 ئایا پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- دوو روویی تێدا ھەبووە ؟
ھەندێک لە بێباوەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- دوو روویی تێدا ھەبووە ' حاشا لە ئەو ' بەوەی دەلێن فرمانی بە کۆمەلە شتانێ پێکراوە و نەیکردووە ، وەکو ئەوەی فەرمانی پێکراوە زۆرینەی شەوەکەی بە شەو نوێژەوە بەسەر ببات لەگەل ئەوەی کەسێکی خەو قورس بووە .!
پووچەل کردنەوەی گومانەکە ؛
١- ئایەتەکانی قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- جەختێکی زۆریان لەسەر راستگۆیی و خۆ پاراستن لە دوو روویی و درۆ کردۆتەوە ، ئایا شتێکی معقولە بلێی پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- فەرمانی بە نەکردنی شتێک کردووە و خۆی کردویەتی!! خۆ ئەگەر وابوایە بێگومان قورئان ئەوەی نەدەشاردەوە و روونی دەکردەوە وەکو چۆن لە ھەندێ ئایەتدا خوای گەورە تبارک وتعالی باسی ھەندێ حالەتی تایبەتی ژیانی پێغەمبەری خوای کردووە - صلی اللە علیە وسلم .
پەروەردگار دەفەرمووێت ؛
وَالَّذِي جَاءَ بِالصِّدْقِ وَصَدَّقَ بِهِ ۙ أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ
[ الزمر :٣٣ ]
ئه‌و که‌سه‌ش ڕاستی و حه‌قیقتی هێناوه‌و باوه‌ڕیشی پێیه‌تی، ته‌نها ئا ئه‌وان خواناس و دیندارن.
ھەروەھا دەفەرمووێت ؛
لِيَجْزِيَ اللَّهُ الصَّادِقِينَ بِصِدْقِهِمْ وَيُعَذِّبَ الْمُنَافِقِينَ إِنْ شَاءَ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا
[الأحزاب : ٢٤ ]
تا خوای گه‌وره پاداشتی ڕاسگۆیان به‌هۆی ڕاستیه‌که‌یان بداته‌وه، هه‌روه‌ها سزا‌و تۆڵه‌ی دووڕووه‌کانیش بدات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، یان تۆبه‌و په‌شیمانیان لێ وه‌رده‌گرێت، چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه.
٢- ئەگەر کەسێک بروانێت بۆ ژیاننامەی پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- دەبینێ کە زۆر بە کەمی بەلای ئیسراحەت و پشوودا رۆشتووە ، زۆر نوێژ و رۆژوو و شەو نوێژ و جیھاد و خۆ ھیلاک کردنی ھەبووە لەپێناو پەروەردگاردا تاوەکو بانگەوازەکەی بگات بە ھەموو ناوچەکانی سەر زەوی ، جا ئەگەر پێغەمبەری خوا علیە السلام کەسێکی زۆر پشوودەر و تەمەل بوایە' وەکو ئەوان دەیلێن و حاشا لە ئەو کە وابوبێ ' ؟
پەروەردگار دەفەرمووێت ؛
إِنَّ رَبَّكَ يَعْلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدْنَىٰ مِنْ ثُلُثَيِ اللَّيْلِ وَنِصْفَهُ وَثُلُثَهُ وَطَائِفَةٌ مِنَ الَّذِينَ مَعَكَ ۚ وَاللَّهُ يُقَدِّرُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ ۚ عَلِمَ أَنْ لَنْ تُحْصُوهُ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ۖ فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنَ الْقُرْآنِ ۚ عَلِمَ أَنْ سَيَكُونُ مِنْكُمْ مَرْضَىٰ ۙ وَآخَرُونَ يَضْرِبُونَ فِي الْأَرْضِ يَبْتَغُونَ مِنْ فَضْلِ اللَّهِ ۙ وَآخَرُونَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۖ فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنْهُ ۚ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَأَقْرِضُوا اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا ۚ وَمَا تُقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ مِنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِنْدَ اللَّهِ هُوَ خَيْرًا وَأَعْظَمَ أَجْرًا ۚ وَاسْتَغْفِرُوا اللَّهَ ۖ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمُُ
[ المزمل :٢٠ ]
به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ت چاك ده‌زانێت که تۆ نزیکه‌ی دوو به‌شی شه‌و یاخود نیوه‌ی یان سێیه‌کی هه‌ڵده‌سیت و شه‌ونوێژ ده‌که‌یت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌وانه‌ی که له گه‌ڵتان، خوا ئه‌ندازه‌ی شه‌وو ڕۆژ دیاری ده‌کات، خوا زانیویه‌تی که ئێوه هه‌رگیز نازانن دیاریی بکه‌ن و ئاماری بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌یکردایه، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌وبه‌ی لێوه‌رگرتن، جا چه‌ندتان توانی و چۆنتان بۆ لوا له شه‌ونوێژو له کاتی تردا قورئان بخوێنن و ده‌وری بکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌و خوایه میهره‌بانه‌و ده‌زانێت، له‌وانه‌یه که‌سانێکتان لێ نه‌خۆش بکه‌وێت و که‌سانی تریش ببن له زه‌ویدا بگه‌ڕێن به‌شوێن بازرگانی و فه‌زڵی خواداو که‌سانی تر له داهاتوودا بجه‌نگن بۆ لابردنی کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێی دینی خوا‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، که‌واته چه‌نده‌تان بۆکرا ئه‌وه‌نده قورئان بخوێنن و نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (به‌و شێوه‌یه‌ی دیاریکراوه) بیده‌ن و قه‌رز به‌شێوه‌یه‌کی جوان به‌خوا بده‌ن (ئه‌وه‌ی بۆ خوا ببه‌خشرێت خوای گه‌وره به‌قه‌رزێکی داده‌نێت که به‌زاتی خۆی درا بێت) هه‌ر ده‌ست پێشکه‌ریه‌کی چاکه بکه‌ن بۆ خۆتان سبه‌ی ده‌یبیننه‌وه لای خوا ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه به باشتر‌و پاداشتی گه‌وره‌تر، ده داوای لێخۆشبوو‌ن هه‌ر له خوا بکه‌ن و دڵنیابن ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
٣- خوای گەورە ھەندێ تایبەتمەندێ بەخشیوە بە پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- کە بەو تایبەتمەندیانە جیاواز بووە لە مرۆڤەکانی تر ، لەوانە ئەوە بووە کە چاوەکانی دەنوستن بەلام دلی نەدە نوست ئەمەش وای کردووە ببێتە ھۆکارێ بەوەی بە خەوتن دەست نوێژی نەشکێت .
ھەروەکو چۆن ھاتووە لە سەرچاوەکاندا بە دایکە عائشەی فەرمووە من چاوەکان دەنون بەلام دلم نانوێ
[ أخرجە البخاری فی صحیحە ، أبواب التھجد ،باب قیام النبی باللیل فی رمضان وغیرە ' ١٠٩٦ ]
ھەروەھا خەوی پێغەمبەرام بریتییە لە وەحیی وەکو چۆن پەروەردگار ئاماژەی بۆ کردووە لە چیرۆکی ئیبراھیم پێغەمبەردا علیە السلام ؛
فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ السَّعْيَ قَالَ يَا بُنَيَّ إِنِّي أَرَىٰ فِي الْمَنَامِ أَنِّي أَذْبَحُكَ فَانْظُرْ مَاذَا تَرَىٰ ۚ قَالَ يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ ۖ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّابِرِينَ
[ الصافات ؛ ١٠٢ ]
کاتێک ئه‌و کوڕه که‌وته ده‌روماڵ له‌گه‌ڵیدا به‌یانیه‌ک پێی وت: کوڕم شیرینم بێگومان من ده‌مبینی له خه‌ونمدا که تۆ سه‌رده‌بڕم، تۆ ده‌ڵێی چی؟ ڕات چۆنه؟! (کوڕی چاک و خواناس و خۆگر به‌زمانی شیرین) وتی: بابه‌گیان هه‌ر فه‌رمانێکت پێ دراوه جێبه‌جێی بکه، ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا حه‌ز بکات، خوابیه‌وێت، له ئارامکاران ده‌بم.
————————————
سەرچاوە ؛ موقع بیان الإسلام
وەرگێرانی ؛ رێباز سیامند فتاح
٢٠/ ذو الحجة /١٤٤٠ ھجری - ٢١/٨/٢٠١٩ زاینی.
|