بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 وەرزشوانان
03/08/2020
بینین: 4729

ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ ( 4 )
ئه‌وه ڕێزو به‌هره‌یه‌کی خواییه ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سه‌ی که خوا خۆی ئاره‌زووی بکات و شایسته بێت، خوایش خاوه‌نی به‌خشش و به‌هره‌ی گه‌وره و بێسنووره‌.
(الجمعە).

کاسیۆس مارسيلوس کلای
محمد علی کلای، یاریزانیکی
مشتەکۆڵە لە تەمەنی بیست
سالڵدا، که له نێو یاریگاکانی مشتەكۆڵه دا بەسەری برد سی جار بووه پاله وانی جیهانی
کیشی قورس، له ساڵی ۱۹۹۹ ز محمد علی کلای بەوەرزشوانی سەدە هەڵبژێردرا، کاتێ له سالی ۱۹۹۵ز بووه بە مسوڵمان هەموو جیهانی سەرسام کرد.

فيرديناند لويس تار
له شاری نیویورك له دایك بووه، یاریزانێکی بەناوبانگی تۆپی باسكه بوو بە درێژایی مێژوو کاتێ له زانكو
دەیخوێند لەخولی زانكۆكان لەساڵانی ۱۹۹۷ و ۱۹۹۹ ز دا بەباشترین یاریزان
هەڵبژێردرا، پاشان چووه تیپی لوس ئه نجلوس ليكرز و باشترین ئه نجامی له گیلدا
تۆمار کرد، توانی لەگەل تیپەکەیدا پێنج جار نازناو به دەست بێنێت،
له سالی ۱۹۸۹ له ته مه نی 43 سالی وازی له یاری کردن هیناوه، له سه ر ده ستی یه کیک
له بانگخوازە ئیسلامیەکان لەواشنتون مسوڵمانبوو .

"فريدريك كانوتی
له سالی ۱۹۷۷ ز له فەرەنسا له دایك بووه، یاریزانێکی توپی
پێی فەرەنسبيه، له تەمەنی ۲۰ ساڵیدا مسوڵمان بوه، يەكيك له کاره
خێر خوازییەکانی کردنەوەی گوندێکی مندالان بوو له ساڵی ۲۰۰۹ دا له مالى.

"فرانك ريبيري
له سالی ۱۹۸۳ز له فه رەنسا له دایك بووه، یاریزانی
هه لبژاردەی توپی پێی وڵاتەکەیەتی، کاتێ بوو به مسوڵمان سه رنجی ڕاگەیاندنی بۆخۆى
ڕاکێشا.. ريبيرى دەڵێت: ژیانێکی زۆر قورس و ناخۆشم هەبوو، بڕیارمدا بەدوای
ئارامیدا بگەڕێم، له كۆتاییدا ئیسلامم دوزییه وه..

ئیريك ئیبیدال
یاریزانیکی فەرەنسیه مسوڵمان بوه و لەگەڵ کچێکی جەزائیریدا
هاوسەرگیری کردووه، له لێدوانیکدا بو ڕۆژنامەی (استاد الدوحه ) ی وه رزشیدا
دەڵێت : (به هیچ شێوەیەك مسوڵمان بونم
مەرجێك نەبو له مەرجەکانی هاوسەرگیرییەکەم له گەڵ ئافرەتیکی مسوڵماندا، بەڵکو
ندوه چیرۆکێکی کۆنی سەردەمی لاویمه، من هەمو كات ئارەزوم ندوه بو مسوڵمان
ببم، له کوتاییشدا به ئه نجامم گەیاند)
نيكولاس ته نیلکا (بیلال ته نيلكا)
له 14ی مارسی ۱۹۷۹ز دا
له فيرسای له دایك بووه، یاریزانیکی تۆپی پێی فەڕەنسییه. له ته مه نی (16)ساليدا
مسولمان بووه، دەڵێت : (پێش حەوت ساڵ لەرێگەی هاوڕێیەکی تونسیم مسوڵمان
بوم، كە ناوی (ئیسماعیل) بوو پێکه وه له پاریس سان جيرمان یاریمان دەکرد، هەمیشه
ده رباری ئایینی ئیسلام و بنچینه و دروشمه كانی گفتو گۆی لەگەڵ دەکردم،
سوپاسگوزاری خودام، که ئێستا تا کێکم له کومەڵەی مسوڵمانان).
هه روه ها دەڵێت : (نازناوی بیلالم هه ڵبژارد، چونکه یەکەمین شت له ئیسلامدا
کە سه رنجی منی به رەو لاى خۆى ڕاکێشا (بانگ) بو)....

محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا:۲۲٥ـ۲۲۷

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه