بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 هەندێ لەو کەسایەتیەیانەی کە موسوڵمان بوون
03/08/2020
بینین: 4420

نيتين دینیت، یه کیکه له گه وره هونەرمەند و وێنه كيشه به ناوبانگەکانی جیهان،
کارەکانی له فەرهەنگی (لاروس) تۆمار کراون، نیوەی هه مو ساڵێكی له جەزائیر
ده برده سەر، له سالی ۱۹۲۷ز مسوڵمان بوه و ناوی خۆی گۆری بۆ ناسره دین و له سالی ۱۹۲۸ ز حه جی ماڵی خوای کرد
له کتیبەکەی که به ناوی محمد رسول الله یە دەڵێت : (ئیسلام هه ر له ساتی
یه که می دەرکەوتنیدا ئەوەی سەلماند که ئایینیکی گونجاوه بۆ هەموو كات و شوێنێك،
چونکه ئایینی سروشت و فيترەتی مروڤه، سروشتی مروڤەکانیش جیاوازیان نیه، بویه
بۆ هەمو ئاستیکی شارستانییەت شياوه لە
بەرهەمەکانی: (أشعة خاصة بنور الإسلام، الشرق كما يراه الغرب، الحج إلى بيت الله الحرام).

ئیفلین گوبولد، خانمێکی خانەدانی ئینگلیزه، مسوڵمان بوو و سه ردانی حیجازی
کردووه و حەجی ماڵی خواشی کردووه، ده ربارەی ئەو گەشتەی که له ساڵی
۱۹۳۲ ز ئه نجامیدا یادەوەرییەکانی بەناوی (الحج الى مكة) نوسیوه و به ناوی (البحث
عن الله ) وەرگێڕاوتە سەر زمانی عەرەبی
گوبولد له كتێبی (محاسن الإسلام) دا دەڵێت: مسوڵمانان دوباره دەگەڕێتەوه
لوتکه، لە ڕێگەی سەرچاوه پاك و بێگەردەکەیانەوه کە قورئانە.

بريشا بەنکمەرت عوسمان عه بدوللام
یه کێکه له پسپۆڕانی په روەرده و فێرکردن
له تایلاند، له خێزانێکی بوزی له دایك بوو که تاکەکانی ئەو خێزانه به تەواوی
پەیوەست بون به ئاموژگاری و فه لسه فهی (بوزا) بەڵام ئەو باوەڕی به وەنەبووه ، دوای
ته واو کردنی خویندنەکه ی دەستی کرد به گەڕان بەدوای ئایینێك که شایەنی ئەو بێت
ببێته ئایینی مرۆڤایەتی و پەیڕەوی ژیان، له سه رەتای ساڵی ۱۹۷۱ز مسولمان بونی خوی ڕاگەیاند.

كات ستيفنس
گورانی بێژێکی بەڕیتانی بەرەچەلەك نەمساوییه، له کوتایی شەستەكان و سه رەتای حەفتاكان زیاتر له مليونێك كاسيت له به رهەمەکانی فرۆشرا
دوای ئەوەی به قورئانی پیروز ئاشنابوو له ساڵی ۱۹۷۲ مسوڵمان بو، ئیستا زۆربەی
كاتەکانی له مزگەوتدا بەسەر دەبات و ڕۆلێكی كارا و گرنگ له گەڕانەوەی
ئیسلامی له لەندەندا ده گێڕێت.
(ستیفنس) دەڵێت: (كاتيك له قوتابخانه بوم درکم به وه ده کرد که جیاوازییه کی
زۆر هەیه له نيوان وانەی ئایین و وانه كانی تری وەکو بیرکاریدا، له وانه ی ئاییندا وا
فیر کراین، که 3=1 "به ڵام له وانای بیرکاریدا راست نییه، به لام له کوتاییدا له
ئیسلامدا دۆزیمەوە که ۱=۱)


ديبورا پوتدر، ئافرەتیکی رۆژنامەنوسه له سالی 1954ز له شاری (ترافيرز له
ویلایدتی مشیگانی ئه مریكا له دايك بووه، له سالی ۱۹۸۰ ز دوای هاوسه رگیری
له گەل یەكيك له بانگخوازه ئیسلامییه کاندا که له ئەمریکا کاری بانگخوازی دەکرد..موسڵمان بوو


جون تاورد محمد ئیسلام
چالاكوانێکی نایاسایی بو له حیزبی گەلی به ریتانی،
له سالی ۱۹۹۲ز نوسخەیەکی قورئانی پیرۆزی کڕی تا چەند هەڵەیەکی
دەستبکەوێت و مسوڵمانانی پێ ناسینیت جون دەڵێت وامزانی قورئانی پیرۆزیش
وەك هەمو کتێبەکانی دی به ده ستی مرۆڤ نوسراوه و هه ر دەبی هەڵە و دژیەك و شتی
پێچەوانەی دی تێدابێت).
بەڵام پارێزگاری خوای په روەردگار بۆ قورئانی پیروز و ‌ئەو ئيعجازەی تێیدایه
بووه هۆى ئەوەی باوەڕیی تەواوی له لا دروست ببێت که قورئانی پیروز فرمودەی
خوایە و بەهیچ جۆرێك شتی نادروستی تێنەکەوتووه، ئەمەش بووه هۆى ئەوەی له
مانگی تشرینی دووەمی سال ۱۹۹۹ز ببێنه مسوڵمان، دەڵیت: لە کوتاییدا بۆم
دەرکەوت و دڵنیابوم لەوەی که من دەمەوی مسولمان ببم جا كاتی ئەو بڕیارەمدا
یەک لابومەوه بۆم دەرکەوت که له باشترین
بارودۆخدام)

یوسف خدتناب یوسف کوهین)،
ئه ندامی بزوتنه وای (شاسی به ریتانی بو،
لە ساڵی ۱۹۹۸ ز خۆی و خانەواده که ی هاتنه قودس و لەوی چونه کەمپی غادير له
کۆمەڵگەی (گوش قدتيف ) نیشتەجێبون، دوای ماوەیەك ده ستی کرد به نامه ناردن
لەگەڵ پیاوانی ئایینی مسوڵمان و دەستیکرد به خوێندنی قورئانی
پیرۆز به زمانی ئینگلیزی، پاشان کوهین بڕیاریدا هەمو سنورەكان ببەزێنێت و خۆی و
هاوسەرەکەی و منداڵەكانی مسوڵمان بونی خۆیان ڕاگەیاند، ئيستا منداڵەکانی له
قوتابخانەی ئیسلامی دەخوێنن و عەرەبییەکی زۆرباش قسه دەکەن، پاشان كوهين ناوی
خۆی گۆڕی بۆیوسف خدتاب و له گه ره کی جەبەل تور له قودسی روژهه لاتدایە...
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا: ۲۲٥ـ۲۳٤

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه