 تۆ ئەقڵت لە کوێیە ؟!
يُرِيدُونَ لِيُطْفِؤُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ﴿8﴾
ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت به‌فوو، به قاڵه‌ی ده‌م، نوری خوا بکوژێننه‌وه!! (خه‌یاڵیان خاوه) خوا نووری خۆی، ئاینیی خۆی، ته‌واو ده‌کاو دهیچهسپینێت هه‌رچه‌نده کافر‌و بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت.
الصف٨
ئەو کەسەی بڕوای وایە ئیسلام بەزەبری شمشێر بڵاو بۆتەوە لێی دەپرسین ئەقڵت لەکوێیە ؟!
ئایا مێژووت خوێندۆتەوە و بەدوادا چونت بۆ کردوە ؟ لە کاتێکدا دەبینیت ئەو وڵاتانەی کە فەتحی ئیسلامیان پێگەشتووە و دوای ئەوەشی کە موسوڵمانان لەو وڵاتە چونەتە چونەتە دەرەوە خەڵکەکەی هەر موسوڵمانن و هەڵنەگەڕانەوە و وازیان لە ئیسلام نەهێنا !
پێغەمبەری خوا سیازدە ساڵ بە حیکمەت و ئامۆژگاری خەڵکی بۆ ئیسلام بانگەوازی دەکرد قوڕەیشیەکانیش بەهەموو جۆرێکی ئازار و ئەشکەنجە ڕوبەڕوی خۆی و هاوەڵان شوێنکەوتوانی دەبوونەوە .. قورئانی پیرۆزیش پێی دەفەرموو :
فَاصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُوْلُوا الْعَزْمِ مِنَ الرُّسُلِ وَلَا تَسْتَعْجِل لَّهُمْ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَ مَا يُوعَدُونَ لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا سَاعَةً مِّن نَّهَارٍ بَلَاغٌ فَهَلْ يُهْلَكُ إِلَّا الْقَوْمُ الْفَاسِقُونَ ﴿35﴾
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! صلی الله علیه وسلم) دان به‌خۆدا بگره‌و خۆڕاگربه، هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن ویستی به‌هێز خۆڕاگر بوون، ئه‌و ڕۆژه‌ی که به‌ڵینیان دراوه‌تێ هه‌ر کاتێك پێشهات، وا ده‌زانن ته‌نها ساتهکاتێکیان له ڕۆژێکدا پێچووه، ئه‌مه به‌ڵێن و په‌یام و ڕاگه‌یاندنێکی ته‌واوه، جا ئه‌و کاته مه‌گه‌ر ته‌نها تاوانبار‌و گوناهکاران نین که تیا ده‌چن؟!
الاحقاف ٣٥
پاشان بەرەو مەدینە کۆچی کرد و ماڵ و سامانی خۆی موسوڵمانان تەخشان و پەخشان کراوە ، قوڕەیشیەکان بە ماڵ و سامان و کەل و پەل و چەک و تفاقی موسوڵمانان لە دژیان چونەدەرەوە ژمارەیان نزیکەی ٩٥٠ کەس بوو خوای پەروەردگار مۆڵەتی بە موسوڵمانان دا کە بەرگری لە خۆیان بکەن و شەڕ بکەن و ژمارەشیان لا ٣١٣ پیاو تێنەدەپەڕی تەنها دوو... سێ ئەسپیان لەگەڵدا بوون ..
خوای پەروەردگار دەفەرموێت :
أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ ﴿٣٩﴾
مۆڵه‌ت دراوه به‌و ئیماندارانه‌ی شه‌ڕیان پێده‌گێرن، که بجه‌نگن و به‌رهه‌ڵستی بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی سته‌م لێکراون، بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که سه‌ریان بخات و سه‌رکه‌وتنیان پێببه‌خشێت…
الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِن دِيَارِهِمْ بِغَيْرِ حَقٍّ إِلاَّ أَن يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ وَلَوْلا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ ﴿٤٠﴾
ئه‌وانه‌ی که به‌ناحه‌ق له وڵاتیان ده‌ربه‌ده‌ر کران (ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌بوو) که ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارمان (ألله) یه، خۆ ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی نه‌دا به‌یه‌کداو حه‌ق دژی به‌تاڵ نه‌وه‌ستێت، هه‌رچی شوێنی خواپه‌رستی جووله‌که و گاور هه‌یه له خه‌ڵوه‌تگه و کڵێساو که‌نیسه، هه‌روه‌ها مزگه‌وتانیش که‌ناوی خوای زۆر تێدا ده‌برێت، هه‌مووی کاول ده‌کرێت، سوێند بێت بێگومان خوا ئه‌و که‌سه سه‌رده‌خات که پشتگیری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ده‌کات و هه‌واڵی سه‌رخستنی ده‌دات، به‌ڕاستی خوا زۆر به‌هێز و باڵاده‌سته.
الحج ٣٩-٤٠ ..
وە دەفەرموێت :
وَقَاتِلُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ ﴿190﴾
بجه‌نگن له پێناوی خوادا دژی ئه‌وانه‌ی که دژتان ده‌جه‌نگن، نه‌که‌ن ده‌ستدرێژی بکه‌ن (دژی ژن و مناڵ و ماڵات و ڕوه‌ك…هتد) چونکه به‌ڕاستی خوا ده‌ستدرێژکه‌رانی خۆش ناوێت.
البقرە ١٩٠ ..
وە دەفەرموێت:
وَمَا لَكُمْ لاَ تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاء وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ نَصِيرًا ﴿75﴾
(ئه‌ی ئیمانداران) ئه‌وه چیتانه‌و بۆچی ناجه‌نگن له پێناوی خوادا بۆ ڕزگار کردنی لاواز کراوو چه‌وساوه‌کان، له پیاوان و ئافره‌تان و منداڵان، ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ڕزگارمان بکه له‌م شاره‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکارن، وه له لایه‌ن خۆته‌وه پشتیوانیمان پێ ببه‌خشه، له لایه‌ن خۆته‌وه سه‌رکه‌وتنمان پێ ڕه‌وا ببینه.
النساء ٧٥ ..
هەروەها کاتێک گەڕیەوە مەککە کە بە ستەم لێی وەدەرنرا بوو دەهەزار هاوەڵی لەگەڵدا بوو سەری داخستبوو و ملکەچی خوای گەورە بوو . هەروەها فەرمانی بە هاوەڵانی کرد کە جەنگ لەگەل هیچ کەسێکدا نەکەن مەگەر ئەوان لەگەڵیاندا بجەنگن و لەهەەموو ئەو کەسانەش خۆش بوو ، کە بەسەختترین شێوە ستەمییان لێکردبوو و ئازاریان دابوو ، هیچ کام لەوانیشی ناچارنەکرد ببنە موسوڵمان .
هەرکەسێ راستگۆیانە و دادگەرانە لە کتێبەکاندا بگەڕێت دەبینێت مێژوو هیچ ڕەحم و بەزەییەکی بەرامبەر مرۆڤ و ئاژەل و ڕووەک تۆمارنەکردووە هیچ دادگەریەکی باسنەکردووە تەنها هی موسوڵمانە ڕزگارکەر و فەتحەکان نەبێت .
بەڵگەش بۆ ئەو قسەیە قسەی ئەبو بەکری صدیق خوا لێی ڕازی بێت کە بە لەشکری ئوسامە کوڕی زەیدی فەرموو ( خیانەت مەکەن فێڵ مەکەن ، کوشتن و بڕ مەکەن ، کەس ئازار مەیەن ، منداڵی بچووک و پیاوی بەساڵا چوو ئافرەتان مەکوژن ، هیچ درەختێکی تەڕ و بەبەرهەم مەسوتێنن ، تەنها بۆ خواردن نەبێت هیچ مەڕ و مانگا و وشترێک سەرمەبڕن بەلای گەلانێکدا تێدەپەڕن کە لە پەرسگاکاندا خەریکی خوا پەرستین وازیان لێبهێنن و ئازاریان مەدەن )
مافی ناموسوڵمانان لە وڵاتی ئیسلامی‌دا لەو پەیمان نامە هەڵێناوە کە لە قورئان و فەرمودەدا هاتوون ، کە لێرەدا وەک نمونە دەیانخەینە ڕوو :
١ پاراستنی گیان و خوێنی پەیمان بەستوو وەک خوێنی موسوڵمان وایە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت ( هەرکەسێک پەیمان بەستوویەک بکوژێت بۆنی بەهەشتناکات ، بۆنی بەهەشتیش چل ساڵ ڕۆیشتن دەڕوات . هەروەها علی کوڕی ئەبوو تاڵیب خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت : هەر کەسێک لەنێو پەیمانی ئێمەدا بێت ، ئەوا خوێنەکەی وەک خوێنی ئێمەیە خوێنباییەکەشی وەکو خوێن بای ئێمەیە .
٢ لە یاسای سزاداندا موسوڵمان و پەیمان بەستوو وەک یەکن .
٣ موسوڵمان و پەیمان بەستوو لە یاسای شارستانیدا یەکسانن و ماڵ و سامانیان وەک ماڵ و سامانی ئێمەیە .
٤ ئازاردانی نا موسوڵمان بە دەست و بە زمان قەدەغەیە پێویستە لە ئازاردان بپارێزرێن و تەنانەت غەیبەت کردنیشیان حەرامە
٥ پەیمان بەستن بۆ هەتایە دەکەوێتە ئەستۆی هەموو موسوڵمانان و هیچ موسوڵمانێک بۆی نییە هەڵی بوەشێنێتەوە ، بەڵام پەیمان بەستووان سەربەستن لەوەی بەردەوام بن ، یان هەرکاتێ ویستیان هەڵی بوەشێننەوە .
٦ پەیمان بەستووان بە باری شارستانی خۆیان کاردەکەن .
ئێستا دوای ئەو شتانەی خرانە ڕوو ، ئایا بۆمان نیە ئەو کەسەی دەڵیت ئیسلام ئاینی توندوتیژی و شمشێرە .... لێی بپرسین ئەقڵت لە کوێیە ؟!
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا: ۱۳۸-۱٤۳
|