناتوانم وەسفى
ئەو کاریگەرییه بکەم که قورئانی پیرۆز لەسەر دڵی منی دانا، هه ر سورەتی سیەمینم
له قورئانی پیرۆزدا ته واوکرد و یەکسه ر کرنوشم بۆ وەدیهێنەری ئەو گه ردونه برد
وه یەکەمین نوێژی من بوو له ناو ئیسلامدا)

زور که سی تر ماون له وانه
ەى به ره و نوری ئیسلام هیدایەت دراون، له وانه
- هونەرمەند: جير من جاكسون .
- شاعير: (ئیلیاس تدعمه ( أبو الفضل الوليد)).
- ده رهينه ری سینەمایی ئەمریکی: دکس ئینگرام
- خانمه پێشکەشکاری ئەڵمانی: کریستیانی باکر
- هه ردو لاوی فەرەنسی: عه بدولرەحمان و کاترین توریز، وه دامه زرینه ری
پارتی شیوعی فه ره نسی( موریس توریز).
- بانگخواز: ئەحمەد فون دنفدر، خاوه نی کتێبی: (الإسلام و عیسی)
- موسیقاری فەرەنسی: جوليان نارس .
- بيرمه ندی سویسرى: تیتوس بروكهاردت، خاوەنی کتێی (الفن في الإسلام).
- خالد پرۆفیسۆری سویدی: ئان سوفي رولو، سه رۆکی بەشی ئایینەکانی زانکوی
مالمون).
- خانمه پرۆفيسوری روسی: فاليريا بوروخوفا، ماموستای فه لسه فه و زمانەكان
له زانكوی (موسكو).
- پروفيسوری یابانی: مورتەزا كوراساوا.
جگه له مانه ش زور که سی تر هەن که ئيمه نایانناسین.. به لام خوا ده یانناسێت .
به راستی ئه وانه .. محمد( صلی اللە علیە وسلم )یان بەدەستهێنا و .. مەسیحیشیان له ده ست نه دا .
ئەوانە حەقیان ناسی و بەفەزڵی خوا لە تاریکیەوە بەرەو ڕووناکی چوون ..
ئەوانە ڕاستگۆ بوون و شوێنی ڕەزامەندی خوا کەوتن ..
ئەوانە خودا لەنێو بەندە کاندا هەڵی بژاردوون ..

٭ ٭ ٭
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا:۲۳٤ـ۲٤۰

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه