 وتەکان دەربارەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم
( گۆستاڤ لۆبۆن ) پزیشک و مێژوو نوسی فەرەنسی ، لە کتێبی ( حضارە العرب ) دا دەڵێت : { ئەگەر پیاوان بە کارە گەورەکانیان بپێورێن ئەوا [محمد] گەورەترین پیاوە کە مێژو بە خۆیەوە بینی بێت } لا ١١٥
هەروەها دەڵێ {:محمد توانی ببێتە پێشەوایەکی بەرزی گەلانی عەرەبی ، کە لە پێشدا کەسانی وایان تێدا هەڵنەکەوتبوو ، ئا لەم داهێنانەدا گەورەی محەمد بەدیار دەکەوێ} لا ١١٦
پاشان لۆبۆن دەڵێ : ( ئاینەکەی محمد لە هەموو ئاینێکی دی کاریگەری لەسەر دەرونەکان زیاترە ، ئەو گەلە جیاوازانەی قورئانیان کردۆتە دەستور پێشەوا تا ئێستاش کار بە حوکمەکانی دەکەن ، وەک چۆن بەر لە سێزدە سەدە کاریان پێدەکرد ) لا ٤١٧
هەروەها لە کتێبی ( دین الاسلام) دا دەڵێت : {محمد بەر لە وەفاتی عەرەبی کۆکردۆتەوە و کردنی بە یەک گەل و ملکەچی یەک ئاین و گوێڕایەڵی یەک پێشەوا ، بێگومان ئەمەش بەڵگەیەکی ڕونە بۆ گەورەی ئەو } لا ١٦
{ ویل دیورانت } فەیلەسوف و مێژوو نوس نوسەری ئەمریکی ، لە کتێبی ( قصە الحضارە ) دا دەڵیت :{ محمد لە گەورەترین کەڵە پیاوانی مێژوو بو، توانی توانی ئاستی ڕۆحی و ڕەوشتی گەڵێک بەرز بکاتەوە ، کە کەش و هەوای گەرم وشکی بیابان خستبویە تاریکای نەفامی و دڕندەیەوە ...} ١٣/ ٤٧
پاشان دەڵێ :{ لە وەدیهێنانی ئەو ئاماجەشیدا سەرکەوتو بوو ، بە جۆرێک کە لە مێژودا هیچ چاکسازیەک نەیتوانی پێشی بکەوێتەوە ، کەم وایە مرۆڤێک ببینین ئەوەی خەوی پێوە دیبێ هێنابێتیە دی } ١٣/٤٧
هەروەها لە کتێبەکەیدا (( قصە الحضارە) دا هاتووە ، کە { جۆرج برنارد شۆ } – کە نوسەرێکی شانۆ گەری ئیرلەندیە و لە ساڵی ١٩٢٥ ی زاینی خەڵاتی نۆبڵی لە{ وێژە ئەدەب}دا وەرگرتووە ،گوتویەتی :{ ئەگەر بەوە بڕیار لەسەر گەورە پیاو بدەین کە چەندە کاریگەری لەسەر خەڵک هەیە ،ئەوا دەڵێین : محەمەدی پێغەمبەری موسوڵمانان گەورەترین گەورە پیاوی مێژووە ،چونکە دەمارگیری و خورافیاتی لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکێشاو لە سەرووی ئاینی جولەکە و گاور و ئاینی کۆنی گەلەکەی ،ئاینێکی بەهێز و ڕونی دامەزراند ..١٣/٤٧
مارسێل بۆزال بیرمەند و یاسا ناسی فەڕەنسی ، لە کتێبی { انسانیە الاسلام } دا دەڵێت : { لە ڕوێ مێژویەوە محەمەد تەنیا بانگەوازی ئاینیێک نەبوو ، بەڵکوو لە هەمان کاتدا دامەزرێنەری سیاسەتێک بوو کە ئاراستەی مێژووی گۆڕی و کاری کردە سەر چالاک بوون فراوان بوونی بازنەی ئیسلام } لا ٤٢ .
لە بارەی باسکردنی مێژووبۆ پێغەمبەر خوا ﷺ دا دەڵێت : { مێژوو محەمەد وەک سەرکردیەکی مەزن دردەخات کە دڵی پڕ لە بەزەی بێت ، هەروەها وەکو پیاوی دەوڵەتی بەرز و بەهێز وێنای دەکات ، وەک خاوەن سیاسەتێکی دروست دەیخاتە ڕوو ، کەلەگەڵ هەموواندا بە دادگەرانە مامەڵە دەکات و مافی هەموو خاوەن مافەکان وەک یەک دەدات } . لا ٤٦
پاشان دەڵێت : { ..محمد ،ئەو پیاوەی زانی چۆن ڕەزامەندی زۆرترین خەڵک بەدەست بێنێت ، پێویستە مرۆڤێک بێت لە سەرووی ئاستی مرۆڤایەتی ، هەروەها ئەوە وا دەخوازێت یەکێک بێت لە پێغەمبەرە ڕاستەقینەکانی خوا } لا ٤٦ .
سەرچاوە محمد ﷺ لە دیدی بیانیەکاندا
نوسینی : یامن الحجە
وەرگێڕانی : مزەفەر عەولا قەسرێی لاپەڕە ١٤ – ١٥
|