 باسکردنی چەند ژنی پێغەمبەرانی ئەهلی کیتاب
(قُلْ مَا كُنتُ بِدْعًا مِّنْ الرُّسُلِ)الاحقاف ۹
واتە : تۆ ئەی محەمەد پێیان بڵێ من شتێکی تازە بابەت نیم لە ناو پێغەمبەراندا بۆ شتێکتان بانگ بکەم کە پێغەمبەرانی پێش خۆم خەڵکیان بۆ ئەو شتە بانگ نەکردبێت
.
لە ( سیفری تەکوین ) بەم شێوەیە باسی یەعقوب علیە سلام هاتووە ( فقام یعقوب و حمل بنیە و زوجاتە علی الجمل ) واتە : یعقوب منال و هاوسەرەکانی سواری وشتر کرد و .. ) سفر التکوین٣١ ..١٧
ئایا ڕۆژێ لە ڕۆژان بیستومانە کەسێک باسی هاوسەرەکانی یاعقوبی پێغەمبەر بکات یان باسی پاڵنەرەکانی چەند ژنی ئەو بکات هەروەها لە ( سەمەو ئەلی ) دووەم هاتووە کە داود علی سلام چەند هاوسەر و کەنیزەیەکی هەبووە و چەند کچ و کوڕێکی لێ وەپاش کەوتون .. و ( بعد مجیئە – ای داود من حبرون اتخذ لە جواری و زوجات .. و ولد لە بنون و بنات ) واتە دوای هاتنی داود علی سلام لە حبرون ەوە چەند کەنیزەیەک و هاوسەرێکی بۆ خۆی بڕیار دا وە چەند کچ و کوڕێکی لێ بوون سەمە و ئەلی سەڕەڕای ئەوەش وەک ئەوەی ئەو کارە هەر ڕوی نەدابێت نابینن هیچ کەسێک ئئەو کارەی داود علیە سلام بە نەشیاو بزانێت و هیچ کەس بە ئارەزوو بازی تۆمەتبار نەکردووە ، هەرچی لە ( ملوکی دووەم ) هاتووە کە ژمارەی هاوسەرانی سولەیمان بە پێی تەورات گەیشتۆتە هەزار هاوسەر ( یەکەم ئەو سولەیمان - حەوت سەد ئافرەت و سێسەد کەنیسەی هەبون و دڵیان داگیر کردبون سەڕەڕای ئەو هاوسەرە زۆرانەی سولەیمان پێغەمبەر علیە سلەم هەرگیز نەمان دیوە و ناشی بینین کە بگوترێت سولەیمان بە هۆی ئارەزوو بازییەوە هاوسەرگیری لەگەڵیان کردووە پاشان ئارەزوو باز بوبێت ، بەڵام کاتێک باسەکە لەسەر پێغەمبەری خوا محمد ﷺ بێت ئەوە تانە و تەشەری زۆری لێ دەکرێت و پەنجەی تۆمەتباری بۆ درێژ دەکرێت ، ئەوەی باسمان بە کورتی لەو چەند دێڕەدا دەخەینە ڕوو جا با ئەو کەسەی ڕاستی و سەلامەتی هەردوو دنیای دەوێت بەدل و ئەقڵی دادگەرانە بڕیار بدات یەکەم : ئەو ( پەیامبەرمان ) بەو شێوەیە نەبوو کەباسی دەکەن بەڵکو ئەو قسانە درۆ و دەلەسانە بێبنەمان بەڵگەش ئەو بەڵگانەن لە تەمەنی لاویدا لە مەکەدا بە پاکی و داوێن پاکی ناسرا بوو . سەڕەڕای ئەوەی هەمو هۆکارێکی ئارەزوو بازی لەبەردەستا بوو و بە ئاسانی دەیتوانی کاری وابکات و بکەوێتە نێو خراپەکارییەوە
دووەم : هاوسەرگیری لەگەڵ خاتو خەدیجەدا ڕەزای خوای لەسەر بێت کە تەمەنی زۆر لە خۆی زیاتر بوو .
سێیەم: تا خەدیجەش لە ژیاندا بوو هاوسەرگیری لەگەڵ هیچ ئافرەتێکی تردا نەکرد
چوارەم : دوای تەمەنی پەنجا ساڵی هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی دیدا کردووە ، نابێ ئەو ئەرکە زۆرانەش لەبیرکەین کە لەو تەمەنەدا دەکەوێتە سەر مرۆڤ و پێغەمبەر بە تایبەتی
-ئەو ژمارەی خێزانەکانی بۆ دیاری کرابوو هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (لَّا يَحِلُّ لَكَ النِّسَاء مِن بَعْدُ وَلا أَن تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَاجٍ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ إِلاَّ مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَّقِيبًا)الاحزاب ٥۲
واتە هیچ ژنێکی ترت بۆحەڵاڵ نیە بۆشت نیە بیانگۆڕیت بەژنی تر ، واتایەکێک یان زیاتریان تەڵاق بدەی لەباتی ئەوژنی تر بهێنیت هەرچەند جوانیشیانت زۆربەدڵ بێت ، مەگەر ئەو کەنیزەکانەی ببن بەموڵکی خۆت ، خوا ئاگای لەهەموو شتێکە و هیچی لێ ون نابێ ، کەواتە لەو سنورە لامەدە ،کە ئەو بۆی دیاری کردووی .
لە کاتێکدا ژمارەی پێغەمبەرانی دی و شوێن کەوتوانیان وەک لە تەوراتدا هاتووە دیاری کراو نەبووە
- هۆکاری تەشریع و کۆمەڵایەتی و سیاسی هۆکاری سەرەکی چەند ژنی پێغەمبەر ﷺ بوون بە:ڵام بۆ پێغەمبەران دی کە چەند ژنێکی هەبووە هیچکام لەم هۆکارانە بۆیان نەبووە هەروەک کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێت
- ڕێبازی زانستیانە پێمان دەڵێت کە باسی چەند ژنی پێغەمبەر ﷺلە ژینگەیەکدا کە چەند ژنی کاری ئاسای و بڵاو بووە نااتوانرێت بە پێوەری سەردەمیانە بپێورێن بەو پێوەرانەی لە ژینگەیەکی زۆر جیاواز لە ژینگەی ئەو هاتونە کایەوە
پێویستە ئاگاداری شتێکی تریش بین ئەویش :
ئەگەر چەند ژنی پێغەمبەر کارێکی نەشیاو و بوایە تەنیا ئارەزوو بازان کردبێتیان بێباوەڕانی قوڕەیش یەکەم کەس دەبوون کە هێرشیان دەکردە سەر و تانە و تەشەر لەسەر ڕاستی پەیامەکەیان دەدا ، بۆچی نا کە ئەوانی هیچ ڕێگایەک نەمابوو بۆ ئازار دانی و ڕێگری کردن لە پەیامەکەی نەیگرنە بەر
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن. مزفر عەولا قەسرێی
و. یامن الحاجە لاپەڕە ٤٤ تا ٤۷
|