بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەری خواﷺ
26/01/2020
بینین: 1568
فرانز ڕۆزێنساز : توێژەری پەیوەندی نێوان جولەکە و موسوڵمانان و ڕێبازی زانایانی مسوڵمان لە توێژینەوەی زانستیدا ، لە کتێبەکەی { علم التاریخ عند المسلیمن } دەڵیت : { کەسایەتی محمد هەردەم هێڵی ناوبڕی ڕونی ئاڕاستەی مێژوو بووە } لا ٤٠
لۆسرۆب ستۆدار : نوسەرێکی ئەمریکیە کە بە زانیاری زۆری لەسەر پێشهاتەکانی جیهانی ئیسلامی هاوچەرخ بەناوبانگە ، لە کتێبەکەیدا { حاضر العالم الاسلام} یدا دەڵێت : { سروشتە ئاینیەکەی محمد بەهۆی ئەو دڵسۆزیە کەم وێنەیەی هەیبووە هەموو توێژەرێکی وردبینی هەقبێژ سەرسام دەکات }١/٣٢
پاشان هەندێ سیفاتی پێغەمبەری خواﷺ

دەخاتە ڕوو ، دەڵیت: { محمد خاوەنی ڕەوشتێکی بەرز و ، مەجلیس خۆش و ، گوفتار شیرین و ، بڕیار دروست و ڕاستگۆ بوو ، بەتایبەتی سیفەتی حوکمی بەجێی تێدا بوو ، ڕاشکاوانە دەدوا و باوەڕی تەواوی بە هەموو ئەو کردار و گوفتارانە هەبوو کە ئەنجامی دەدان}
جۆرج سارتۆن ڕۆژهەڵاتناسێکی بەلجیکیە ، کە دکتۆرای لە زانستە سروشتیەکان و بیرکاریدا هەیە ، لە کتێبەکەیدا { الثقافە العربیە فی رعایە الشرق الاسط }دەڵێت : محمد تەنیا پێغەمبەری ئیسلام نەبوو ، بەڵکو پێغەمبەری زمانی عەرەبی و ڕۆشنبیری عەرەبی بوو ، بە چاو پۆشین لە ڕەگەز و ئاینی قسەکەرانی زمانەکە. لا ٤٣
پاشان دەربارەی گشتگیر بانگەوازی دەڵیت : پێغەمبەر محمد لە بانگەوازەکەیدا لە هەموو پێغەمبەرانی دی قوڵتر و گشتگیر تر بوو. لا
هێنری سیرۆیا : ڕۆژهەڵاتناسێکی فەرەنسیە ، لە کتێبەکەیدا فلسفە الفکر الاسلامی یدا دەڵێت محمد تەنیا بنەمای یەکتا پەرستی لە دەرونی عەرەبدا نەچەسپاند ، بەڵکو شارستانیەت و مێژوو و ئەدەبیشی فێر کردن . لا ٨٢
ئیتین دینێیت : ڕۆژهەڵاتناسێکی فەرەنسیە ، موسوڵمان بوو ناوی خۆی گۆڕی بۆ { ناسڕەددین} ، لە کتێبەکەیدا اشعە خاصە بنور الاسلام دا دەڵیت : ئەو کەسایەتیەی محمد لە ژێر عەباکەیدا هەڵی گرتبوو ئاسای نەبوو و کاریگەری گەورەی هەبوو . لا ١٥
هەروەها دەڵێت : پێغەمبەری ئیسلام تاکە پێغەمبەرە لە نێو هەموو پێغەمبەراندا ، کە بۆ تەواو کردنی پەیامەکەی پشتی بە پەڕجو { معجزە } نەبەستووە و کۆڵەگە و چەکی ئەو تەنیا ڕەوان بێژی قورئانی پیرۆز بوو . لا ١٦
ڕۆم لاندۆ پەیکەرساز و ڕەخنەگری هونەری ئینگلیزی و مامۆستای زانستە ئیسلامیەکان لە سان فرانسیسکۆ ، لە کتێبەکەی الاسلام و العرب دا دەڵیت : محمد هەر لە فیتڕەتدا پارێزگار بوو ، هەروەها بە بێ هیچ گومانێک ئامادە بوو بۆ هەڵگرتنی پەیامی ئیسلام .لا ٣٣

پاشان محمد باوەڕێکی هەبوو کە لەگەل یەکتا پەرستی تێک نەدەگیرا ، هەروەها نیازی ئەوەی هەبوو ، کە هەموو شوێنەوارێکی بت پەرستی ، کە لەنێو بتپەرستانی عەرەبدا بڵاو بوو لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکێشیت لا ٣٣
هێربرێت جۆرج وێڵز نوسەر و ئەدیبی بەریتانی ، لە کتێبەکەی معالم تآریخ الانسانیە یدا دەڵێت محمد سالێک بەر لەوەفاتی حەجی ماڵئاوای لە مەککەوە بۆ مەدینە ئەنجام دا ، لەو کاتەدا ئامۆژگاریەکی گەورەی پێشکەشی گەلەکەی کرد .. بڕگەی یەکەمی هەموو ڕاو ڕوت و یاخی بوون و خوێن ڕشتنی بەردەم موسوڵمانەکانی ڕادەماڵی .. بڕگەی کۆتایشتی کەسی قولە ڕەشی دەکردە هاوتای خەلیفە ... لا ٣/ ٦٤٠

.

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه