بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 ولیام مۆنتگۆمری وات دەڵێت
10/02/2020
بینین: 1626
{ هەرکە بیر لە مێژووی محمد ومێژوی سەرەتای هاتنی ئیسلام دەکەینەوە ، توشی سەرسوڕمان دەبین لەبەرامبەر ئەو کارە گەورەیەدا ، ئەگەر پێغەمبەر نەبوایە ، ئەگەر پیاوی شیاوی دەوڵەت و بەڕێوبردن نەبوایە ، ئەگەر متمانەی بە خوا نەبوایە و باوەڕی تەواوی نابوایە کە خوا ڕەوانەی کردووە هەرگیز نەیدەتوانی بەشێکی گرینگی مێژوی مرۆڤایەتی بنوسێتەوە !

پاشان دەڵێت : من هیوا و متمانەم بەوە هەیە کە ئەو لێکۆڵینەوەیە بتوانێت یارمەتی دەر بێت بۆ دوبارە گرنگیدان بە پیاوێک ، کە گەورەترین پیاوی نەوەی ئادەمە

جاک ریسلەر توێژەرێکی فەرەنسیی هاوچەرخە ، لە کتێبی حضارە العرب دا دەڵیت :لەسەر محمد پێویست بوو بە زوترین کات سەرکەوتنی گەلی عەرەبی بخاتە ڕوو ، دوای ئەوەی خوا نیعمەتی بەسەردا باراند و ئاینێکی بەرز و سادە و ڕونی بۆ نارد ، ڕێبازێک کە یەک لای کەرەوە بوو لە ڕو بەڕوبونەوەی دڵە ڕاوکێ بەردەوامی بیر و باوەڕە ئاینیەکان لا ٣٧

پاشان دەڵێت دوای ئەوەی زانیمان کە ئەو کارە گەورەیە بە ئانجام گەیەنرا و لە کەمترین کاتدا گەورەترین هیوای بۆ مرۆڤایەتی بەدەست هێنا ئەوا ئەو کاتە پێویستە دان بەوەدا بنێین ، کە محمد یەکێکە لەو گەورە پیاوانەی مێژووی گەل ئاینەکان شانازی پێوە دەکەن لا ٣٧
لامارتین مێژوو نوس و سیاسەتمەدار و هۆزانڤانێکی فەرەنسیە ، لە کتێبی السفر الی الشرق دا دەڵیت : گەورەترین ڕوداوی ژیانم ئەوەیە ، کە هۆشیاری ژیانی محمدم کۆڵوەتەوە و توانیومە درک بەو گەورەی و نەمرییە بکەم کە لە ژیانیدا هەبووە لا ٢٧٧ پاشان دەڵێت : ڕەفتاری ئەو لەکاتی سەرکەوتن و ئارەزووی گەیاندنی پەیامەکەی وە نوێژە درێژەکانی و گفت و گۆ ئاسمانیەکەی ، هەموو ئەوانە نیشانەن بۆ باوەڕێکی پتەو ، ، کە یارمەتی دەر بوو بۆ جێگیر کردنی پایەکانی باوەڕ لا ٢٧٧

پاشان وەسفی پێغەمبەر ﷺ دەکات ، دەڵێت : پێغەمبەر وتار بێژ و یاسا دانەر ڕزگارکەر چاکسازی بیر و باوەڕەکانی دی بوو ، پەرستشێکی هێنا ، کەلەسەر گەورە ڕاگرتنی وێنە و پەیکەر دانەمەزراوە ، ئەویش{ محمد} لا ٢٧٧
پاشان لامارتین دەپرسێ : کێ دەتوانێ پیاوێک لە مێژوودا بە محمد بچوێنێ ؟ بە پێی هەموو پێوەرەکانی پێوانی گەورەی مرۆڤ کێ لە محمد گەورە ترە ؟؟لا ٢٧٧
ئەو پرسیارەی لامارتین لە ساڵی ١٨٥٤ ی ز لە پاریس کردوێتی دکتۆری ئەمریکی مایکل هارت وەڵامی دەداتەوە کە ئەندامی کۆمەڵەی فەلەکناسی زانستی هەسارە ناسییە و یەکێکی لە زانا متمانە پێکراوەکانی فیزیای کردەکی لە کتێبەکەیدا { ١٠٠ کاریگەرترین کەسی مێژوو} کە تێیدا پێغەمبەری خواﷺمحمد ی لەسەرووی لیستی گەورەترین پیاوی مێژووی مرۆڤایەتی داناوە دەڵیت : هەڵبژاردنی محمد لەسەرووی لیستی کاریگەرترین پیاوی مرۆڤایەتی ، لەوانەیە هەندێ خوێنەر توشی سەرسوڕمان بکات و لەوانەیە هەندێکیان پیی ڕازی نەبن ، بەڵام بە ڕاشکاوی دەڵیم ئەو تاکە پیاوی مێژووە ، کە سەرکەوتنێکی بەرچاوی لە هەردوو ئاستی دینی و دنیای بەدەست هێنا بێت لا ١٩
پاشان د.هارت دەڵیت محمد گەورەترین ئاینی جیهانی هێنا و بڵاو کردەوە و بووە یەکێک لە پێشەوا سیاسییە جیهانییە گەورەکان تا لەو ڕۆژگارەدا و دوای تێپەڕ بوونی نزیکیەی سێزدە سەدە بەسەر وەفاتیدا ، کەچی هێشتا کاریگەریەکی بەهێز و گەورەی هەیە لا ١٩
ئیڤلین گۆبۆلد : ئافرەتێکی خانە دانی ئینگلیزییە کە بووەتە موسوڵمان لە کتێبەکەی البحث عن اللە دەڵێت : { بەرلەهاتنی محمد عرب گەلێکی بێڕێز و کەم بایەخ بوو ، هۆز و کۆمەڵەکانی هیچ بەهایەکیان نەبوو بەڵام کاتێک محمد هات سەرلەنوێ ئەو گەلەی زیندوو کردەوە بە جۆرێک کە دەکرێ بڵێین ئەو کارەی لە موعجیزە نزیک بوو} لا ٥١
پاشان دەڵیت :پێغەمبەر ئەو کاتە توانی موعجیزە و کاری سەرسوڕهێنەر ئەمجام بدات ، ئەو کاتەی توانی ئەو گەلە سەر ڕەق و پێداگرە وا لێ بکات دەسبەرداری بتەکانیان بن و یەکتا پەرستی قبوڵ بکەن .... بەمەش لە تاریکی و نەفامی دەری هێنان و بەرەو ڕوناکی فام کردن ڕێ نوێنی کردن لا ٦٦- ٦
محمد لە دیدی زانایاندا
ن:یامن الحاجە
وەرگێڕانی مزفر عەولا قەصرێ
لا: ۱۹ ٫۲۰

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه