بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
روونکردنەوەی گومانەکان
 بانگەشەکردنی ئەوەی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - پێداگر نەبووە لەسەر ھیدایەت وەرگرتنی گەلەکەی
09/08/2019
بینین: 1535

بێباوەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - پێداگر نەبووە لەسەر ئەوەی گەلەکەی ھیدایەت و رێنموویی وەرگرن  ، ئەوەش دەکەنە بەلگە کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - دوعای لە ھەندێکیان کردووە  وەکو « عوقبەی کوری ابی معیط و أبو جھل و أمیة کوری خەلەف »  ھەموو ئەمانە بە بێباوەری کوژران لە جەنگی بەدردا  ....

پووچەل کردنەوەی گومانەکە ؛ 

١- پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- پێداگرترین کەس بووە لەسەر ئەوەی گەلەکەی رێنمویی و ھیدایەت وەربگرن  ، چونکە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - رەحمەت بووە بە ھەردوو جیھانیان و بۆ ھەموو خەلکی ، ھەر کەسێک وەلامی بانگەوازەکەی دابێتەوە لە ئاگر رزگاری بووە ، وە دوعای ھیدایەتیشی بۆ ئەو کەسانە کردووە کە وەلامیان نەداوەتەوە  وەکو چۆن پەروەردگار فەرموویەتی  { وما أرسلناک إلا رحمة للعالمـین } ' الأنبیاء :١٠٧ ' 

٢- ھەموو پێغەمـبەرانی پێشوو علیھم الصلاة والسلام بە گشتی دوعایان لە ھەموو گەلەکەیان کردووە کە تیابچن، بەلام پێغەمـبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم - بە گشتی دوعای لە گەلەکەی نەکردووە بەلکو دوعای لە چەند کەسێک کردووە کە شایەن بوونە وەکو ئەوانەی باسکران بەلکو سەرەرای ئازاردانی لەلایەن گەلەکەیەوە دەیفەرموو من ئومێدم وایە خوای گەورە لە پشتی ئەم کەسانە کەسانێک دەربھێنێ کە خوا بە تەنھا بپەرستن و ھاوەلی بۆ دانەنێن ، وە خودی خۆیشی فەرموویەتی بۆ ھەموو پێغەمـبەران دوعایەک ھەیە کە بێگومان وەلام دەدرێتەوە ، ھەموو پێغەمـبەرانیش ئەو دوعایەیان کردووە ، بەلام من ھەلم گرتووە  بۆ قیامەت وەکو شەفاعەتێک بۆ ئومەتەکەم .

————————————
سەرچاوە ؛ موقع بیان الإسلام 

وەرگێرانی؛ رێباز سیامـند فتاح

٧/ ذی الحجة / ١٤٤٠ ھجری -  ٨/٨/٢٠١٩ زاینـی .

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه