بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 تێڕوانینی چەند زانایەکی بیانی دەربارەی پێغەمبەرمان صلی اللە علیە وسلم
18/03/2020
بینین: 1126
من دەنگم هەڵدەبڕم و تکا دەکەم بۆ ئەو ڕۆژەی مەسیحیەکان تێیدا رێز لە مەسیح دەگرن ئەویش بەوەی ڕێز لە محمد بگرن گومانیش لەوەدا نیە ، کە مەسیحی ڕاست ئەو کەسەیە ، کە دان بەڕاستی محەمەد دەنێ و پەیامەکەی بەڕاست دەزانێ { توێژەری ئینگلیزی لایتنەر }
مارسێل پۆزار بیرمەند و یاساناسی فەڕەنسی لە کتێبی { ئینسانیە الاسلام } دا دەڵێت :{ محمد ئەو پیاوەی زانای چۆن ڕەزامەندی زۆرتین خەڵک بەدەست بێنێت پێویستە مرۆڤێک بێت لەسەرووی ئاستی مرۆڤایەتی ، هەروەها ئەوە وادەخوازێت یەکێک بێت لە پێغەمبەرە ڕاستیەکانی خوا } لا ٤٦ هەروەها دەڵێت محمد پێغەمبەرێک بوو نەوەک چاکسازێکی کۆمەڵایەتی ، پەیامەکەشی گۆڕانکاری بنچینەی لە کۆمەڵگای عربی ئەوسا ئەنجام دا ، کە لە ئێستادا کاریگەریەکی کۆمەڵگای ئیسلامی هاوچەرخدا دەبینرێن ، لا ٦١
مۆریس بۆکای پزیشکێکی فەرەنسیە کە بووەتە موسوڵمان لە کتێبی قورئانی پیرۆز و تەورات و ئینجیل و زانستدا دەڵێت چۆن مرۆڤێکی نەخوێنەوار دەتوانێت پەی بەو ڕاستیە زانستیانەە ببات لە کاتێکدا هیچ مرۆڤێکی ئەو سەردەمە توانای ئەو کارەی نەبووە ، بە بێ ئەوەی لەو ڕوانگەیەوە قسەکانی هیچ هەڵەیەکی تێدا نییە ؟ لا ١٥٠
رۆجێگراودی بیرمەندێکی بەناو بانگی فەرەنسییە هەروەها یەکێکە لە گەورە پیاوانی پێشوی حیزبی شیوعی فەرەنسی ، بۆتە موسوڵمان و لە کتێبی عهود السلام دا دەڵێت: بەهۆی دوو بنچینیە سەرەکیەکانی ئیسلام ؛؛ بنچینەی دەسەڵات تەنیا بۆ خودایە ئەو بنچینەیەی بەهۆیەی هەموو دەسەڵاتێکی کۆمەڵایەتی ڕێژەییە ، هەروەها بنچینەی ڕاوێژ { شورا} کە هەممو هۆکارێکی نێوان و گەل و خوا ڕادەماڵێت و هەر سەرکێشیەکی ڕەها کە پیرۆزی دەداتە دەسەڵات و وا لەسەرکردە دەکات ببێتە خودایەک لەسەر زەوی ، ئەوا لە یەک کاتدا هەردووکیان لەناو دەبات لا ٣٦ .
جۆرج سارتۆن ڕۆژهەڵاتناسێکی بەلجیکییە ، کە دکتۆرای لە زانستە سروشتیەکان و بیرکاریدا هەیە ، لە کتێبەکەیدا'' الثقافە الغربییە فی راعیە الشرق الوصط'' دەڵێت: پێغەمبەر لە دەورو بەری ساڵی ٦١٠ ی زاینی کە ئەوسا تەمەنی چل ساڵ بوو بانگەوازی ئاشکرای دەست پێ کرد ، وەکو برا پێغەمبەرانی دی ، بەڵام زۆر لەوانە باشتر بوو ئەو خوا پەرستیی و زانا و یاسا دانەر بوو ، پیاوێکی تەواو کرداری بوو . لا ٢٩-٣١
سەرچاوە: محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن : یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێ
لاپەڕە :۳۰-۳۱

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه