 ئیمیل دێرمنگهەم ڕۆژهەڵاتناسێکی فەڕەنسییە لە کتێبی ( حیاة محمد ) دا دەڵێت
جیهاد بۆ هیدایەت کردنی خەڵکی و موسوڵمان کردنیان ناهاتووە ئەوەتا قورئان دەفەرموێت : لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ
البقرە ٢٥٦، واتە : زۆر لێکردن لە ئایندا نییە ، ڕێگای چاکە و خراپە بەتەواوەتی ڕون کراوەتەوە هەروەها قورئان فەرمان بە موسوڵمانان دەکات دادگەر بن و توند و تیژ نەبن .
هەروەها دەڵێت:{ لەبەر ئەوە سەرکەوتن بۆ عەرەبەکان نوسرا بوو چونکە شایەنی ئەوە بوون ، هەروەها لەبەر ئەوە بردنەوە بۆ ئیسلام نوسرا بوو چونکە ئیسلام ناونیشانی پەیامێک بوو کە ڕۆژهەڵات زۆر پێویستی پێی هەبوو ، موسوڵمانان لەبەر کۆچ کردن بۆ مەدینە زۆر ئێش و ئازاریان دی نەیان توانی بەرەنگاری ببنەوە ، بەڵام کاتێک کۆچیان کرد دوای ئەوە بەرگری کردن و سەرکەوتنە لێبوردەی فراوانیان کردە دەستوور .
پاشان دەڵێت : بەڵێ بت پەرستان هیچ جێگەیەکیان لە ماڵی ئیسلامدا نەما بەڵام بەڵام خاوەن کتێبەکان جولەکە و مەسیحیەکان مافی پاراستن و ئازادی پەرستشیان پێدرا پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت : من آذی ذمیّا فٲنا خصمه واتە : هەرکەسێک پەیمان بەستوویەک ئازار بدات ئەوا من دژیم لە قورئان و فەرمودەشدا زۆر فەرمان بە لێبوردەی کراوە ! ڕزگارکەران و ڕزگارکەرانی ئیسلامیش کاریان بەو بنچینەیە کردووە ! هەرگیز مێژوو ڕوداوێکی ڕاستی تۆمار نەکردووە کە موسوڵمانان گەلێکیان لە ناو بردبێت ، هاتنی پۆل پۆلی خەڵکیش بۆ ناو ئیسلام تەنها ئارەزوو بووە ، لێرەدا باسی عومەری کوڕی خەتاب دەکەین کاتێک کە قودسی ڕزگار کرد فەرمانی کرد بە خراپە نزیکی مەسیحیەکان نەکەونەوە و کڵێساکانیان بپارێزن و پیاوانی ئاینی پاراستن و ڕەتی کردەوە کە نوێژ لە کڵێسادا بکات ، نەوەک موسوڵمانان ئەوە بکەنە بیانوێک تا بیکەنە مزگەوت .
پاشان دێرمنگهەم جیاوازی نێوان فتوحاتی موسوڵمانان جەنگی خاچپەرستان دەخاتە ڕوو دەڵێت ( بە ڕاستی جیاوازییەکی زۆر بەدی دەکەین لەنێوان هاتنی موسوڵمانان بۆ قودس وەکو ڕزگارکەر و هاتنی خاچپەرستان کە دەستیان کرد بە کوشت و بڕی موسوڵمانان ! تا ئێستا کە ئەسپەکانیان تا چۆکان کەوتنە نێو گۆمی خوێن و بڕیاریاندا کە هەموو ئەو موسوڵمانانەش بکوژن کە لە کوشتارگەی یەکەم نەجاتیان بوبو .
پاشان دەربارەی بەزەی موسوڵمانان کە لە پێغەمبەری ئیسلام و شوێن کەوتوانیدا بەدیدەکرا دەڵێت : محمد دەری خست کە بەتەواوی گەشتۆتە بەرزی دەرونی کە ئەستەمە لە مێژوودا هاوشێوەی بدۆزرێتەوە ، فەرمانی بەسەربازەکانی کرد کە لەپیر و پەککەوتەکان خۆش بن و نزیکی ژن و مندال نەکەونەوە ، ئەگەداری کردنەوە کە نەکەن مالی خەڵک تێک دەن بە زۆرە ملێ شت لە بازرگانان وەرنەگرن درەختە بە بەرەکان نەبڕن و فەرمانی پێکردن لە کاتی زۆر پێویستدا نەبێت شمشێرەکانیان دەرنەهێنن ، هەروەها سەزەنشتی زۆر لەسەرکردەکانی دەکرد کە توشی هەڵە بوبان بۆی ڕاست دەکردنەوە
ڕۆم لاندۆ پەیکەرتاش و ڕەخنە گرێکی هونەری ئینگلیزیە و مامۆستای بابەتە ئیسلامیەکانە لە زانکۆی سان فرانسیسکۆ ،لە کتێبی ( الٳسلام و العرب ) دا دەڵێت : لە سەردەمانێکدا کە تاڵانکاری یاسایەک بوو کە هەموو لەشکرێک بە سەرکەوتنەوە چوبوایە ناو شارێک پەیڕەوی دەکرد ، لەو سەردەمەدا خالیدی کوڕی وەلید بەرامبەر خەڵکی دیمەشق کە دەردەکەوێت لەشکردی موسوڵمانان خۆی وەک ڕزگارکەری گەلە چەوساوەکان و لەهەمان کاتدا هەڵگری پەیامی ئیسلام هەژمارکرد .
پاشان ( لاندۆ ) شیوازی مامەڵە کردنی موسوڵمانان لەگەڵ پەیمان بەستووەکان جولەکە و مەسیحیەکان لە ژێر سایەی دەوڵەتی ئیسلامیدا دەخاتە ڕوو و دەڵێت : بە پێچەوانەی ئیمپراتۆریەتی مەسیحی ، کە هەوڵی دەدا بەزۆر مەسیحیەت بەسەر ژێر دەستەکانیدا فەرز بکات ، عەرەبە موسوڵمانەکان دانیان بە کەمینەی ئایندا نا جولەکە و مەسیحیەکان لای ئەوان بە پەیمان بەستوو یاخوود گەلە پاریزراوەکان ناسرا بوون
هامڵتۆن ئەلیکساندەر ڕۆکسین جیب ، پێشەوای ڕۆژهەڵاتناسە ئینگلیزەکانە لە کتێبی ( دراسات فی حضارة الٳسلام ) دا دەڵێت : فتوحاتەکانی ئیسلام بە جۆرێک ئەنجام دران کە بە هیچ جۆرێک ئابووری وڵاتە فەتح کراوەکانی توشی شپرزەی نەکرد و لەسەر ئەو بناغەیەش دەسەڵاتێکی ناوەندی توند و تۆڵیان دامەزراند .
د.لویس یۆنگ توێژەرێکی ئینگلیزی هاوچەرخە لە کتێبی ( العرب و اوروبة) دا دەڵێت : ئەو گیانە لێبوردەیەی ئیسلام لە سەدەکانی ناوەڕاستدا پەیڕەوی دەکرد زۆر لەو لێبوردەییە زیاتر بوو کە مەسیحیەکان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا پەیڕەویان دەکرد ، چونکە لە سەردەمی مەسیحیەکاندا ئەستەمە هیچ ئاسانکاری و ڕەفتارێکی باش بەرامبەر جولەکەکان یان موسوڵمانان بەدی بکەی .
د.نەسیم سوسە ئەندامی کۆمەڵەی زانتی عێراقە لە کتێبی ( فی طریقی الی الٳسلام ) دا دەڵێت : واچاکە شوێن کەوتوانی موسا و عیسا چاوێک بە مێژووی ئیسلامدا بخشێنن تا هەڵوێستەیەک لەسەر ئەو فەرمانانە بکەن دەربارەی بەزەی هاتنەوە بە منداڵ و ژن و پەککەوتەوە و ئەوانەی لە دژیان ناجەنگن ، مێژوو ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە موسوڵمانان بەپێی شەریعەتەکەیان ڕۆشتوون و بە هیچ جۆرێک بە خراپە نزیکی منداڵ و ژیر و پەیر و پەککەوتەکان نەبونەتەوە زۆر بە باشی مامەڵەیان لەگەلدا کردوون تەنانەت لەو کاتەشدا کە دوژمن لە منداڵ ژن و پیر و پەککەوتەو ئەو کەسانەشی دەکوشت کە جەنگاوەر نەبوون .
هەروەها دەڵێت : ئیسلام شەریعەتی دادگەری مرۆڤایەتییە ڕیبازی نەرم و نیانی لە بانگەواز بۆ ڕاستی یەکتا پەرستی دلەکان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت عەقڵی مرۆڤەکان سەرسام دەکات و بێشەڕ و شمشێر خەڵک پەلکێش دەکات .
ئیڤلین گۆبۆڵد خانمێکی خانەدانی ئینگلیزییە بووەتە موسوڵمان لە کتێبەکەی ( البحث عن اللە ) دا دەڵێت : ئیسلام بەخراپە نزیکی خاوەن ئاینەکانی تر ناکەوێتەوە تەنانەت ئەوەشیان لەسەر فەرز ناکات کە هەردەبێ ئاینەکەی قبوڵ بکەن بێنە ژێر سایەی هەروەها هەرگیز دژایەتی ئەوانەی نەکردووە کە نەبوونەتە موسوڵمان و کاری بۆکوشتن و سوتاندن و سزادانیان نەکردووە وەک چۆن ڕێبازەکانی تر کردوویانە ئەو ئایەتەی قورئانی پیرۆزیش بەڵگەیەکی ڕونە کە دەفەرموێت :: لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ
البقرە ٢٥٦، واتە : زۆر لێکردن لە ئایندا نییە
محمد ﷺ لەدیدی بیانیەکاندا
ن:یامن الحاجە
و:مزفر عەولا قەسرێی
لا:۱۱٦➖۱۲۰
|