 گومانی ئەوە کە پێغەمبەر ﷺگوناهبارە هەروەک لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە
گومان : دەڵێن ئەو ﷺ گوناهبارە بەلگەشیان بۆ ئەو قسەیەیان ئایەتەکەی سورەتی فتح ە کە دەفەرموێت { } الفتح:٢ بۆ ئەوەی بە هۆی ئەو تێکۆشانەتەوە لە پێناو بڵاو کردنەوەی ئاینی ئیسلامدا ، خوا لە گوناهی لەمەو پێش و لەمەو پاشت خۆش بێت .
مەبەست لە گومانی پێغەمبەران ئەو جۆرەی هەڵەو تاوان نییە کە لە نێوان خەڵکیدا باو و زانراوە چونکە سونەەتی خودا لەوەدا بریتیە لە پاراستنی پێغەمبەرانی لە گوناه و تاوان بەڵگەش :
یەکەم : خوای پەروەردگار لە گوناهی بەهۆی لەبیر چونەوە لە ئومەتی ئیسلام خۆش بووە ، هەروەک لە فەرمودەیەکی پیرۆزدا هاتووە : خوای پەروەردگار هەڵە و لەبیر چونەوە و ئەوەی بە زۆرە ملێ پێیان دەکرێ لەسەر ئومەتی منی هەڵگرتووە و لێیان خۆش بووە .
لە کاتێکدا پێغەمبەری خوا ﷺ ئەو مافانەی پێنەدراوە هەروەک چۆن ئادەمیش علیە سلام پێی نەدراوە ، خوای پەروەردگار دەفەرموێت : طە ١١٥ . واتە ؛ بەڕاستی لەمەو پێش ئامۆژگاری ئادەممان کرد توخنی درەختی گەنم نەکەوێ ، کەچی ئامۆژگارییەکەمانی لەبیر چوو ئەومان بە خاوەن عەزم و توانا نەدی ئەو ئامۆژگارییەمانی پێڕابگیرێ .
لەمەوەبۆمان دەردەکەوێ کە لەبیر چون بۆ پێغەمبەران بە تاوان دادەنرێ و وەکو ئێمە نین ، ئیتر لەو ڕوەوە کە دەڵێن لێخۆشبونی خوای پەروەردگار بۆ پێغەمبەری خودا ﷺ لەو ڕوەوە بووە ، ئەویش مرۆڤێکە بەهەڵەدا دەچێت و لەبیری دەچێتەوە ، بەڵام ئەمە لە کاری بانگەوازی خودایدا نابێت و هەرگیز لەو بارەیەوە هیچی بیرنەچۆتەوە .
دووەم: پێغەمبەران سەڕەرای ئەوەی پارێزراوبون لە تاوان بەلام سەرەڕای ئەوەش داوای لێخۆش بونیان لە پەروەدگار کردووە ، ئەوەتا نوح علیە سلام فەرموویەتی { قَالَ رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَإِلاَّ تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ } هود ٤٧ واتە : خودایە پەنا ئەگرم بە تۆ لەوەی داوای شتی وەهات لێبکەم ، کە نایزانم و لەنهێنیەکەی تێنەگەشتوم ئەگەر تۆ گوناهم نەپۆشی و رەحمم پێنەکەی لەدەستەی دۆڕاوان ئەبم .
هەرچی ئیبراهیمە علیە سلام فەرموویەتی { وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّين} الشعراء ٨٢ . واتە : ئەو خودایەیشە ، کە هیوام وایە لە ڕۆژی قیامەتدا تاوانم ببەخشی و لێم خۆش بێ.
ئەوەتا موساش علییە سلام دەفەرموێت { قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلأَخِي وَأَدْخِلْنَا فِي رَحْمَتِكَ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ } الاعراف : ١٥١ . واتە جا موسا وتی : خودایە لە گوناهی من و هاڕونی برام ببورە و چاو پۆشیمان لێبکە بمانخە ناو ڕەحمەت و بەزەی خۆتەوە تۆ لە هەموو میهرەبانی میهرەبانتری .
سێیەم : لێخۆش بونی پەروەردەگار لە پێغەمبەران و داواکردنی لێخۆش بوون ، نیشانەیەکە بۆ دەسەڵاتی پەروەردگار لە گەردوندا ، چونکە هەڵبژاردنی ئەوان لە لایەن خوداوە نەبۆتە نەبووەتە هۆی ئەوەی ئەوان لە ئاگادار بوون و داواکردنی لێخۆش بوون بوەستن .
ئا ئەوەتا پێغەمبەری خوا ﷺ لا کاتێکدا خودا لە تاوانی پێشو و دوای خۆش بووە کەچی فەرموویەتی سوێند بەخوا ڕۆژانە حەفتا جار داوای لێخۆش بوون لە پەروەردگار ئەکەم .
چوارەم : خوای پەروەردگار شایەنی ئەوەیە زیاتر لەوەی پێویستی کردووە بپەرسترێت ، ئەگەر تەنیا ئەوەی فەرزی کردووە ئەنجامی بەین وەک ئەوەیە کە بەتەواوی سپاس گوزاری ئەومان ئەنجام نەگەیاندبێت .
پێنجەم : هیچ کەسێک نییە پێویستی بە تەوبە کردن نەبێت هەموو موسوڵمانان تەنانەت پێغەمبەریش پێویستی بە تەوبە کردن هەیە .
هەممو کەسێ کە پێگەیەکی هەبێت ، دەکرێ کەموو کورییەکی هەبێت ئەمەش بە تەوبە کردن پڕ دەکرێتەوە ، ئەگەر بۆ کەسانی ئاسای ئاوا بێت ئەدی دەکرێ بۆ پێگەی پێغەمبەر و نێردراوانی خودا چۆن بێت ؟!
شەشەم : پێغەمبەری خودا ﷺ هەندێ جار کارە لە پێشترەکەی ئەنجام نەداوە { عَفَا اللَّهُ عَنْكَ لِمَ أَذِنْتَ لَهُمْ} التوبە ٤٣. واتە خودا عەفووتکا بۆچی ئیزنت دان لە شوێنی خۆیاندا بمێننەوە ! بەمەش نەکردنی باشتر و لەپێشتر بۆ پێغەمبەران وەکو گوناهێکی لێهاتووە .
حەوتەم : خودای پەروەردگار دەفەرموێت { إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ(۱) وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجًا(۲) فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا(۳)
} النصر ١_٣ . واتە : کاتێ کە یارمەتی خودای هات و مەککە ڕزگار کرا خەڵکی جەزیرەی عەرەبت دی پۆل پۆل دێنە ڕێزی ئاینی خوداوە سبحان اللە بکە بۆ خوای خۆت و لەگەردی هەمو ناتەواویەکی بە خاوێن رابگرە و سەنا و ستایشی بکە و داوای لێخۆش بوونی لێبکە بەڕاستی ئەو تۆبە وەرگرە لەهەرکەسێ داوای لێخۆش بوونی لێبکات .
هەشتەم مەبەستی ئایەتەکە ئاراستە کردنە بۆ کاری باش و خۆ پاراستن لە کاری خراپ ، لەمەشدا داوای لێخۆش بوون بۆ لێ خۆش بونە و لێخۆش بونیش داپۆشینی کارێکی ناڕەوایە ، جا هەرکەسێ لاتاوان پارێزرا ئەوا ئارەزووە خراپەکانی فڕێ دەدرێن .
نۆیەم : چاکەی مرۆڤە پاکەکان تاوانی مرۆڤە هەڵبژێراوەکانی خوایە – ئەوەیە بەندەی ئاسای تەنیا فەرزەکان ئەنجام ئەدات ئەوەنە بەسە تاببێتە بەندەیەکی پاک ، بەڵام لە بەرامبەر مرۆڤە نزیک و هەڵبژێراوەکانی خودا کە فەرز و سونەتەکان ئەنجام ئەدەن ئەوا وەک ئەوەیە تاوانبار بین .
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا: ۸۲-۸۷
|