 ئافرەت لە دیدی ئیسلامدا
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت ( استوصوا بالنساء خیرا ) واتە : لەگەڵ ئافرەتەکاندا چاکە کاربن. ئەحمەد نەسیم ئەندامی کۆمەڵەی زانستی عێراقییە بووەتە موسوڵمان لە کتێبی ( فی طریق الی الاسلام ) دا دەڵێت : پێویستە هەرگیز ئەوە لە یاد نەکەین کە تا ئیسلام هات ئافرەت هیچ مافێکی نەبوو ، ئیسلام بۆیەکەمین جار پایەی ئافرەتی بەرز کردەوە ، لە ژیاندا وەک پیاوان مافی پێدان .
مارسێل پۆزار بیرمەند و یاساناسێکی فەرەنسییە لە کتێبی انسانیە الاسلام دا دەڵیت : شاعیرە موسوڵمانەکان لە ڕێی ئیسپانیاوە مەسیحیەکانی ئەوروپایان فێری ڕێزگرتن لە ئافرەت کرد .
هەروەها دەربارەی مافی ئافرەت لە ئیسلامدا دەڵیت : لە ئیسلامدا ئافرەت مافی ئەوەی هەیە بە ئارەزووی خۆی مامەڵە بە سامانیەوە بکات ، لە کاتێکدا ئەو مافە بەتایبەت لا ڕێبازەکانی ڕۆژئاوادا – بەتایبەت فەرەنسا ، تا سەدەی نۆزدە و بیستەم نەبوو هەرچی مافی میراتە ڕاستە نیوەی پیاوی هەیە ئافرەت ، لەبەرامبەردا هەموو ئەرکەکانی تری خێزان لە ئەستۆی پیاودایە بەڵام ئافرەت هیچ کام لەم جۆرە ئەرکانەی لەسەر نییە لەهەمان کاتدا قورئان مافی داواکردنی تەڵاق دەداتە ئافرەت لە کاتێکدا لە ڕۆژئاوا تا دوای سیازدە سەدە لە ڕۆژئاوا ئەو مافەی پێنەدرا .
هاملتۆن ئەلیکساندەر جەب پێشەوای ڕۆژهەڵاتناسە ئینگلیزەکان لە کتێبی (المحمدیە ) دا دەڵیت : ئەوەی هەموو جیهان دانی پێدا دەنێت ئەوەیە کە ئەو محمدﷺ پلەو پایە و پێگەی شەرعی کۆمەڵایەتی بەرز کردۆتەوە .
گۆستاڤ لۆبۆن دەڵیت : ئیسلام ئافرەتی زۆر بەرز کردۆتەوە ئێمەش یەکەم کەس نین بەرگری لەو ڕایە دەکەین بەڵکو زۆر کەسانی دی بەرلە ئێمە ئەو کارەیان کردووە .
ئیفلین گۆبۆڵد کچە خانەدانێکی ئینگلیزییە موسوڵمان بووە لە کتێبی ( البحث عن اللە ) دا دەڵیت : ئافرەتی موسوڵمان بە هیچ جۆرێک لە مەیدانی زانست و زانیاریدا لە پیاوان کەمتر نەبوون ، ئەوەتا زانای موسوڵمان لە بواری مێژوو ئەدەب و فیکر هەموو بوارەکانی ژیان هەڵکەوتون )
پاشان گۆبۆڵد دەربارەی ئەو درۆ و دەلەسانەی هەندێ نوسەر دەربارەی ئافرەت لە ئاینی ئیسلامدا دەیخەنە ڕوو دەڵێت: خاتوو ( ماری مۆنتکاند ) هاوسەری باڵوێزی بەڕیتانیا لە تورکییا لە پەیامێکدا بۆ خوشکەکەی نوسی بووی : دەڵێن ئافرەتانی موسوڵمان دوورە پەرێز و داخراون بەڵام من دەمەوەێت ئەمە بەدرۆ بخەنەوە چونکە نوسەرانی ئەوروپا هەوڵ نادەن بەڕاستی بگەن و بەدوایدا ناگەڕێن ، من لەگەڵ ئافرەتانی موسوڵماندا ژیاوم و شتی وا بوونی نیە من گوێبیستی دەنگ و باس و ڕوداوەکان و شوازی ژیانم ئەوەی بە چاوی خۆم دیومە قسەی هەموو نوسەرانی ئەوروپا بە درۆ دەخاتەوە هەروەها دەربارەی هاندان ئیسلام بۆ فێر بووونی ئافرەت و داوا کردنی بۆ زانست دەڵێت : نەزانی ئافرەتانی موسوڵمان لەگەڵ فەرمانەکانی پێغەمبەری خوا دژی یەکن چونکە پێغەمبەری خوا فەرمانی داواکردنی زانستی بە ئافرەتانی کردووە و باوەڕ بوون بە نەزانی لای موسوڵمان بە کارێکی نەشیاو دادەنێت ، بەتوندی ڕوبەڕووی ئەو جۆرە بیر و باوەڕە بۆتەوە و بەمەش هیچ گومانێک ناهێڵیتەوە .
ویڵ دیورانت : فەیلەسوف و مێژوو نوس و نوسەرێکی ئەمریکییە لە کتێبی( قصە الحضارە) دا دەڵێت : دەربارەی مافەکانی ئیسلام بۆ ئافرەت دەڵیت :
١-ئیسلام پێگەی ئافرەتی لە وڵاتە عەرەبیەکان بەرز کردەوە
٢- دیاردەی زیندە بەچاڵکردنی ئافرەتی لەناو برد
٣- لە مافە دادگاییەکان و ئازادی ڕەفتارکردن بە مال و سامان ئافرەت و پیاو یەکسان بن
٤- مافی ئەوەی داوەتێ لەهەر بوارێکی ڕەوادا کاربکات و ماڵ و سامانەکەشی بۆ خۆی بێت .
٥- مافی مامەڵە کردنی تەواوی بە سامانەکەی هەیە
٦- دیاردەی مانەوە و گواستنەوەی ئافرەتانی لە باوکانەوە بۆ مناڵەکان لەناو برد.
٧-مافی ئەوەی دابین کرد کە ئافرەت نیواەی ئەندازەی میراتی پیاو بکرێت .
٨- قەدەغەی کرد ئافرەت بە زۆرە ملێ مارە بکرێت .
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا۱٤٤-۱٤۹ .
|