بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 زانست لە دیدی ئیسلامدا
21/07/2020
بینین: 1090

خاچ پەرستان دژایەتی شتێکیان کرد کە دەبوو لەبەردەمیدا زەلیلانە کرنوش بەرن لەبەردەم شارستانێک کەسەدەی نۆزدەم ئێمە بە بەراورد لەگەڵیدا زۆر هەژار و دواکەوتووە .( فردریک نیچە لە کتێبی عدو المسیح لا ٦٠)
ئیسلام لەوەدا ترسی لەسەر نییە کە بیر ئازاد دەکات بەڵکوو سەڕەڕای ئەو هەموو بیر و هۆش داگیر دەکات . ( عبدالحکیم بە حلاق ، ابحث عن هویە ) .
لە لیبری ەوە هاتووە کە گوتویەتیەتی ئەگەر عەرەبە موسوڵمانەکان لەسەر شانۆی مێژوو دەرنەکەوتبان ئەوا بوژاندنەوەی ئەوروپا بۆ چەند سەدەیەک دوادەکەوت .
د. مۆریس بۆکای لە کتێبی( القران الکریم و تورات و ئینجیل و العلم) دا دەڵێت سەرەتا هەستم بە دیراسەکردنی قورئانی پیرۆز بەبێ هیچ ڕایەکی پێشینە و بەشێوازێکی بابەتیانە ئامانجیشم زانینی ئاستی گونجانی لقەکانی قورئان بوو لەگەڵ زانستی هاوچەرخدا دوای لێکۆڵینەوەیەکی هۆشیراناەی دەقی عەرەب توانیم لیستێکم دەست بکەوێت کە بەهۆیەوە گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە لەڕووی زانستی هاوچەرخەوە قورئان هیچ زانیاریەکی تێدا نییە جێگەی ڕەخنە گرتن بێت .
هەروەها دەڵێت : لەسەرەتادا لایەنە زانستیەکانی قورئان منیان توشی سەرسوڕمان کرد چونکە هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبووم کە دەکرێ ئەو ئەندازە زۆر و جۆراو جۆرانەی بابەتی زانستیم دەست کەوێت و هەموشیان لەگەڵ زانستی هاوچەرخدا بگونجێت .
پاشان بۆکای دەڵێت : پێویستە ئەوەمان لەیاد بێت کە لەسەردەمی گەورەی ئیسلام .. واتا لەنێوان سەدەکانی هەشت تا دوانزەی سەردەمی مەسیحدا کە جەندنین کۆت و بەند خرابونە سەر پێشکەوتنی زانستی لە وڵاتە مەسیحیەکاندا ئا لەو کاتەدا چەندین توێژینەوە و دۆزینەوەی گەورە و گرنگ لە زانکۆ ئیسلامیەکاندا ئەنجام دەدران ئەوسا توێژەری رۆشنبیری زۆر جاکی لەبەردەستا بوو ئەوەتا لە قورتوبە کتێبخانەی خەلیفە بەتەنها چوارسەد هەزار کتێبی تێدا بوو هەروەها دەربارەی گەورەی زانایانی موسوڵمان دەڵێت : دەست نووسی زۆرمان لەڕێی ئەدیبا ئەرەبەکانەوە بۆ بەجێ ماون کە ئاستی ڕۆشن بیری وڵاتە ڕزگارکراوەکانمان بۆ دەردەخەن بەڕاستی ئێمە قەرزاری کلتوری ڕۆشنبیری عەرەبین لە بواری بیرکاری و گەردوون ناسی و فیزیا و جیۆلۆجیا و زانستی ڕووەکی و پزیشکی ...هتد.... بۆ یەکەمجار زانست لە زانکۆ ئیسلامیەکاندا خاسیەتی جیهانی بوونی بە خۆیەوە بینی ، لەو سەردەمەدا خەڵک زیاتر لەسەردەمی ئێستا بەئاین کاریگەر بوون ، بەڵام ئەوە ڕێگر نییە لەبەردەم ئەوەی کە لە یەک کاتدا باوەردار و زانا بن ، زانست برای جمکی ئاین بوو پێویستە زانستیش هەردەم ئەو خاسیەتەی پێوە دیار بێت .
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا۱٥۹-۱٦۲

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه